2017-03-18

سەربەست وەسمان مزوری

پەكەكە هەر لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونیەوە پەیڕەوی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە هەڵە و توندوتیژی‮ ‬كردووە،‮ ‬سیاسەتەكەی‮ ‬بریتی‮ ‬بووە لە سڕینەوە و دەمارگیری‮ ‬و كوشتن و بڕین و دوور لە هەست و سۆزی‮ ‬مروڤایەتی،‮ ‬هەمیشە لە بەرژەوەندی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بەرژەوەندییە شەخسییەكانی‮ ‬خۆیان كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬هەرچەندە خۆیان لەناو جل و بەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬مەلاس داوە،‮ ‬بەڵام بە كار و كردەوەكانی‮ ‬دڵ و دەروونیان بۆشە لە كوردایەتی،‮ ‬تاكو ئێستاش هیچ گوڕانكارییەك لە سیاسەتیان بەسەردا نەهاتووە،‮ ‬وەكو خۆیان ماونەتەوە،‮ ‬لە بازنەیەكی‮ ‬بۆشی‮ ‬دواكەوتووی‮ ‬نەخوێندەواری‮ ‬و خۆسەپاندن و تاكڕەوی‮ ‬كوشتن و بڕین دەخولێنەوە،‮ ‬بوونەتە بەڵایەكی‮ ‬گەورە بەسەر گەلی‮ ‬كوردەوە،‮ ‬چونكە دەستیان خستووەتە ناو ژیان و گوزەرانی‮ ‬هەموو نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەوەتا لە باشووری‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لە قەزای‮ ‬شنگال بەجدی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬دروستكردووە بۆ ئەو خەڵكەی‮ ‬لەوێ دەژین و بوونەتە رێگر لە ئاوەدانی‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬ئەم سنوورە،‮ ‬هێندەی‮ ‬خزمەتی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە،‮ ‬چارەكی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بۆ مافە نەتەوییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬باكووری‮ ‬بكردایە لەمێژ بوو باكووری‮ ‬كوردستان بە زۆربەی‮ ‬ئاواتەكانی‮ ‬دەگەیشت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬پەكەكە كاری‮ ‬بۆ دەكات،‮ ‬بە دوایدا دەچێت و ئامانجیەتی،‮ ‬تەنها تێكدانی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و خوڵقاندنی‮ ‬شەڕ‮ ‬و گەرمكردنی‮ ‬ململانێكانە و پیلاندانان و دژی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد‮ ‬یان جێبەجێكەری‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬ئەمەش بۆ دژایەتیكردن و رووبەڕووبوونەوە و رێگریكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە مافە رەواكانی‮ ‬خۆی‮ ‬نەگات،‮ ‬بۆبە ئەمڕۆكە نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬و تاقمەكەی‮ ‬توانیان پەكەكە راسپێرن بە باشی‮ ‬كەڵكی‮ ‬لێوەر بگرن،‮ ‬بیكەن بە شوفێری‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێلەی‮ ‬پڕوپاگندەی‮ ‬فاشێستی‮ ‬و كۆنەپەرستی‮ ‬و داگیركاری‮ ‬كە ئامانجیان رووخاندن و لەناوبردنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دژی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬پەكەكەش زۆر بە توندی‮ ‬ئەم ئۆتۆمبێلەی‮ ‬خستووەتەگەر دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و نەتەوەی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە لێرە دەتوانم رێگە بەخۆم بدەم و بڵێم پەكەكە بە نوێنەرایەتی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬دژایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌