2017-03-19

بەرپرسی‮ ‬سەنتەری‮ ‬هودا بۆ توێژینەوە پێی‮ ‬وایە،‮ ‬پەلكێشكردنی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كورد بۆ نێو حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬جۆرێكە لە جاشایەتی،‮ ‬بەڵام ترسناكتر لە جاشایەتی‮ ‬پێشوو و،‮ ‬دەڵێ،‮ ‬نابێت لێی‮ ‬بێدەنگ بین‮.

‬د‮. ‬محەمەد بازیانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬سەنتەری‮ ‬هودا بۆ توێژینەوە،‮ ‬چوونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كورد بۆ نێو ریزەكانی‮ ‬حەشد شەعبی‮ ‬بە مەترسییەكی‮ ‬گەورە بۆ سەر میللەتی‮ ‬كورد ناو دەبات و،‮ ‬باوەڕی‮ ‬وایە كە هەمان دیاردەی‮ ‬جاشایەتیی‮ ‬پێشووە بە شێوازێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬دورست دەبێت،‮ ‬ئەو بۆ ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬جەختی‮ ‬كردەوە‮: ‬جاشایەتیی‮ ‬جاران زۆر ئاسانتر بوو لەوەی‮ ‬حەشدیشەعبی‮ ‬كورد چەكدار دەكات،‮ ‬چونكە جگە لەوە دەیكات بە چەكداری‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬بیروباوەڕیشەوە ئەو كوردانە دەگۆڕێ و،‮ ‬بۆ هەمیشە دەیانكات بە دوژمنی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەمە حاڵەتێكە بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬زۆر مەترسیدارە،‮ ‬ئەگەر حكوومەت و سەركردایەتیی‮ ‬كورد وریا نەبێت لەو پرسە،‮ ‬ئەوا زۆر مەترسیدارترە لە داعش‮.

‬وەك بەرپرسی‮ ‬سەنتەری‮ ‬هودا بۆ توێژینەوە ئاماژەی‮ ‬دا،‮ ‬هۆكاری‮ ‬چوونی‮ ‬هەندێ هاووڵاتی‮ ‬كورد بۆ نێو حەشدیشەعبی‮ ‬بۆ ئەو قەیرانە دارایییە دەگەڕێتەوە كە میللەتی‮ ‬ئێمە تێیكەوتووە،‮ ‬بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان.

 ‬د‮. ‬محەمەد بازیانی‮ ‬ڕوونتری‮ ‬كردەوە،‮ "‬هۆكارێكی‮ ‬دیكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬وەك پێویست كاری‮ ‬نەكردووە بۆ ئەوەی‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نەتەوەییی‮ ‬گەنجانی‮ ‬كورد بۆ كوردستان بێت،‮ ‬دەبێت بەخۆداچوونەوە هەبێت لە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە پیلانێك هەیە دژی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەت ئێستا ئەگەر نێوماڵی‮ ‬خۆمان رێكبخەین،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان بەڕێوەیە،‮ ‬ئەمەی‮ ‬حەشدیشەعبییش‮ ‬یەكێكە لە پیلانەكان تا كورد لەنێو خۆیدا سەرقاڵ بێت بەیەكەوە و،‮ ‬ئەو ستراتیژ و ئاواتە گەورەیە لە دەست بدات كە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیە‮.

" ‬بازیانی‮ ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانێ،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە دەرگای‮ ‬دامەزراندن بۆ هاووڵاتیانی‮ ‬كورد لە ناوچە كوردستانییەكان بكاتەوە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬گەنجان و لاوانی‮ ‬كورد بە هۆی‮ ‬بێكارییەوە پەنا دەبەنە بەر حەشدیشەعبی‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬باوەڕیان پێی‮ ‬هەبێت‮.

‬گوتیشی‮: ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەوە هاووڵاتیانی‮ ‬كورد رێكناكەون لەگەل حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬هەر لە ئێستاوە هەڕەشە لە هاووڵاتیانی‮ ‬كورد و ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬ئەگەر دەرگای‮ ‬دامەزراندن بۆیان بكرێتەوە،‮ ‬ئەوا هاووڵاتیانی‮ ‬كورد نابن بە حەشدیشەعبی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌