2017-03-18

لیژنەی‮ ‬تەمبێ كردن لەیەكێتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئیتاڵیا رایگەیاند كە هێرشبەری‮ ‬یانەی‮ ‬میلان كارلۆس باكا بۆ‮ ‬یەك‮ ‬یاری‮ ‬بەهۆی‮ ‬بەدرەوشتی‮ ‬بەرامبەر ناوبژیوان سزادا،‮ ‬لەدوای‮ ‬یارییەكەیان بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬یۆڤنتۆس لەمیانی‮ ‬گەڕی‮ ‬28ی‮ ‬خولی‮ ‬ئیتاڵیا‮. ‬كارلۆس باكا لەدوای‮ ‬فیكەی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەڕوویی‮ ‬ناوبژیواندا تەقیەوەو رەخنەی‮ ‬لە هەژماركردنی‮ ‬لێدانە سزاكەی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬یۆڤنتۆس گرت،‮ ‬لەساتەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬و كەبەهۆیەوە‮ ‬یانەی‮ ‬یۆڤنتۆس بە‮ ‬2-1 گۆڵ سەركەوتنی‮ ‬تۆماركرد،‮ ‬باكای‮ ‬توانی‮ ‬تاكە گۆڵی‮ ‬یانەی‮ ‬میلان لەخولەكی‮ ‬43 ی‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەم تۆمار بكات،‮ ‬لیژنەی‮ ‬سزادانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬راگرتنی‮ ‬باكای‮ ‬بۆ‮ ‬یەك‮ ‬یاری‮ ‬داو لەگەڵ هەژماركردنی‮ ‬بڕی‮ ‬10هەزار‮ ‬یۆرۆ،‮ ‬هەروەها ئاگادارییەكی‮ ‬دایە ئەدریانۆ گالیانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سوكایەتی‮ ‬بەیاریزانانی‮ ‬یۆڤنتۆس لەدەرەوەی‮ ‬ژووری‮ ‬خۆگۆڕین كردبوو‮، ‬هەروەها میلان بەرگریكارەكەی‮ ‬ئالیسیۆ رۆمانیۆلی‮ ‬بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬جەنەوا لەگەڕی‮ ‬29 لەدەستدا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬كەڵەكەبوونی‮ ‬كارتی‮ ‬زەرد بۆ‮ ‬5 كارت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌