2017-03-15

عەلی‮ ‬رەسول
نەتەوەی‮ ‬كورد ئەو ساتە وەختەی‮ ‬لە دۆخێكی‮ ‬پڕاو پڕ‮ ‬لە ناسەقامگیری‮ ‬و نائومێدی‮ ‬دابوو،‮ ‬شوناسەكەی‮ ‬لە گۆمی‮ ‬مەترسی‮ ‬دەخوڵایەوە،‮ ‬لەوكاتەی‮ ‬كورد وەك نەتەوە تێنووی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬بوو،‮ ‬خوای‮ ‬بەخشندە لە‮ (‬14-3- 1903 ‮)‬ بەندەیەكی‮ ‬دلێر و كارزان بە كوردی‮ ‬دەخوڵقێنێت،‮ ‬ئەو زاتەش‮ (‬مستەفا بارزانی‮) ‬باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬شۆڕشگێرێك لە بنەماڵەیەكی‮ ‬تێكۆشەر لە دایك بوو بێت،‮ ‬بێگومان هەر خودی‮ ‬خۆشی‮ ‬پایەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دادەرێژێت‮ ‬تا شوێنكەوتە و نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆی‮ ‬درێژە بەو كاروانە پیرۆزە بدەن،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئازادی‮ ‬دەبینێتەوە.بارزانیی‮ ‬نەمر بە سەرەتای‮ ‬گەورەترین بناغەی‮ ‬گوتاری‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬مۆدێرن دادەندرێت،‮ ‬چونكە ئەو كاتانەی‮ ‬سەرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق داوای‮ ‬لێدەكەن هەرچێیكی‮ ‬دەیەوێت بۆی‮ ‬جێبەجێ دەكەن لە بەرامبەردا واز لە شاری‮ ‬كەركوك بێنێت‮. (‬بارزانی‮ ‬نەمر‮) ‬لە وەڵام دا دەفەرموێت‮: "‬كەركوك هی‮ ‬من نییە هی‮ ‬كەركوكیەكانە،‮ ‬تا كوردێك لە كەركووك مابێت كەركوك كوردستانیە‮" ‬هەروەها دەفەرموێت‮: (‬كەركوك دڵی‮ ‬كوردستانە‮) ‬ئا ئەمەیە گیانفیدایی‮ ‬و بەرزی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬بەمەش ئاراستەیەكی‮ ‬نوێ و تازەی‮ ‬هێنایە نێو كایەی‮ ‬خەبات،‮ ‬تاوەكو تاك بە تاكی‮ ‬كورد ماف و دەسكەوتەكانی‮ ‬پێ بەدی‮ ‬بێنێت،‮ ‬هەر بۆیە دەكرێت بڵێن بارزانی‮ ‬نەمر كەسایەتێكی‮ ‬كارێزما بوو،‮ ‬جگە لەلایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرینگی‮ ‬بەلایەنی‮ ‬كۆمەڵایەتیش داوە،‮ ‬هەر لەبەر ئەوەش بوو توانی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬جیاواز كۆبكاتەوە هەر لە‮ (‬سوننە و شیعە و كۆمۆنیستی‮ ‬و لیبرال و ئیسلامی‮ ‬و‮ .........‬هتد‮) ‬بەبێ بەرژەوەندی‮ ‬ماددی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬هێز،‮ ‬ئائەوەیە سیفاتی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬كارێزما گەواهیدەرێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگرە گەر بڵێن بارزانی‮ ‬نەمر خەمخۆرێكی‮ ‬مەزن و بەرچاوی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬بووە و هیچ كاتێك سڵی‮ ‬لە خزمەت نەدەكردەوە،‮ ‬هەر بۆیە بەرێزیان لای‮ ‬دۆست و نەیاران جێگەی‮ ‬بایەخ و رێز بووە،‮ ‬چونكە ئەوان باش دەركیان بەوە كردبوو كە بارزانی‮ ‬نەمر زیاتر لە پیاوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دەچێت،‮ ‬ئەمەش دەسكەوتێكە هەموو كەس نایبینێت و پێی‮ ‬نادرێت‮.‬
خزمەت و خەباتكردن‮ ‬لە پێناو نیشتیمان دیارترین سیفەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرن،‮ ‬هەر ئەوەشە وای‮ ‬كردووە كە كۆدەنگییەكی‮ ‬گشتی‮ ‬هەبێت‮. ‬وەك چۆن‮ (‬ئەڵمانەكان شانازی‮ ‬بە بسمارك و هیندیەكان بە گاندی‮ ‬و ئەمریكیەكان بە جۆرج واشتنۆن و‮..............‬هتد‮) ‬دەكەن و بە باوكی‮ ‬روحی‮ ‬خۆیانیان دادەنێن‮. ‬ئەوا بێگومان‮ ‬ئێمەش بارزانی‮ ‬نەمرمان هەیە وەك باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە هیچی‮ ‬لەوان كەمتر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت‮ ‬كە سیفەتی‮ ‬باوكی‮ ‬روحیان پێدراوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬ماوە دەكرێت بگوترێت بارزانی‮ ‬نەمر تەنیا هی‮ ‬پارتییەكان نییە،‮ ‬بەڵكو رەمزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گشت كوردە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬هەموومان دەزانین هیواو ئامانجی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬شكۆمەندی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬هەر بۆیە بەڵێن دەدەین كە هەموومان درێژەپێدەری‮ ‬ئەو قوتابخانە مەزنە و قوتابییەكی‮ ‬چاپووك بین تا كوردستان بگاتە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەربەخۆیی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌