2017-03-19

بەختیار جاف

كۆمەڵێك خەڵك لەسەر ستاندەرت نامەیەكیان ئیمزا كردووە گوایە پشتیوانی‮ ‬لەو دەزگایە دەكەن كە هێزە ئەمنیەكان نەیانهێشتووە سیمینارێك سازبكات و دەزگاكەیان داخستووە،‮ ‬جارێ پێش هەموو شتێك ستاندەر بریتیە لە سایتێك و لە پێشیشدا هەفتەنامەیەكی‮ ‬توندڕۆی‮ ‬پاشكەوتووی‮ ‬لایەنگری‮ ‬نابەرابەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دژی‮ ‬ئافرەتان و دژی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سەنگەری‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بووە‮. ‬

لەهەمانكاتدا ئەو سایتە سەنگەرێكی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬دژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بڵاوكردنەوەی‮ ‬بەدناوی‮ ‬و بڕو بیانوو بوختان بووەو لەكوێش شتێك دژی‮ ‬كوردستان گوترابێت دووبارەی‮ ‬كردۆتەوە،‮ ‬جیالەوەش بەبێ سەرچاوە بیروڕای‮ ‬جیاجیاو قسەی‮ ‬جیاجیا لەدژی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬وڵات و ئاسایشی‮ ‬وڵات و هەندێكجاریش لەدژی‮ ‬كەسایەتیە سیاسیەكان و حزبەكانیش بڵاو دەكاتەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاساییەوە دەبوایە ئێستا بەهۆی‮ ‬هەموو ئەوانەوە ستاندەر دەمێك بێ بخرێتە ژێر لێپێچینەوەی‮ ‬یاساییەوەو ئێستا خاوەنی‮ ‬ستاندەر بەدوای‮ ‬مافی‮ ‬یاسایی‮ ‬خۆی‮ ‬بكەوتایە‮. ‬

ئەوەی‮ ‬كەجێی‮ ‬تێبینیە لەسلێمانی‮ ‬كۆمەڵێك خەڵكی‮ ‬كە بەردەوام ستاندەر ئاسا ناهەقی‮ ‬دەڵێنەوەو بڕوبوختان دەكەن و هستریایی‮ ‬ڕاگەیاندنیان بەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستاندا سەپاندووە،‮ ‬ئەوانە نامەیەكیان نووسیوە كە بەرگری‮ ‬لە هاوپیشەكەیان دەكەن كە ستاندەردە،‮ ‬ئەوانە‮ ‬ڕاهاتوون كە هەمیشە پشتیوانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬تێكدەربن بەوشێوەیە‮: ‬

1- كێ لەدژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دام و دەزگای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بجوڵێنێ،‮ ‬ئەوانە لە سلێمانیەوە پشتیوانی‮ ‬دەكەن‮. ‬

2- ئەوانە هەمیشە هەوڵدەدەن وەكو قاز بقیڕێنن،‮ ‬گوایە هاودەنگی‮ ‬دەكەن و فشار دەخەنە سەر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬

3- كێ لەدژی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬كوردستان كاربكات و هەنگاوبنێ وپڕوپاگەندە بڵاوبكاتەوە دیسان ئەوانەی‮ ‬كە ئێستا ئەو نامەیەیان ئیمزاكردووە پشتیوانی‮ ‬لێ دەكەن‮. ‬

جابۆیە لەوەڵامی‮ ‬ئەوانەدا دەڵێم،‮ ‬ستاندەر چەند قیمەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬قسەوڕای‮ ‬ئەو پەلاماردەرانەشی‮ ‬بەناو‮ ‬ڕاگەندنكارو‮ ‬یان ناویان لەخۆیان ناوە‮ ‬ڕۆشنبیر لەسلێمانی‮ ‬كە لەڕاستیدا نە‮ ‬ڕاگەندنكارو نەڕۆشنبیرن هەرهێندە قیمەتەیان هەیەو جێگا دەگرێ‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌