2017-03-11

خه‌بات: سەرهەنگ نەجمەدین

كرێكار عەبدوڵڵا‮ ‬یاریزانی‮ ‬گۆڕەپان ومەیدانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬سۆران‮ ‬،‮ ‬ناوبراو رۆژی‮ ‬سێشەممە لەئەنتالیای‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا بەشداری‮ ‬لەماراسۆنێكی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬كرد كەتیایدا‮ ‬68 وڵات و بەبەشداری‮ ‬40 هەزار‮ ‬یاریزانان وئارەزوومەندان بەرێوەچوو‮.‬

لەماراسۆنەكەدا‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬كوردی‮ ‬دەڤەری‮ ‬سۆران كەبەجلی‮ ‬پێشمەرگەوە بەشداری‮ ‬ماراسۆنەكەی‮ ‬كردبوو‮ ‬،توانی‮ ‬پلەی‮ ‬حەوتەم بەدەست بهێنێت‮.‬

كرێكار عەبدوڵڵا لەبارەی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئەو ئەنجامە بەرزە لەئەنتالیا لەپەیوەندییەكی‮ ‬تایبەتدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات رایگەیاند‮: ‬لەراستیدا زۆر خۆشحاڵبووم لەماراسۆنی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬ئەنتالیا پلەی‮ ‬حەوتەم بەدەست بهێنم،‮ ‬جگە لەمەیش لەسەر راسپاردەی‮ ‬بەرێز كاك شوان خەلیل بەدرێسی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پیرۆز بەشداریم كرد،‮ ‬بەڵام لێرەدا پێمخۆشە ئەو راستیە بدركێنم كەماراسۆنەكە لەدوو راكردن پێكهاتبوو،‮ ‬یەكێكیان لە10 كم و ئەوەی‮ ‬دیكە‮ ‬42 كم،‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬كەكەراكردنی‮ ‬10 كیلۆ مەتر دەستیپێكرد‮ ‬،من واتێگەیشم نۆری‮ ‬ئێمە نییە و ماوەی‮ ‬4 خولەك لەشوێنی‮ ‬خۆم وەستام و سەرجەم راكەرانی‮ ‬10 كم رایان كرد و منیش پاش‮ ‬4 خولەك لەدوای‮ ‬ئەوان رامكرد،‮ ‬بۆیە لەگەڵ‮ ‬ئەو پاش كەوتنە توانیم پلەی‮ ‬حەوتەم بەدەست بهێنم‮.‬

ئەو‮ ‬یاریزانە زیاتر گوتی‮: ‬لێرەدا سوپاسی‮ ‬بەرێز كاك شوان خەلیل دەكەم هەر لەسەرەتاوە تائێستا هەموو جۆرە هاوكاری‮ ‬وپاڵپشتی‮ ‬تەواوی‮ ‬لەمن كردووە لەهەموو روویەكەوە، بۆیە هەمیشە خۆم بەقەرزاری‮ ‬دەزانم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌