2017-03-18

پرۆفیسۆر دكتۆرە شەوبۆ عەبدوڵڵا مەلا تاهیر

شاری‮ ‬هەڵەبجە بە دڕندترین تاوان لە ناو جیهاندا بە گازی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬گوللەباران كرا‮  ‬،‮ ‬لە دوای‮ ‬گوللە بارانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬یابان‮ ...‬هیرۆشیما و ناكازاكی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان،‮ ‬لەو كاتەوە هەتاوەكو ئەم كارەساتە هیچ تاوانێك لە جیهاندا‮ ‬بەو دڕندەییە رووی‮ ‬نەداوە‮ ‬،‮ ‬وە ئەمەش بە گەورە و دڕندەترین تاوان دائەنرێت بە درێژایی‮ ‬مێژوو.ئەم تاوانە لە دژی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ روویدا كە چڕترین رێژەی‮ ‬خوێنكوژ كردی‮ ‬بەسەر شاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬بەڵام كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و‮ ....‬رێكخراوەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و وڵاتە‮ ‬یەكگرتوەكان‮ !! ‬ئەم كارەساتەیان لە راگەیاندنە بینراو و بیستراوەكان ئەیاندی‮ ‬و ئەیانبیست‮ ‬،‮ ‬كەچی بەسەر ئەم شارە جوانە و دانیشتوەكانیدا هاتووە بەڵام هەموو جیهان بە بێدەنگی‮ ‬مایەوە ئاراستەی‮ ‬گەورەترین ئەو كارەساتە كە بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندە و ژینگەدا هاتووە‮ !!!.‬

وڵاتە پێشكەوتووەكان پێشبڕكێیان بوو بۆ ئەوەی‮ ‬چەند گرێبەستێكی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بۆ فرۆشتنی‮ ‬چەكی‮ ‬جەنگی‮ ‬و كیمیاوی‮ ‬كە بەرهەمیان ئەهێنا بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬قازانجی‮ ‬خەیاڵی‮ :‬بەڵام هەر هەڵەبجە بووە شەرمەزاری‮ ‬لە ناو چاویاندا‮  ‬هەروەها زۆربەی‮ ‬وڵاتە عەرەبی‮ ‬و ئیسلامییەكان بەرتیل و نەوتیان لە رژێمە خوێناوییەكەوە وەرئەگرت بۆ بێدەنگیان لەو كارەساتە،‮ ‬كە وەكو بەرد بێدەنگ بوون‮ ‬،‮ ‬ئەم تاوانە دژی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬كرا‮ ‬،‮ ‬كەواتە وا دائەنرێت كە بەرامبەر ئیسلام كراوە‮ . ‬ئایا بۆچی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ئەزهەری‮ ‬شەریف نەهاتە دەنگ كە ئەم كارەساتە بەناوی‮ ‬سورەتی‮ ‬ئەنفال كراوە‮ ‬،‮ ‬كە ناوی‮ ‬یەكێكە لە ئایەتەكانی‮ ‬قورئانی‮ ‬پیرۆز؟ و ئەنفال‮ ‬بەمانای‮ ‬ئەو دەستكەوتنەی‮ ‬كە موسڵمانەكان لە شەڕەكانی‮ ‬پێغەمبەر‮ ‬درودی‮ ‬خوای‮ ‬لە سەربێت‮ ‬دژی‮ ‬كافرەكانی‮ ‬ئەكرد هاتووە.ئایا كوردیان بە كافر دانا؟ و نەتانئەزانی‮ ‬كە كورد میللەتێكی‮ ‬ئیسلامە‮!!‬و میللەتێكین هیچ كەمتر نین لەو میللەتانەی‮ ‬خۆیان بە ئیسلام دائەنێن‮.

ئایا وڵاتە عەرەبی‮ ‬و ئیسلامیەكان لەبیریان چووەتەوە كە ئێمە نەتەوەی‮ ‬ئەو پێشەوایەین كە بە درێژایی‮ ‬مێژوو هەموو دەوڵەتەكانی‮ ‬جیهان باسی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬و ئازایی‮ ‬ئەكەن كە چۆن ئیسلامی‮ ‬رزگار كرد لە دەستی‮ ‬سوپای‮ ‬سەلیبیەكان‮ !!!‬جگە لەوەی‮ ‬هەموو ئیسلامەكانی‮ ‬جیهان سەر بەرزی‮ ‬و فەخری‮ ‬پێوە ئەكەن كە چۆن ئەو سەركەوتنە گەورەیەی‮ ‬مێژووی‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬بەسەر ئەو سوپایەی‮ ‬كە هەموو ئەوروپا بەشداری‮ ‬كردبوو،‮ ‬كە دووژمنانی‮ ‬سەرسام كرد پێش موسڵمانەكان‮ !!! ‬ئایا چاكەی‮ ‬ئەم میللەتەتان لە بیرچوەوە ؟ كە هیچ دەنگی‮ ‬زانا ئاینەكان وخەتیبەكانی‮ ‬جومعە نەبوو و هەموویان بێدەنگ بوون‮ .‬ئایا بۆچی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ بەهیچ شێوەیەك دەنگیان نەبوو‮ !! ‬ئایا كوشتنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬5000‮‬ هەزار كەس و برینداركردنی‮ ‬زیاتر لە‮  ‬15000‮‬ هەزار كەس لەپیر و‮ ‬منداڵ و‮ ‬ئافرەت و‮ ‬پیاو و‮ ‬گەنج‮.

‬ئەو كچە جوانانە كە لەپەری‮ ‬جوانتر بوون كە لە هەموو كوردستاندا بەناوبانگ بوون‮، ‬ئایا نەكەوتنە چوارچێوەی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬و ئەركەكانتەوە ؟؟؟ئەی‮ ‬كوا دەنگی‮ ‬مافی‮ ‬منداڵان ؟ ئایا ئەو منداڵانەی‮ ‬كە وەكو پەپولە وابوون بەچیتان دانابوون ؟ ئەی‮ ‬ئەوانیشتان بە منداڵ نەئەزانی‮ ‬؟؟ ئایا بەچیتان دانابوون؟؟ئایە‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬تایبەت بە زەیی‮ ‬بە ئاژەڵ لە كوێ بوون ؟ شاری‮ ‬هەڵەبجە بە شاری‮ ‬بولبول و چۆلەكە و تەیرە ئەبابیلە و باڵداری‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬كۆتری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و كەو و قەتێ ناسرابوو،‮ ‬جگە لە مەڕ‮ ‬و ماڵات و ئاژەڵی‮ ‬ماڵی‮ ‬و كێوی‮ ‬و ئاسك‮ هتد..

بەناوبانگ بوو‮ ‬،ئایا ئەوانە ئاژەڵ نەبوون كەوا بەرگریان لێ بكەن ؟ بابێینە سەر چالاكی‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬ژینگەپارێز‮ !! ‬ئایا سوتاندنی‮ ‬هەموو جۆرە دار و درەختەكانی‮ ‬باخچەی‮ ‬گشتی‮ ‬كە پڕ‮ ‬بوو لە گوڵەباغ‮ ‬و هەموو جۆرە گوڵێكی‮ ‬تر‮ ..‬لەگەڵ گوڵاڵە سوورە و نێرگز و گوڵە فەقێیەی‮ ‬وەنەوشەی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬هەروەها سوتاندنی‮ ‬باغی‮ ‬میر‮. ‬و باغی‮ ‬پاشا‮ ‬مۆردانە‮.

دارگوێز و‮ بەڕو و‮ قەزوان و میوەكانی‮ ‬شاخەكانی‮ ‬هەورامان و هەنار و بێستانەكانی‮ ‬شارەزور و گوڵان و باوەكۆچەك‮ ‬،‮ ‬پیسكردنی‮ ‬سەرچاوە ئاوەكانی‮ ‬زەڵم و‮ باوەكۆچەك و تانجەرۆ‮ هەروەها كانی‮ ‬ئاوەكانی‮ كانی‮ ‬شێخ و‮ كانی‮ ‬قولكە و‮..‬كانی‮ ‬واڵە و كانی‮ ‬و ئیشقان‮ ‬،‮ ‬كە ئەمانە لە جوانیدا زۆر بە دەنگمەن وەسف ئەكران و بوونەتە ئیلهامی‮ ‬شاعیران وگۆرانی‮ ‬بێژەكان‮ ‬،‮ ‬كە بەخۆڕایی‮ ‬شاعیرەكەمان‮ ‬فەرمویەتی‮: ئاوی‮ ‬وەك كەوسەرە‮ خاكی‮ ‬وەك گەوهەرە‮.‬

ئایا چۆن دڵتان هات كە لەبەر چاوتان ئەو خاك و بەرد و ئاو و ئاژەڵ و باڵندە و سەرچاوەی‮ ‬ئاوەكان‮ ‬ژەهراوی‮ ‬و بسوتێ و بێدەنگ بن ؟؟ پرسیارێك لە هەموو گەلانی‮ ‬جیهان ئەپرسم‮ : ‬توخوای‮ ‬گەورە و مەزن‮ ‬،‮ ‬ئەوكاتە ویژدانتان لە كوێ بوو ؟ بۆچی‮ ‬مرۆڤایەتیتان فرۆشت لەڕێی‮ ‬دەستكەوتنی‮ ‬چەند گرێبەست و بەرتیل بۆ وڵاتە گەورەكان‮ ‬،یان لەبەر خاتری‮ ‬دڵی‮ ‬سەدام كە سوێندی‮ ‬خواردبوو كەوا كورد نەهێڵێت‮ !!!.‬ئەو كارەساتە گەورەیە سكرتێری‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتوەكان جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كرد كە حكومەتی‮ ‬عیراق گازی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬بەكار هێناوە لە هەڵەبجە‮ ‬،و ئەو رێكخراوە گەلانی‮ ‬دونیا ئەپارێزیت‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەستی‮ ‬بەسترابوو لە ئاستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮ . ‬ئەی‮ ‬ئیسلامەكانی‮ ‬جیهان ئێوە لەكوێ بوون ؟ كوا دەنگی‮ ‬مامۆستا و مەلاكانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ئەزهەری‮ ‬شەریف و سعودیە ؟ بۆچی‮ ‬بێدەنگ بوون بەرانبەر ئەم كارەساتە ؟ بۆچی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬پاش ماوەیەكی‮ ‬كەم كۆبوونەوە‮ ‬،بەهیچ‮ ‬شێوەیەك باسی‮ ‬ئەو تاوانە دڕندەیان نەكرد كە لەناو جەرگی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامدا روویدا كەواتە‮ : ‬هەڵەبجە بوە بە شەرمەزاری‮ ‬بە ناوچاوی‮ ‬هەموویانەوە‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌