2017-03-15

نەتەوە یەکگرتووەکان، یەپەگە لە سووریا بەوە تاوانبار دەکات کە بە زۆر پیاوان ڕادەکێشێت بۆ خزمەتی سەربازی و بۆ شەڕی دژ بە داعش.  لیژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا پێشێلکارییەکانی حەوت مانگی ڕابردووی مافی مرۆڤ لە سووریا دەردەخات.

ڕاپۆرتەکە، ئاماژە بەوە دەدات کە یەپەگە بە زۆر پیاوان لە سووریا ڕادەکێشێتە خزمەتی سەربازی و شەڕیان پێدەکات ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەیکات.

ھەروەھا، تۆمەتباریشیان دەکات بە دەستبەسەرداگرنی کۆمپیوتەر و تەلەفۆنی خەڵکی لە ناوچەی شێخ فارس و  باس لە داگیرکردنی موڵکی ھاووڵاتییانیش دەکات لە لایەن ئەو ھێزەوە.  سەرچاوەکەی یوئێن ئاماژە بەوەش دەکات، کە گازاندەیان پێگەیشتووە لەسەر ئەنجامدانی سیاسەتی پاکتاوکردنی نەژادیی لەلایەن یەپەگە ‌و ھێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵام جارێ نەگەیشتوونەتە ئەنجام لەمبارەیەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌