2017-03-18

پەرلەمانتارێكی‮ ‬كورد لەبەغدا‮ ‬ڕایگەیاند كە بۆ گێڕانەوەی‮ ‬مافی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گوشارەكانیان لەسەر حكوومەتی‮ ‬عێراق زیاد كردووە‮، ‬نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكدا بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬ڕاگەیاند كە بابەتی‮ ‬پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیاران فرامۆش نەكراوە،‮ ‬چونكە ئەوە مافی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و پێویستە ئەو مافەیان لێ زەوت نەكرێت و بۆیان بگەڕێندرێتەوە‮.

‬نەجیبە نەجیب گووتیشی‮: ‬ئەو پارەیە نە خێرە و نەمنەتیش بەسەر جوتیارانەوە،‮ ‬ئێمەش‮ ‬ڕۆژانە بۆ گەڕانەوەی‮ ‬مافەكانیان،‮ ‬گوشار دەخەینە سەر حكوومەت و بانكی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬بازرگانیی‮ ‬عێراق و بەردەوامیش دەبین لەو هەوڵانەمان‮. ‬شایانی‮ ‬باسە حكوومەتی‮ ‬عێراق پارەی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان قەرزارەو ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ جووتیارانی‮ ‬خوارو و ناوەڕاستی‮ ‬عێراق خەرج دەكرێت،‮ ‬بۆ جووتیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕەوانە ناكرێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌