2017-03-11

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

لەسەرجەم هەرێمی‮ ‬كوردستاندا چەندین كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەیە و ساڵانەیش لەرێگەی‮ ‬ئەم كۆلێژیانەوە چەندین قوتابی‮ ‬كوڕو كچ دەردەچن و پاشان دەبن بەمامۆستای‮ ‬وەرزشی‮ ‬،ئەمجاریان بۆ وەڕگرتنی‮ ‬هەندێك زانیاری‮ ‬راست ودروست لەسەر رەوشی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران‮ ‬،‮ ‬بۆ دەستكەوتنی‮ ‬وەڵامەكان بۆ خوێنەران‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەچەند پرسیارێك چەند بەرێزێكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬پرسیاری‮ ‬سەرەوە دواند و سەرەتای‮ ‬دەستپێكی‮ ‬راپۆرتەكەمان لەگەڵ‮ ‬بەرێز‮ ( ‬ئازا كامەران ئەحمەد‮ ) ‬مامۆستای‮ ‬كۆڵێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران وقوتابی‮ ‬دكتۆرا لەزانكۆی‮ ‬سۆران دەستپێكرد و ئەو بەوشێوەیە گوتی‮: ‬بێگومان‮ ‬لەگەڵ هاتنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و كۆمەڵێك كێشەی‮ ‬دیكە كەبەرۆكی‮ ‬هەموولایەكی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بەڵام خۆشبختانە كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران لە كارەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەركەوتوویی‮ ‬وبەبێ وەرستان بەردەوامە و وانەكانیش لەلایەن دكتۆران و مامۆستا بەرێزەكانی‮ ‬نێو كۆلێژەكە زۆر بەرێكوپێكی‮ ‬بەقوتابیان دەگوترێتەوە،‮ ‬لەم بروایەدام‮ ‬رەوشی‮ ‬كۆلێژەكەمان ساڵ لەدوای‮ ‬ساڵ هەنگاوی‮ ‬بەرەو باشتر دەهاوێژیت بەپێچەوانەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ئەمەیش بەهاوكاری‮ ‬هەموولایەك ئەنم كارانە بەرێوەدەچێت‮.‬

لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬وەڕگرتنی‮ ‬قوتابی‮ ‬كوڕ‮ ‬وكچ لەكۆڵێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران مامۆستا ئازا بۆ ئەم پرسەیش گوتی‮: ‬ساڵانە نزیكەی‮ ‬70 تا‮ ‬80 قوتابی‮ ‬كوڕ‮ ‬وكچ لەسەر‮ ‬یاساو رێنماییەكان وەردەگیرێن،‮ ‬واتە لە‮ ‬40% بۆ كچان لە60% بۆ كوڕان‮ ‬كورسی‮ ‬خوێندن تەرخان دەكرێت،‮ ‬وەڕگرتنی‮ ‬قوتابیانیش كەپەیوەستن بەوەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا‮- ‬ناوەندی‮ ‬وەڕگرتنی‮ ‬قوتابیان لەسەر‮ ‬بنەمای‮ ‬راهێنانی‮ ‬جەستەیی‮ ‬ولێهاتوویی‮ ‬وتێكرای‮ ‬نمرەكانی‮ ‬پۆڵی‮ ‬شەشی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬پەیرەو دەكرێت‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬شوێنی‮ ‬كۆڵیژەكەیان بەگشتی‮ ‬و هۆڵ ویاریگاكانی‮ ‬نێو كۆلێژەكە بەتایبەتی‮ ‬مامۆستا ئازا بۆ ئەم مەبەستەیش دەڵێت‮: ‬هەموومان بەتێكرایی‮ ‬لەگەڵ قوتابیانی‮ ‬نێو كۆلێژەكە خەونی‮ ‬ئەوە دەبینین رۆژێك لەرۆژان‮ ‬سكۆلەكەمان لەهۆڵ ویاریگا و ژووری‮ ‬خوێندن وەك وڵاتانی‮ ‬دەرەوە بن،‮ ‬بەڵام ئێمەلەم كاتەدا‮ ‬لەدۆخێكی‮ ‬باشدا نین،‮ ‬هیوام وایە بەرپرسانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا چاوێك بەكێشە و گرفتەكانمان بخشێنیتەوە و هەموو كەموو كوڕییەكانمان بەزووترین كات چارەسەربكەن‮.‬

سەبارەت‮ ‬بەكێشەو گرفتەكانیان لەرووی‮ ‬ئیدارە و میلاكاتەوە مامۆستا ئازا‮ ‬لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەكرد‮: ‬پێشتر ساڵانە‮ ‬3 قوتابی‮ ‬یەكەمەكانی‮ ‬سەر كۆلێژ بەشایستەیی‮ ‬لەكۆلێژەكان دادەمەزران،‮ ‬بەڵام ئەم‮ ‬بڕیارە‮ ‬ڕاگیراوە،‮ ‬جگە لەمەیش دەتواندرا ئارەزوومەندان و ئەوانەی‮ ‬خاوەن بروانامەی‮ ‬ماجستێر ودكتۆرایان هەیە درێژە بەخوێندنیان بدەن،‮ ‬بەڵام ئێستا بەهۆی‮ ‬سەختی‮ ‬زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬دەتوانین بڵێین خوێندنی‮ ‬باڵا بۆ ماجستێر و دكتۆرا پەكخراوە،‮ ‬ئەمەو چەندین هۆكاری‮ ‬دیكە هەیە كەكاریگەری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬كردۆتە سەر میلاكاتی‮ ‬سكۆلەكەمان و ئەمەیش كاتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێت تاچارەسەر دەكرێت،‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەمەیش ساڵانە لە خول وپاڵەوانیەتیەكانی‮ ‬خۆمان بەردەوامین و زۆركاتیش میوانداری‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬دیكە دەكەین بۆئاشنابوون و‮ ‬یاری‮ ‬كردن و ئەنجامدانی‮ ‬چاڵاكیی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەنێوان ئێمە زانكۆكانی‮ ‬دیكە وەك ئەنجامدانی‮ ‬یاری‮ ‬دۆستانە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬سەختی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان ماوەی‮ ‬دوو ساڵە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەكان لەسەر ئاستی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬كوردستان وەستێندراوە‮.

هەر لەدرێژەی‮ ‬راپۆرتەكەماندا ئەمجارەیان‮ ‬خاتوو رێژین فیزاد حەمەد قوتابی‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەمی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران‮ ‬ئەمەیش لەبارەی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كۆلێژەكەیان بەگشتی‮ ‬گوتی‮:  ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬تارادیەكی‮ ‬زۆر كاریگەری‮ ‬كردۆتە سەر پروسەی‮ ‬خوێندن بەگشتی‮ ‬لەهەموو قوتابخانەكان و پەیمانگاو كۆلێژەكانی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەهەوڵ وكۆششی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬نێو كۆلێژەكەمان هەموو كارەكان بەرێكو پێكی‮ ‬دەروات و هیچ كێشەیەكی‮ ‬ئەوتۆمان نییە كەنیگەرانمان بكات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬كەموو كوڕی‮ ‬لەزۆر شت بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬بەڵام لەهەمان كاتدا دەستەوەستان نەوەستاوین و بەردەوامین لەخوێندن وئەنجامدانی‮ ‬وانەكانمان بەهەردوو شێوەی‮ ‬پراكتیكی‮ ‬و تێۆری،‮ ‬جار جاریش بەشداری‮ ‬لەخول پاڵەوانیەتی‮ ‬دۆستانە دەكەین كەلەنێوان زانكۆكان ئەنجام دەدرێت‮.‬

لەبارەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬هەڵبژاردی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەلایەن خاتوو‮ (‬رێژین)ـەوە بۆئەم مەبەستە ناوبراو زیاتر گوتی‮: ‬بێگومان هەر لەسەرەتاوە حەزو ئارەزووەكی‮ ‬زۆرم هەبوو بەخوێندن لەكۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران‮ ‬،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بەرزی‮ ‬نمرەكانم و سەركەوتنم لە تاقیكردنەوەكاندا خۆشبەخاتنە لەكۆلێژ‮ ‬وەڕگیرام و ئێستایش بەخۆشحاڵییەوە‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬دووەمدام و‮ ‬درێژە بەخوێندن دەدەم‮ ‬،‮ ‬لەپاڵ ئەمەشدا‮ ‬كۆمەڵێك هیواو ئاواتی‮ ‬وەرزشییم هەیە ئەگەر خودا لەدوا رۆژدا بیكاتە قیسمەت و نسیب بۆشێوەیكی‮ ‬خێرا بۆم بێتە دی‮.‬

زانیار ئەمین خوسێن قوتابی‮ ‬قوناغی‮ ‬چوارەمی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پ.وەرزشی‮ ‬سۆران ئەمەیش قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو ئەو بەوشێوە هاتەئاخافتن‮: ‬بێگومان رەوشی‮ ‬كۆلێژەكەمان زۆر بەسەركەوتوویی‮ ‬دەبینم لەهەموو روویەكەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬سەركەوتن و پێشخستنی‮ ‬ئاستی‮ ‬خوێندن لەكۆلێژی‮ ‬پ‮. ‬وەرزشی‮ ‬سۆران بۆ خودی‮ ‬مامۆستاكان دەگەرێتەوە،‮ ‬چونكە ئەوان لەسەر زانستی‮ ‬نوێ وپێشكەوتوو كار دەكەن‮.‬

ئەم قوتابیە لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا زیاتر گوتی‮: ‬هاتنم بۆ ئەم كۆلێژە بەویست وئارەزووی‮ ‬خۆم بوو،‮ ‬چونكە دوای‮ ‬تەواو كردنی‮ ‬قوناغی‮ ‬ئامادەیی،‮ ‬پێمخۆش بوو رووبكەمە‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پ، وەرزشی‮ ‬،‮ ‬ئەمەیش لەخودا بەزیاد بێت ئامانجەكەم هاتە دی‮ ‬و ئەمساڵیش دوا ساڵی‮ ‬خوێندم دەبێت‮ ‬لەكۆلێژەكە‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چاڵاكیی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەنێو كۆلێژەكەدا قوتابی‮ ‬زانیار ئەمین دەڵێت‮: ‬رۆژانە بەپێی‮ ‬بەرنامە وخشتەی‮ ‬خوێندن مەشقەكانمان ئەنجام دەدەین،‮ ‬لەئەنجامدانی‮ ‬چاڵاكییەوەرزشییەكانمان نەوەستاوین و بەردەوم هەموو جۆرە‮ ‬یارییەك دەكەین كەزۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬نمرەی‮ ‬لەسەر وەردەگرین‮ .‬

زانیار ئەمین چەند هیواو ئاواتێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬هەیە كەبەهیوایە بەزووترین كات ببێتە راستی‮ ‬وەك خۆی‮ ‬باسی‮ ‬لێوەدەكات ودەلێت‮: ‬تاكە هیوام ئەوەیە وەك‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬كوردو بەناوی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬كوردستان رۆژێك لەرۆژان بەشداری‮ ‬لەپاڵەوانیەتیەكانی‮ ‬دەرەوە بكەین‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە متامنەم زۆرە كەهیواو ئاواتەكانم لەرۆژێكی‮ ‬زۆر نزیكدا دێتە دی‮.‬

دواجار بەناوی‮ ‬لاپەرەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬خەبات سوپاس وپێزانی‮ ‬خۆمان ئاراستەی‮ ‬خاتوو هەلالە فەیسەڵ دەرچووی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سۆران و‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاست بەرزی‮ ‬پایسكیلسواری‮ ‬دەڤەری‮ ‬سۆران بكەین‮ ‬كەلەرێگەی‮ ‬ناوبراوەوە‮ ‬بەسوپاسەوە ئەم راپۆرتە وەرزشییەمان لەگەڵ مامۆستاو قوتابیانی‮ ‬كۆلێژی‮ ‬پ، وەرزشی‮ ‬سۆران ئەنجام دا‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌