2017-03-14

خه‌بات: هێمن ئاری‮

‮خانمە گۆرانیبێژی‮ ‬كورد سیریل فەتاح گۆرانییەكی‮ ‬دوێت لەگەڵ نەبەردی‮ ‬هاوسەری‮ ‬بڵاو دەكاتەوە‮، سیریل فەتاح وێنەیەكی‮ ‬لە هەژماری‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتیی‮ (‬ئینستاگرام) دا بڵاو كردەوە،‮ ‬هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی‮ ‬وێنەكەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬كرد‮ ‬لە داهاتوویەكی‮ ‬نزیكدا گۆرانییەك بە شێوەی‮ ‬دوێت‮ ‬لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بڵاو دەكاتەوە.سیریل نووسیویەتی‮: ‬لە داهاتوویەكی‮ ‬نزیكدا،‮ ‬گوێبیستی‮ ‬بەرهەمی‮ (‬ئای‮ ‬چەندم خۆش ئەوێی‮) ‬دەبن‮"‬،‮ ‬دەشڵێت‮: ‬لەگەڵ نەبەرد بە شێوەی‮ ‬دوێت ئەم گۆرانییەمان گوتووە،‮ ‬گۆرانییەكەش هەر لە لایەن نەبەردەوە كاری‮ ‬میوزیكی‮ ‬بۆ كراوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌