2017-03-14

خەبات‮: ‬تریفە ئازاد

دەربارەی‮ ‬كۆمەڵێك پرسی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬لەنێو ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و هەروەها ئەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی‮ ‬كە ئەگەری‮ ‬هاتنەدیان دەكرێت لە گفتوگۆیەكی‮ ‬كراوەدا كاكەمین نەجار،‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات تیشكی‮ ‬خستەسەر ئەوەی‮ ‬كە گۆڕانكارییەكانی‮ ‬نێو پارتی‮ ‬دیسپلینی‮ ‬حزبین و زۆر نۆرماڵە لە هەر حزبێكدا كە بیەوێت پێداچوونەوە بە كار و بەرنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەو هەنگاوانە بنێت كە لە بەرژەوندی‮ ‬جەماوەر و حزبدایە‮. ‬

‬گۆڕانكارییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بە كوێ گەیشتن؟

كاكەمین نەجار‮:‬‮ ‬ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬كە دەستمان پێكردن گۆڕینی‮ ‬هەندێك لە بەرپرسی‮ ‬لقەكان و بەرپرسی‮ ‬مەكتەبەكان بوو كارەكانیش بە كۆتایی‮ ‬هاتن و ئێستا هەموو ئەو گۆڕانكارییانە جێبەجێكران و كاری‮ ‬ئاسایی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هاووڵاتیان جێبەجێدەكەن كە لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر شەش لق بوون‮. ‬

‬ئەو گۆڕانكارییانە تەنها بەرپرسی‮ ‬یەكەمی‮ ‬مەكتەب و لقەكان دەگرێتەوە‮ ‬یان دەستەی‮ ‬مەكتەب و دەزگاكانیش دەگرێتەوە؟

كاكەمین نەجار‮:‬‮ ‬لە ئەسلدا بەرپرسی‮ ‬لق بە دامەزراندن دادەنرێت،‮ ‬بەڵام ستافی‮ ‬لق بە هەڵبژاردنە كارگێر لق و بەرپرسی‮ ‬ناوچەكان بە هەڵبژاردن دەبێت تەنها لە حاڵەتێكی‮ ‬تایبەت ئەگەر كەسێك بڕوات كەسێكی‮ ‬تری‮ ‬لە جێگا دادەنرێت بە هەڵبژاردن،‮ ‬ئەگەر نا تەنها لە رێگەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬گشتی‮ ‬حزب گۆڕانكاری‮ ‬بەشەكانی‮ ‬خوارتر دەكرێت‮. ‬

گۆڕانكارییەكان لە رێوڕەسمدا جێبەجێدەكرێت و ئاڵۆگۆرەكان دەكرێن،‮ ‬ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییە چی‮ ‬دەگەیەنێت؟

كاكەمین نەجار‮: ‬خۆی‮ ‬ئەو رێو رەسمانەی‮ ‬كە دەكرێت كادیرەكانی‮ ‬خۆمان و خەڵكی‮ ‬سنووری‮ ‬لقەكە ئامادە دەبن دەبێت بزانن كە بەرپرسی‮ ‬لق دەگۆڕێت و گۆڕانكاری‮ ‬دەكرێت و جموجولێكە دەكرێت‮. ‬

‬تاچەند ئەو گۆڕانكارییە لە لایەن جەماوەر و بنكەی‮ ‬حزب پێشوازی‮ ‬لێكراوە؟

كاكەمین نەجار‮:‬‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬من پێشوازی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬لێكرا و بینیشمان چۆن بوو خەڵكێكی‮ ‬باش ئامادە بوو لە سنوری‮ ‬لقەكان و ئەندامانی‮ ‬حزبیش گۆڕانكارییەكانیان پێ باش بوو،‮ ‬پارتیش حزبێكە هەمیشە لە نوێبوونە دایە و هەمیشە گۆڕانكاری‮ ‬دەكات و بۆ ئەوەی‮ ‬كەسانی‮ ‬تریش بێنە پێشەوە وە پشگیری‮ ‬ئەوانە دەكات كە بە توانان لە كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬گۆڕانكاریش شتێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و نۆرماڵە كە دەبێت هەنگاوی‮ ‬باش بنێن بۆ داهاتوو چونكە لەگەڵ ئەنجامدانی‮ ‬گۆڕانكارییەكان جموجۆڵی‮ ‬تازە دەكەوێتە نێو شادەماری‮ ‬حزب،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬بە موراحاتكردنی‮ ‬كۆمەڵێك گۆڕانكاری‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬بە دیراسەتەوە دوای‮ ‬چەندین كۆبونەوە جا بڕیاری‮ ‬گۆڕانكارییەكانماندا و توانیشمان لەم گۆڕانكارییە سەركەوتوو بووین‮. ‬

پارتی‮ ‬بۆ داهاتوو بەرنامەی‮ ‬چییە؟‮

كاكەمین نەجار‮: ‬هەمیشە پارتی‮ ‬لەگەڵ دانیشتن بووە بۆ هەر هەنگاوێك جا ئەو هەنگاوە پەیوەندی‮ ‬بە چارەسەركردنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬هەبێت‮ ‬یاخوود هەنگاوی‮ ‬دیكەی‮ ‬پەیوەست بە بەرژوەندییە باڵاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بێت بۆیە لە هەموو پەیامێكمدا جەختمان لەسەر‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكە بەبێ ئەم ئەولەویەتە ئامانجی‮ ‬باڵای‮ ‬كورد بەدی‮ ‬نایەت‮. ‬

‬پەكەكە ئێستا لە شنگال بە تەمای‮ ‬چییە؟

كاكەمین نەجار‮:‬‮ ‬پەكەكە نابێت شەر لەگەڵ پێشمەرگە بكات،‮ ‬چونكە پێشمەرگە،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانە ئازادیشە لە سنووری‮ ‬كوردستان لەوسەری‮ ‬تا ئەوسەری،‮ ‬چونكە هەرێمی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬لەشكری‮ ‬شەرعیەتی‮ ‬ئەو وڵاتەیە پەكەكە بۆی‮ ‬نییە بێت و رێگری‮ ‬لێبكات و بڵێت نابێتە بێتە ئێرە و ئەوێ‮ ‬یان پەكەكە سنوورێك دیاری‮ ‬بكات و بڵێت ئەوە هی‮ ‬منە،‮ ‬دوو حكوومەت لە نێو حكوومەتێك نابێت،‮ ‬لێرە تەنها حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە پێشمەرگەش رووخسەت لە پەكەكە وەرناگرێت كوێ پێ بسپێرێت،‮ ‬پێشمەرگە نەچۆتە نێو خاكی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬تر،‮ ‬ئێرە وڵاتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬دەستورییە،‮ ‬حكوومەت و پەرلەمان و لەشكری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬دەبێت پەكەكە پرس بكات ئێوە رازین لێرە بین،‮ ‬بەڵام پێچەوانە بۆتەوە،‮ ‬بۆیە دەبێت پەكەكە خاكی‮ ‬شنگال چۆڵ بكات،‮ ‬چونكە ئەوە خاكی‮ ‬كوردستانە‮. ‬

ئایا پارتی‮ ‬دانیشتن لەگەڵ حزبەكان دەستپێناكاتەوە؟

كاكەمین نەجار‮: ‬بەڵی‮ ‬دادەنیشنەوە تا ئەو كاتەی‮ ‬كارەكان تەواو دەكەین،‮ ‬یان هەڵبژاردن بكرێت ئەوكات تەوازنی‮ ‬حزبەكان دیار دەبێت،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ و پەرلەمان دروست دەبێتەوە،‮ ‬هەڵبژاردن حەلێكی‮ ‬باشە،‮ ‬چاوەری‮ ‬یەكێتیش دەكەین كە لە داهاتوو كۆبونەوەی‮ ‬تر ئەنجام بدەین‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌