2017-03-19

قارەمان حەیدەر رەحمان‮‬

كاتێك بەسەر لاپەڕەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬نوێ و هاوچەرخ گوزەر دەكەیت،‮ ‬بۆمان دەردەكەوێ كە میللەتان بۆ بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و رزگاربوون لەژێر هەژموونی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬بیانی،‮ ‬لەسەرەتا كاریان بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ریزەكانیان كردووە‮. ‬پاشان دوای‮ ‬سەركەوتن بەسەر ئاستەنگەكان و كۆتایی‮ ‬هێنان بەداگیركاری‮ ‬و پارچە پارچەبوون و بەدەستهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬ئەو كات هەریەك بەگوێرەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬جەماوەرەیان ئاراستەكردوە و هەریەكێك خاوەنی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬جێگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بووە،‮ ‬بەڵام هەموو ئەوانە‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬نیشتمان بوونە‮.‬

بێگومان دابەشبوونی‮ ‬كوردستان لەسەدەی‮ ‬بیست بۆ سەردوو بلۆكی‮ ‬جیهانی‮ ‬لەجەنگی‮ ‬سارد،‮ ‬وێڕای‮ ‬مانەوەی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬هەژموونی‮ ‬هەردوو زلهێزی‮ ‬عوسمانی‮ ‬و ئێرانی،‮ ‬دۆزی‮ ‬نەتەوەییمانی‮ ‬بەهەڵپەسێردراوی‮ ‬هێشتەوە،‮ ‬چونكە هیچ كام لەو ئاراستانەی‮ ‬هەبوون،‮ ‬بەهۆی‮ ‬دابەشبوون و نەبوونی‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬یەكگرتوو،‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬مافە نەتەوایەتییەكانمان دەستەبەر بكەن.مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕابەری‮ ‬جوڵانەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لەساڵی‮ ‬1964 لەدوای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و لێكترازان و لەتبوونی‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆسەر دوو بەش و باڵ‮ ‬،‮ ‬توانی‮ ‬میكانیزمی‮ ‬گونجاو بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو پرسە بدۆزێتەوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق،ئەو ئەنجوومەنە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانی‮ ‬لەتۆی‮ ‬یەك بابەت كۆكردەوە،‮ ‬ئەمیش پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و رزگاری‮ ‬كوردستان بوو،ئەو كاتە شۆڕش باوەشی‮ ‬بۆ هەموو پێكهاتە ئاینی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬كوردستان كردەوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەیەكەوە لەتەك نەتەوەی‮ ‬كورد و موسڵمانەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان كۆشش بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬مافە دیموكراسییەكان بكەن‮. ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەروەك لەپێشتر باسمان كرد ئەو دامەزراوە سیاسییە بوو كە بەپێشنیازو‮ ‬ڕاسپاردەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەشۆڕشی‮ ‬ئەیلول لەساڵی‮ ‬1964 پێكهێنرا‮.

‬دامەزراوەكە جگە لەئەندامبوونی‮ ‬بەشێك لەسەركردە سەربازی‮ ‬و سیاسییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەشێك لەپیاو ماقوڵ و سەرۆك هۆزە كوردییەكان‮ ‬،‮ ‬هاوكات چەندین كەسایەتی‮ ‬دیاری‮ ‬نێو پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەك میر تەحسین بەگ بەنوێنەرایەتی‮ ‬كوردە ئێزیدییەكان و خۆری‮ ‬پۆلیس بیداری‮ ‬بەنوێنەرایەتی‮ ‬كلدان،‮ ‬ماری‮ ‬ولاها ئەندراوس بەنوێنەرایەتی‮ ‬ئاشورییەكان لەخۆ گرتبوو.ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر چارەسەركردنی‮ ‬گرفتە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و كارگێرییەكانی‮ ‬ئەو سەردەمە كردووە،دواجار توانی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆر لەو پرسانە چارەسەر بكات،‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬ماوەی‮ ‬شۆڕش‮ ‬یەخەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتبوو،‮ ‬لەنێوانیشیاندا پرسە سیاسییەكان.

پرسە سیاسییەكانی‮ ‬لەو قۆناغەدا لەناوەخۆی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەبوون،‮ ‬كۆسپیان لەبەردەم وتووێژو دانوستانەكانی‮ ‬نێوان شۆڕش و حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دروست كردووە،ئەوكات هەندێك لەئەندامانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬ئەو حزبە دانوستانەكانی‮ ‬شوباتی‮ ‬1963ی‮ ‬نێوان شۆڕش و حكومەتی‮ ‬عێراقییان بەو پاساوە رەتكردەوە،‮ ‬گوایە بارزانی‮ ‬بەگوشاری‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە‮ ‬ڕێككەوتن‮ ‬ڕازییە،‮ ‬هەرچەندە بۆخۆیان لەبەرامبەر بەرێككەوتن و دانوستاندن بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لەعێراق جگە لەشەڕ‮ ‬هیچ ئەلتەرناتیڤێكی‮ ‬دیكەیان نەبوو،ئامانجیش لەبەردەوامیدان بەشەڕ‮ ‬لەو قۆناغە جگە لەقازانج گەیاندن بە ئەجێندایەكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬بۆ لاوازكردنی‮ ‬عێراق بەدەستی‮ ‬كورد،‮ ‬هیچ پاساوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نەبووە.ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنە پێشەوەی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەمان سیناریۆی‮ ‬ساڵی‮ ‬1964 دەیەوێ دووبارە ببێتەوە،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە كەسانێك هەن دەیانەوێ ئامانجە نیشتمانییەكانمان بكەنە قوربانی‮ ‬ئەجێندای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش پاساوی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬سیاسییانەی‮ ‬بێ بنەما دەخەنە‮ ‬ڕوو،‮ ‬هەمووشی‮ ‬لەپێناو كاڵ كردنەوەی‮ ‬پرسە سیاسییە هەستیارەكانمانە،‮ ‬ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ كە هیچ‮ ‬یەكێك لەمانە دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬خۆسەپاندن و بەنادیدە گرتنی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە لەسەر شێوازو میكانیزمی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬پڕۆسەكە،‮ ‬لە بەدیهێنانی‮ ‬ئەو ئامانجە دوورمان دەخاتەوە.بۆیە لێرەدا ئەوەی‮ ‬مەبەستمانە بیڵێین ئەوەیە كە نابێ پرسە سیاسییەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەجۆرێك لەقالب بدرێ،‮ ‬تەنها پێنچ حزبە كوردستانییەكە بۆیان هەبێ بڕیار لەسەر چارەنووسی‮ ‬نیشتمانێك بدەن كە چەندان پێكهاتەی‮ ‬ئاینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬جگە لەموسڵمان و كوردی‮ ‬تێدایە،بۆ دەربازبوون لەو دۆخەش پێشنیازەكەی‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بەشداریپێكردنی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكان لەپێناو‮ ‬یەكلایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پرسە سیاسییەكان پێشنیازێكی‮ ‬لۆژیكییە،چونكە ئەو وڵاتە تەنها نەتەوەی‮ ‬كورد و موسڵمانەكانی‮ ‬تێدا ناژی‮ ‬و ئەو پرسانە ئەوەندەی‮ ‬پەیوەندیان بەدوارۆژی‮ ‬كوردەوە هەیە،‮ ‬ئەوەندەش پەیوەستن بەداهاتووی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬دیكە‮ ‬غەیرە موسڵمان و‮ ‬غەیرە كورد لەكوردستان،وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬فەرامۆشكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەو پێكهاتانە،‮ ‬تاوەكو‮ ‬ڕادەیەك دەبێتە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬جۆرێك لەنائومێدی‮ ‬لەلای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬لەبەرامبەر داهاتووی‮ ‬دیموكراسییەت لە باشووری‮ ‬كوردستان‮. ‬حزبە كوردستانییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬كۆمەڵەكەمانن،‮ ‬كە هەریەك لەوانەش بەرێژەی‮ ‬دەنگەكانیان مافی‮ ‬بەشداریكردنیان هەیە لەبڕیاری‮ ‬سیاسی،‮ ‬لەكاتێكدا ئەو پرسانەی‮ ‬ئەمڕۆ بوونەتە مۆتەكە و دەرچەیەكی‮ ‬دیكەیان نییە جگە لەپێكهێنانی‮ ‬كۆ دەنگی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكان‮ . ‬ئێمە وەك نەتەوەیەك لەو كاتەی‮ ‬قوربانی‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬ڕەگەزپەرستانەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تورك و فارس و عەرەب بوین‮، لەوكاتەی‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬چەندین سەدەیە بانگەشەی‮ ‬ئەوە دەكەین مافە نەتەوەییەكانمان پێشێل دەكرێ و زەوت دەكرێ،‮ ‬ئێستا بۆ خۆمان خەریكە تابلۆی‮ ‬جوان و شارستانی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬كوردستان دەسڕینەوە،‮ ‬بەدوورخستنەوەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هاوبەش و هاوسەنگەرمان بوون لەخەبات و قوربانیدان،‮ ‬لەپێناو كوردستانێكی‮ ‬ئازاد و سەربەخۆ كە مافی‮ ‬هەمووانی‮ ‬تێدا پارێزراو بێت‮.‬

‮❊ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌