2017-03-14

خه‌بات: بارزان ئەكرەم

لێژنەی‮ ‬چاودێرێ و تەنبێكردن سزادان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بۆ تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬یوفا رایگەیاند، رۆژی‮ ‬23 ‮ ‬ئازار ئەم مانگە،‮ ‬لێكۆلینەوە سەبارەت بە هاتنە خوارەوەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬یانەی‮ ‬بلوگرانە بۆ ناو‮ ‬یاریگا دەكرێت، لە میانەی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پالەوەانەمانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬لە نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان،‮ ‬لە قۆناخی‮ ‬16، ئەم‮ ‬ڕووداوەش لە ئەستۆی‮ ‬یانە كەتەلۆنیەكەیە‮.‬

یوفا‮ ‬یانەی‮ ‬بارسای‮ ‬تۆمەتباركرد، كە بە ئەنجامی‮ ‬1-6 لە‮ ‬یانە فەرەنسیەكەی‮ ‬بردەوە، لە كاتێكدا لە‮ ‬یاریی‮ ‬چوندا بە چوار گۆڵ دۆڕابوو، خۆی‮ ‬گەیاندە قۆناخی‮ ‬هەشتی‮ ‬خولی‮ ‬چامپیۆنسی‮ ‬لیگ،‮ ‬بەڵام بە پێی‮ ‬بەندی‮ ‬16 لە برگەی‮ ‬2 یاساكانی‮ ‬سزادان، لەگەڵ كۆتای‮ ‬هاتنی‮ ‬یارییەكە،‮ ‬هاندەرانی‮ ‬یانەكە هاتوونوتە ناو‮ ‬یاریگاو رێگریان لێنەكراوە‮.‬

لێژنەكە ئەوەی‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬لە هەمان رۆژدا بریار لە دۆسیەكەی‮ ‬یاریی‮ ‬نێوان ریال مەدری‮ ‬و ناپۆلی‮ ‬ئارسینال و بایرن میونخ دەدرێ،‮ ‬لە سێشەمەی‮ ‬رابردوو ئەنجام درابوو‮.‬

یانەی‮ ‬ناپۆلی‮ ‬تۆمەتبار كراوە، بە سەرپێچی‮ ‬كردنی‮ ‬یاساكانی‮ ‬یوفا،‮ ‬لە سەرپەیژەكان كەل وپەلیان هەڵداوە، روناكی‮ ‬و لیزەریان بەكارهێناوە‮.‬

لە‮ ‬یاریی‮ ‬ئارسنال و بایرن میونخ، دۆسیەی‮ ‬تەمبێكردنی‮ ‬كردۆتەوە، بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هاندەرانی‮ ‬یانە ئینگلیزیەكە،‮ ‬شەریان كردوە و ئاژوەیان بەرامبەر بە هاندەرانی‮ ‬یانە ئەلملنیەكە ناوەتەوە‮.‬

هەمان لێژنە تانەی‮ ‬یانەی‮ ‬سیسكا مۆسكۆی‮ ‬روسی‮ ‬رەتكردەوە،‮ ‬سەبارەت بە‮ ‬یاریزان رۆمان ئێرمینكۆ، بەهۆی‮ ‬خواردنی‮ ‬مادە وزە بەخشەكان، كە بۆ ماوەی‮ ‬دوو ساڵ راگیراوە‮.‬

ئەم بڕیارەش دوای‮ ‬ئەوە دێت، لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پشكنینەكان دەركەوت،‮ ‬ئەم‮ ‬یاریزانە ماددەی‮ ‬كۆكاینی‮ ‬بەكارهێناوە،‮ ‬لە‮ ‬یاریی‮ ‬بە رامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬بایرن لڤەركوزنی‮ ‬ئەلمانی، لە ئەیلولی‮ ‬رابردوو،‮ ‬لە میانەی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬پاڵاوتنی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌