2017-03-15

سەلام عەبدوڵڵا

كە بەداخەوە لەدەستووری‮ ‬عێراقیدا وەك ناوچە جێ ناكۆكەكان پێناسەكراوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقیەوە،‮ ‬بە زارەكی‮ ‬نەبێت،‮ ‬هیچی‮ ‬بۆ نەكراوە گەر نەڵێین خۆیان،‮ ‬بەربەستبوون بۆ دانانی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬گونجاو بۆ ئەو ناوچانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا تا‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس بەهەموو توانایەكیەوە هەوڵی‮ ‬بەعەرەبكردنی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬دەدا،‮ ‬تا دەشیتوانی‮ ‬كوردی‮ ‬لێ‮ ‬ڕادەگواست‮.‬ بۆیە بەڕووخانی‮ ‬ڕژێم و دامەزراندنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬نوێوە بەتایبەتی‮ ‬كە جۆرێك لە چارەسەری‮ ‬لەژێر ناوی‮ ‬ماددەی 140‮ دا بۆ ئەو ناوچانە دانراو بڕیاری‮ ‬بوو بە چەند قۆناغێك ئەو كێشەیە چارەسەربكرێ و ماف بگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانە‮ ‬ڕەسەنەكانی‮ ‬و بەپێی‮ ‬ڕاپرسیەكیش ئەو ناوچانە بڕیاری‮ ‬خۆیان بدەن كە ئایا دەیانەوی‮ ‬بگەڕێنەوە باوەشی‮ ‬هەرێم‮ ‬یان بخرێنە سەر بەغدا‮.‬
بەڵام ئەم پڕۆسەیە نەهێڵرا‮ ‬ڕووبداو لەزاری‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئەو دۆسیەیەوە بەشانازییەوە لەسەر شاشەی‮ ‬تەلەفزیۆنەكان دەیانووت ئەوە ئێمە بووین كە نەمانهێڵا ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێبكرێ و ئەو ناوچانە بەتایبەتی‮ ‬كەركووك بگەڕێتەوە سەر هەرێم كە بڕیاربوو دوای‮ ‬هێوركردنەوەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەو ناوچانە‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬لەنێو خەڵكەكەی‮ ‬دا بكرێ و بڕیاری‮ ‬لەسەر چارەنووسی‮ ‬بدرێت‮.‬
بۆیە كاتێك داعش بەرەو ئەو ناوچانە دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬موسڵ هات زۆ بەئاسانی‮ ‬دەستی‮ ‬بەسەر ئەو ناوچانەداگرت و حكوومەتی‮ ‬عێراقیش هیچ داكۆكیەكی‮ ‬لێنەكرد،‮ ‬هەربۆیە پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە قوربانی‮ ‬و خوێن جارێكی‮ ‬تر ئەو ناوچانەیان لە داعشی‮ ‬داگیركەر پاككردەوە و ئیدی‮ ‬لەوكاتەوە ئەوە پێشەرگەبوو كە دەیپاراست،‮ ‬چونكە وەك دەركەوت بەكردار حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬چونكە بەهی‮ ‬خۆی‮ ‬نەدەزانی‮ ‬بۆیە هیچ داكۆكیەكی‮ ‬لێ نەكرد‮. ‬
دیارە‮ ‬ڕەنگە هەر ئەم‮ ‬ڕاستیانەش هۆكاربێت بۆ ئەو‮ ‬ڕا نوێیەی‮ ‬سەرەكوەزیرانی‮ ‬عێراق كە لە دیداری‮ ‬سلێمانی‮ ‬دركاندنی‮ ‬كە ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬ئەوەهاتووە بەو ناوچانە نەڵێین ناوچە كێشە لەسەرەكان و لەبڕی‮ ‬دەستەواژەی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬ڕێكەوتنی‮ ‬لەسەر دەكرێت هەڵبژاردو ئەوە بەچارەسەر دەزانی‮ ‬بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬گفتوگۆ لەسەر ئەو ناوچانە‮. ‬
جا لەگەڵ ئەوەی‮ ‬بەچاوی‮ ‬ڕێزەوە لەم هەوڵە نوێیەی‮ ‬عەبادی‮ ‬دەڕوانین بەڵام ئیدی‮ ‬پێویست بەو جۆرە دانوستاندنە ناكات چونكە ئەو ناوچانە‮ ‬ڕزگاركراون و ئەوەی‮ ‬ماوە لەكەش و هەوایەكی‮ ‬دیموكراتیدا با خەڵكەكە خۆی‮ ‬بڕیار لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬چونكە كاتێك هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان كە بە خوێنی‮ ‬زیاد لە هەزار و شەش سەد شەهید و پتر لە دەهەزار بریندار و پەككەوتە ئەو ناوچانە بۆ خەڵكە‮ ‬ڕەسەنەكەی‮ ‬ڕزگار دەكات دەبێ ئیتر مافی‮ ‬ئەوە بدات بە خەڵكەكەی‮ ‬كە چارەنووسی‮ ‬ئەو ناوچانە بەدەستی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاری‮ ‬بكات و حكوومەتی‮ ‬عێراقییش گەر چارەسەری‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دەوێ دەبێ ئەنجامەكەی‮ ‬قبوڵ بكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌