2017-03-18

سوڵحی‮ ‬مەجید

مرۆڤ گەلێك جاران دەیەوێ بە دەربرینی‮ ‬چەند ووشەیەك گوزارشت لە ژیان و كەسایەتی‮ ‬هەڤاڵێكی‮ ‬بكات و باس و بیرەوەری‮ ‬بە‮ ‬یەكەوە كاركردن و سەرەتای‮ ‬یەكتر ناسین بگێڕێتەوە زۆر زەحمەتە بتوانێ پێناسەیەكی‮ ‬شایتەی‮ ‬بكات‮، ‬نمونەش شەهیدی‮ ‬سەركردە و خۆشەویستی‮ ‬خەڵك و وەفاداری‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬شەهید شەوكەت شێخ‮ ‬یەزدین، ‬كە مرۆڤێكی‮ ‬خاكی‮ ‬و خۆنەویست و هەمیشە بە رووحیەتی‮ ‬پێشمەرگانە لە خزمەتی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان دابوو‮. ‬سەرەتای‮ ‬یەكتر ناسینی‮ ‬من و شەهید شەوكەت بۆ سەرەتاكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1985 دەگەڕێتەوە ئەوكاتە لە رێگای‮ ‬كار و باری‮ ‬حزبی‮ ‬لە ئاوارەیی‮ ‬یەكترمان ناسی‮ ‬و پەیوەندییەكانمان رۆژ بەرۆژ توند و تۆڵتر دەبوو بە تایبەت لە كۆنگرەی‮ ‬11 ی‮ ‬پارتیمان‮ ‬ڕاپۆرتێكم بۆ كۆنگرە ئامادە كردبوو لە سەر گەڕانەوەی‮ ‬پەنابەران و ژیان و گوزەرانیان بۆ ئەوەی‮ ‬لە كۆنگرە بخوێندرێتەوە ئەوكات شەهید شەوكەت زۆر پشتیوانی‮ ‬كردم بۆ خوێندنەوەی‮ ‬راپۆرتەكە و باشتر كردنی‮ ‬بارو گوزەرانی‮ ‬پەنابەران‮.

‬دواتر شەهید شەوكەت لەر ێگای‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت هەموو جۆرە هاوكاری‮ ‬و پشتیوانییەكی‮ ‬راستەخۆی‮ ‬كردین بۆ زیاتر خزمەت كردنی‮ ‬ئەو پەنابەرانەی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬شایستە و ئارامیان بۆ دابین بكرێت‮، ‬شەهید شەوكەت ئەوەندەی‮ ‬من لە نزیكەوە ناسیم و كاری‮ ‬حزبی‮ ‬و حكومیم لە گەڵ كرد مرۆڤێكی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬لە كاری‮ ‬حكومڕانی‮ ‬رووح سووك نەرم و نیان خۆشەویستی‮ ‬خەڵك‮.

‬ئەو مرۆڤە خۆنەویستە بە ئەندازەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر رووحی‮ ‬هاوكاری‮ ‬هەبوو بۆ هەموو خەڵك بۆ ئەوەی‮ ‬كار و بارەكانیان بە زوویی‮ ‬رایی‮ ‬بكرێت بە تایبەت لە ئاستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەژار و كەم دەرامەت كەم تەرخەمی‮ ‬نەدەكرد هەمیشە دەرگای‮ ‬كراوە بوو بۆ ئەوەی‮ ‬باشترین خزمەت پێشكەشی‮ ‬خەڵك بكات‮.

‬شەهید شەوكەت بەو پێیەی‮ ‬باوكی‮ ‬یەكێك بوو لە پێشمەرگە‮ ‬یاوەرەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت و دواتر پێشمەرگەی‮ ‬هەردوو شۆرشی‮ ‬ئەیلول و گوڵان بوو هەر زوو شەهید شەوكەت‮ ‬یش دەبێتە پێشمەرگە و رێگای‮ ‬سەختی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬دەگرێتە بەر‮.

‬لە دوایی‮ ‬راپەڕین شەهید شەوكەت مرۆڤێكی‮ ‬كەم وێنەبوو لە خزمەت كردن و وەستانە لە دژی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و ناعەدالەتی‮ ‬هەمیشە بڕوای‮ ‬وابوو دەبێ مرۆڤ خزمەتكاری‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮، ‬زیادە رۆیی‮ ‬نییە گەر بڵێم شەهید شەوكەت بە مانای‮ ‬ووشە قوتابی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوو كە توانی‮ ‬مێژووییەكی‮ ‬پر لە سەروەری‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬تۆمار بكات و ببێتە نمونەی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬خاكی‮ ‬و سادە و راستگۆ و و خەمخۆری‮ ‬هەژاران كە تا بە ئەمرۆش دەگات جێگاكەی‮ ‬خاڵیە و ئێستاش كوردستان و خەڵكەی‮ ‬پێویستیان بە مرۆڤێكی‮ ‬وا پاك و راستگۆ و خەمخۆر هەیە‮، ‬ئەوەی‮ ‬لە دوایی‮ ‬مرۆڤ جێدەمێنێ تەنیا ئەو كار و كردەوە باشانایە كە پێشكەشی‮ ‬كۆمەڵگاكەی‮ ‬دەكات كە نەوە دوای‮ ‬نەوە بە شانازییەوە باسی‮ ‬دەكەن‮.

‬ئومێد دەكەم بەرپرسانی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان كە قوتابی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرن پێویستە خزمەتكاری‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆیان بن بۆ ئەوەی‮ ‬ناویان بۆ هەمیشە بە بەرزی‮ ‬بمێنێتەوە چونكە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬واتا خزمەتكردن و پێگەیاندنی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬تەندروست و سەركەوتوو لە بواری‮ ‬حكومڕانی‮ ‬و خزمەتكردنی‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان‮، ‬بە هیوام هەموومان قوتابی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بین‮، ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كوردستان بگەینینە كەناری‮ ‬ئارام و بۆ‮ ‬یەكجاری‮ ‬خاك و خەڵكی‮ ‬كوردستان رزگار بكەین لە دەست ستەمی‮ ‬داگیركەران‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌