2017-03-12

لە 14-8-1931 لە ناحیەی بیارە لەدایک بووە، محەمەد كوڕی مامۆستا عەبدولكەریمی مودەریسە كە خاوەنی چەندین نووسین، ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوەی دیوانی شاعرانی کلاسیکی کورد وەرگێڕانی زمانەوانی جۆربەجۆر بووە، كەسێكی كوردپەروەر بووە و هەر بەو هۆیەشەوە لەو ماوەیەی كە لە شاری بەغدا ژیاوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی ڕژێمەوە لەڕووی بڵاوكردنەوە و نووسینەكانییەوە ڕیگری زۆری لێ كراوە.

 ئه‌و نووسه‌رو وه‌رگێڕێكی كورد بوو، خوێندنی لای باوكی و مه‌لای ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و دوای ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته‌ شاری سالێمانی، به‌رده‌وامی به‌ خوێندنداوه‌ و بووه‌ به‌ زانایه‌كی ئایینی، له‌‌ساڵی 1949وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌نوسین، ئه‌و سه‌رده‌مه‌  بابه‌ته‌كانی له‌ڕۆژنامه‌ی ‌( نه‌دا و ژین )دا بڵاوده‌كرده‌وه‌.

محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌ ساڵی 1953 بۆ 1954 به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی ئاشتی چالاكی نووانده‌ و كه‌سێكی كارابووه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌