2017-03-14

سوورە مەرگەیی

ئەگەر تا دوێنێ دوژمنان و داگیركارانی‮ ‬كوردستان جگە لە پەنا بردن بۆ چەك هیچ دەرفەت و پەنایەكی‮ ‬تریان لەبەردەم بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد نەهێشتبۆوە،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر وەك هەڵگری‮ ‬خواستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬چەك و بڕوای‮ ‬شۆڕشگێڕێ كردە دووانە هێزی‮ ‬سنووربڕی‮ ‬سنووری‮ ‬دەستكرد و دەرگای‮ ‬ئومێد و دەرفەتی‮ ‬بە رووی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬كورددا دەكردەوەو لەم بەشەوە بۆ ئەو بەشەی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان پەیامی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەگواستەوە‮.‬

ئەوە كۆماری‮ ‬كوردستان و تێكەڵ كردنەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬باشوور و رۆژهەڵات،‮ ‬ئەوە شۆرشی‮ ‬شێخ سەعیدی‮ ‬پیران و تێكەڵ كردنەوەی‮ ‬هێز و بڕوای‮ ‬شۆڕشگێڕانی‮ ‬باشوور و باكوور،‮ ‬ئەوە روباری‮ (‬ئاراز)و پاراستنی‮ ‬ئامانەتی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬و شكۆی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموو ئەوانە پەیامی‮ ‬هاوخەباتی‮ ‬و هاوچارەنووسی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬ژێردەستە بوون كە بارزانی‮ ‬نەمر بە هێزی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دوژمنكاری‮ ‬سەر بزووتنەوی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردی‮ ‬پێدەشكاندن و بە دوژداگیركارانی‮ ‬دەگوت‮: ‬ئەگەرچی‮ ‬ئێوە توانیوتانە بە هێز و زەبروزەنگ جەستەی‮ ‬نیشتیمانێك لەتكەن،‮ ‬ئەوا لە بەرامبەردا هێزێكی‮ ‬شۆرشگێڕی‮ ‬ئازادیخواز هەیە و ئیرادەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مێژووەكەی‮ ‬لێك گرێ دەداتەوە.

لە ئەمڕۆدا سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك شوێنگرەوەیەك بۆ هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هێزی‮ ‬سنووربڕی‮ ‬سنووری‮ ‬درستكرد دێڕ‮ ‬بە دێڕی‮ ‬مێژووی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر دەنووسێتەوە،‮ ‬بەلای‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرەوە گرنگ بوو بەشێكی‮ ‬كوردستان بكاتە دەروازەیەك بۆ رزگار بوونی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬تر،‮ ‬هەر وەك خۆشی‮ ‬فەرموویەتی‮: ‬بەلامەوە گرنگە ئاڵای‮ ‬كوردستان لەسەر لوتكەی‮ ‬چیایەك هەڵبكەم،‮ ‬گرنگ نییە لوتكەی‮ ‬ئەو چیایە لە مەهاباد‮ ‬یان هەولێر‮ ‬یان دیاربەكر دەبێ،‮ ‬هەر بۆیەش لە هەر بەشێكی‮ ‬كوردستان دەرفەتی‮ ‬بۆ رەخسابێ بارزانی‮ ‬نەمر وەك چەكوچی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هێزی‮ ‬فریادڕەس ئازادیخوازان لەو بەشە ئامادە‮ ‬بووە.

وەك ئاماژەم بۆ كرد لە هەر بەشێك دەرفەتێك بۆ كورد رەخسابێ بارزانی‮ ‬نەمر بە خۆی‮ ‬هێزە شۆڕشگێڕەكەی‮ ‬لەو بەشە ئامادە بووە،‮ ‬سەرۆك بارزانیش بە هەمان رێبازدا هەنگاو دەنێ و لە ئێستادا لە باشوور دەرفەت رەخساوە و هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و شۆڕشگێڕی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەو بەشە كردووە،‮ ‬بەڵام چاوی‮ ‬لەسەر بەشەكانی‮ ‬تریشە و بۆ چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باكووریش هەوڵە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسیەكانی‮ ‬چڕ‮ ‬كردوونەوە،‮ ‬وەك سیاسییەكی‮ ‬ئەزمووندیدە و لە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمریشەوە فێر بووە كە بە كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەتوانرێ سیحری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬داگیركاران بەتاڵ‮ ‬بكرێتەوە و كورد بگەیەنرێتە كەناری‮ ‬ئارام و خواستی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بهێنرێتەدی،‮ ‬هەر بۆیەش هەوڵەكانی‮ ‬لەسەر رێكخستنی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد لە رۆژئاوا خستنە گەڕ‮ ‬و ئێستاش بەردەوامە.

‬بۆ رۆژهەڵاتیش هەمان دەور دەبینێ،‮ ‬بۆ باكووریش درێغی‮ ‬نەكردووە و ئێستا بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬ئازاد كردنی‮ ‬سەڵاحەدین‮ ‬دەمیرتاش و هاوڕێكانی‮ ‬دایە،‮ ‬لێرەوە دەگەینە ئەو راستییەی‮ ‬كە بە هەموو پێوەرەكان سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەر چوار بەشەكەی‮ ‬كوردستان بۆتە مەرجەعی‮ ‬چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كورد و لایەنە شۆڕشگێڕ‮ ‬و سەربەخۆخوازەكانی‮ ‬هەر چوار بەشەكەش مەرجەعبوونی‮ ‬سەرۆك بارزانییان قبووڵە،‮ ‬رووداو و پێشهاتەكانی‮ ‬ناوچەكە و چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كورد وەك پرسێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە هەموو ئەو حزب و دەستە و گرووپانەش دەخوازێ كە بە هەر هۆكارێك لە بازنەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەرچوون،‮ ‬دەستبەرداری‮ ‬سەرەڕۆیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەرامی‮ ‬حزبی‮ ‬ببن و بگەڕێنەوە ناو بازنەی‮ ‬نەتەوەیی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌