2017-03-14

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

لەمیانی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬كچانی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق چوارشەممەی‮ ‬رابردوو لەشاری‮ ‬دهۆك بەبەشداری‮ ‬6 یانە،‮ ‬خولی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق بەسەركەوتوویی‮ ‬دەستیپێكرد و خولەكەیش تائەمڕۆ درێژەی‮ ‬هەیە،‮ ‬یانە بەشداربووەكانی‮ ‬خولەكە بریتین لەیانەكانی‮ ( ‬سێمێل،‮ ‬ئافرۆدیت،‮ ‬گازی‮ ‬باكوور،‮ ‬قوەی‮ ‬جەوییە،‮ ‬ئەلحدوود،‮ ‬شەهرەبان‮) ‬لەخولەكەدا‮ ‬یانەكانی‮ ‬سێمێل و قوەی‮ ‬جەوەییە باڵادەستی‮ ‬خۆیان بەسەر‮ ‬یانەكان سەپاندووە و هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬ناوبراو‮ ‬ركابەری‮ ‬لەسەر پلەی‮ ‬یەكەم وبردنەوەی‮ ‬نازناوی‮ ‬پاڵەوانیەتیەكە دەكەن‮.‬

رێزبەندی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولەكە لەپلەی‮ ‬یەكەم تاپلەی‮ ‬شەشەم بەوشێوەیە بوو تاگەڕی‮ ‬سێیەم‮ 1- : ‬‬ یانەی‮ ‬سێمێل لە3 ‮ ‬یاری‮ ‬9 ‮ ‬خاڵ2- ‬یانەی‮ ‬قوەی‮ ‬جەوییە لە3 یاری‮ ‬7 ‮ خاڵ‮ ‬3‮-‬ گازی‮ ‬باكوور لە3 ‮ ‬یاری‮ ‬4 ‮ خاڵ ‮ ‬4‮-‬ ئافرۆدیت لە3 یاری‮ ‬4 ‮ ‬خاڵ 5‮-‬ ئەلحدوود لە3 یاری‮ ‬1 خاڵ 6- شەهرەبان هیچ خاڵی‮ ‬نییە ودوای‮ ‬دوو دۆراندن لەخولەكە كشایەوە‮.‬

داوی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬3 ‮ ‬یاری‮ ‬لەخولەكەدا‮ ‬چەند‮ ‬یاریزانێك زۆرترین گۆڵیان تۆمار كردووە،‮ ‬لەوانە‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬قووی‮ ‬جەوییە خاتوو نادیە فازیل‮ ‬18 ‮ ‬گۆڵ لەپلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬گۆڵكاری‮ ‬خولەكەدایە،‮ ‬هەروەها هیدی‮ ‬خان مەجید لەیانەی‮ ‬ئافرۆدیت بە13 ‮ ‬گۆڵ لەپلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬گۆڵكاراندایە،‮ ‬یاریزان سپیل شوكور لەیانەی‮ ‬سێمێل بە‮ ‬12‮ ‬لەپلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬گۆڵكاراندا دەبیندرێت‮.‬

پێویستە بگوتری‮ ‬خولەكە بەبەشداری‮ ‬6 یانە سەركەوتووانە لەشاری‮ ‬دهۆك بەرێوەدەچێت وسەرەتا رۆژانە‮ ‬3 یاری‮ ‬ئەنجام دەدرا،‮ ‬هەریەك لەیانەكانی‮ ‬سێمێل و قوەی‮ ‬جەوییە ركابەری‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەم وبردنەوەی‮ ‬نازناوەكە دەكەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌