2017-03-19

شازاد ئەنوەر

‮❊ ‬هەندێك جار سەوڵی‮ ‬رووداوەكان پێچەوانەی‮ ‬پێشبینیەكانن،‮ ‬ئەمە لە دوا هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمریكا روویدا‮. ‬دۆناڵد ترامپ لە بواری‮ ‬بزنس كەم وێنەیە،‮ ‬بەڵام نەزانراوە و لە‮ (‬سی‮ ‬ڤی‮) ‬ئەو مرۆڤەدا سیاسەت كەم جێگای‮ ‬بۆتەوە ئەمەش پێچەوانەی‮ ‬هیلاری‮ ‬كلینتۆن بوو،‮ ‬كە وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خێزانی‮ ‬بیل كلینتۆن بوو ورد و درشتی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكی‮ ‬ئەمریكا ئاگادار بوو‮. ‬دواتر خۆی‮ ‬بۆ كاندیدی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وەك‮ ‬یەكەم ژن پاڵاوت و دەریش نەچوو بەرامبەر ئۆباما،‮ ‬راستەوخۆ وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬پێ سپێردرا‮.

‬لەم خولەشدا چاوەڕوان دەكرا بەسەر ترامپدا سەربكەوێ و كەمترین ئەگەری‮ ‬سەركەوتن لەبەردەم سەر سپیەكەدا بوو كەچی‮ ‬رەوتی‮ ‬رووداوەكان وا نەهاتەوە و بە شێوەیەكی‮ ‬دراماتیكی‮ ‬لە خولی‮ ‬یەكەمدا ناوبراو سەركەوت‮. ‬لێرەدا پرسیاریك خۆی‮ ‬دەسەپێنێ كە نهێنی‮ ‬و رازی‮ ‬ئەم سەركەوتنە چی‮ ‬بوو؟‮. ‬

‮* ‬لەسەردەمی‮ ‬حاكمداریەتی‮ ‬باراك ئۆباما كە هەشت ساڵی‮ ‬خایاند حكوومەتی‮ ‬واشنتۆن نەیتوانی‮ ‬ئاریشە زەبەڵاحەكانی‮ ‬ناوچەكە چارەسەر بكات بەڵكوو بە پێچەوانەوە پشتی‮ ‬لە هاوپەیمانە مێژینەیی‮ ‬وەكو وڵاتانی‮ ‬كەنەدا كرد،‮ ‬هەستا بە مۆركردنی‮ ‬ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەمەش توڕەیی‮ ‬و نارەزایی‮ ‬زۆری‮ ‬لێكەوتەوە هەروەها بستێك پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬فەڵەستین ژ ئیسرائیل نەچۆ پێش خۆ گەر هەندێ كۆنگرێسمان و راوێژكاری‮ ‬بە ئەزموونی‮ ‬نەبوایە شەڕی‮ ‬داعشیشی‮ ‬بە زەحمەت دەكرد‮. ‬ئەمە وێرای‮ ‬گرێ و گۆڵی‮ ‬ناوخۆ و دەست واڵا كردن بەرامبەر بازاڕی‮ ‬چین و‮ ‬تاد‮.. ‬بەڵام ترامپ بە دروشمێك دەستی‮ ‬پێكرد‮. ‬كە لای‮ ‬ئەمریكیەكان زۆر كاریگەر بوو ئەویش‮: (‬دەمەوێ ئەمریكا هەستێتەوە و شكۆی‮ ‬جارانی‮ ‬بۆ بگەڕێتەوە‮) ‬بوو‮. ‬

‮* ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا بۆ سەلماندنی‮ ‬ئەو مانشێتە چەند پاكێجێكی‮ ‬دانا لەوانە سنوردانان بۆ بازاڕی‮ ‬چین لە ئەمریكا و دیواربەندی‮ ‬بەرامبەر قاچاخچیەتی‮ ‬و مافیاگەرایی‮ ‬تلیاك لەگەڵ مەكسیك،‮ ‬قبوڵ نەكردنی‮ ‬پاوانخوازی‮ ‬ئێران و پاشان رووكردنە دۆستە دێرینەكانی‮ ‬ئەمەش زۆر بە گەرمی‮ ‬هەم لە لایەن ئیسرائیل و هەمیش لە لایەن وڵاتانی‮ ‬كەنەداوە پێشوازی‮ ‬كرا‮، ‬بێگومان له سەروی‮ ‬هەموو ئەمانەشەوە شەڕی‮ ‬تیرۆره كە ناوبراو گووتی‮: ‬تا بنەبڕی‮ ‬نەكەین مەحاڵە بوەستین‮.‬

‮*‬ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ بۆتە لوغز و لە رووسیاوە تا ئێران چاوەڕێن بزانن لە رووی‮ ‬پراكتیزەوە چی‮ ‬جێبەجێ دەكات،‮ ‬بەتایبەن كە هاتنە سەر كاری‮ ‬و دەرچوونی‮ ‬لە هەڵبژاردن هەمووانی‮ ‬تووشی‮ ‬سەرسامی‮ ‬كرد‮، ‬بۆیە چاوەرێ دەكرێ لە سێ مانگی‮ ‬داهاتوودا نەخشە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕابگەێنێ،‮ ‬بێگومان ئەو كات دەزانرێ دروست لوغزی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكە‮ ‬یا خود نا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌