2017-03-15

‬فازڵ میرانی
14ی‮ ‬ئادار رۆژێكی‮ ‬پرشنگدارە و هەڵگری‮ ‬گەلێك واتا و پەند و وانەیە،‮ ‬رۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر باوكی‮ ‬رۆحیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیی‮ ‬لە دڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دا ژیاندەوە‮. ‬ئەو متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و گەلانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬بەوەی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬سینگ فراوان بوو لەگەڵ بیرو بۆچوونە جیاوازكان‮. ‬
هەروەها زۆر پێداگیربوو لە سەر ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬چەكداریی‮ ‬نێوان بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد و حكوومەتەكانی‮ ‬عێراق نەبێتە شەڕی‮ ‬نێوان هەردوو گەلی‮ ‬كورد و عەرەب و ئەم هەڵوێستەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە مایەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬بەهێز و دۆستانە لە نێوانی‮ ‬هەردوو گەلدا،‮ ‬بەمەش بارزانی‮ ‬بووە رووگەی‮ ‬جیهان و جێ هیوا و ئاواتی‮ ‬هەموو كورد‮. ‬
بارزانیی‮ ‬نەمر كەسایەتییەكی‮ ‬ئاشتیخواز بوو،‮ ‬ئەو سەركردە و رابەرێك بوو كە هەموو ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پێناو شكۆ و سەربەرزیی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا تەرخان كرد‮. ‬بارزانی‮ ‬رۆڵەی‮ ‬نەتەوەیەكە كە گیرۆدەی‮ ‬مەرگەسات و كارەسات بوو،‮ ‬و هاوكات نەتەوەیەك كەخاوەن گەلێك داستان و نەبەردیی‮ ‬قارەمانانەیە لە رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد‮. ‬
بارزانی‮ ‬رۆڵەی‮ ‬ماڵباتێكی‮ ‬شۆڕشگێڕە كە هەرگیز رازی‮ ‬نەبوون لە سایەی‮ ‬نێزەی‮ ‬داگیركەراندا بژین،‮ ‬و رەتكەرەوەی‮ ‬زوڵم و زۆرداری‮ ‬و دامەزرێنەری‮ ‬رێبازێكی‮ ‬دروست بۆ پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬گەل و ئایینە جیاجیاكان لەكوردستان بوو‮. ‬
سڵاو لە رۆحی‮ ‬پاكی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد و هەموو تێكۆشەران و رێبوارانی‮ ‬رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬و هەموو ئەوانەی‮ ‬بە پرەنسیپ و كولتووری‮ ‬نەمری‮ ‬ئەو سەركردەیە پەیوەستن،‮ ‬نەمری‮ ‬بۆ شەهیدان و هەموو ئەوانەی‮ ‬كە لە پێناوی‮ ‬كوردستاندا گیانیان بەخشی‮. ‬بژی‮ ‬كورد بژی‮ ‬كوردستان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌