2017-03-11

خه‌بات: ساسان دەروێش‮ - ‬هۆڵەندا‮ ‬

لە دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬ساڵێك و چەند مانگێك بەسەر وەرگرتنی‮ ‬پۆستی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ لە هۆڵەندا لە لایەن دكتۆر سەیوان بارزانی‮ ‬كە خاوەن چەندین بڕوانامەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و شاكارێكی‮ ‬گەورە و ئەزمونێكی‮ ‬دەوڵەمەندە لە بواری‮ ‬كاری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬جیادا،‮ ‬ئەرك و ماندووبوونی‮ ‬جێگەی‮ ‬ستایش و‮ ‬ڕێزلێنان بووە لەو خزمەتە بەرچاوانەی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬كردوون لە بەدەستهێنانی‮ ‬كۆمەڵێك دەسكەوتی‮ ‬گەورە بۆ كورد و كوردستان لە دروستكردنی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتانی‮ ‬جیاواز،‮ ‬لە كاری‮ ‬ئێستاشیدا لە باڵیۆزخانەی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ وەك باڵیۆز رۆژانە جگە لە كاری‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬هاوكارێكی‮ ‬باشی‮ ‬رەوەندی‮ ‬عێراقییە بە گشتی‮ ‬لە نێوانیاندا كورد كە بە هەمیشەیی‮ ‬دەرگای‮ ‬كراوە بووە بەڕووی‮ ‬میوانەكانی‮ ‬و بە خەندەوە پێشوازی‮ ‬لێكردوون و گوێبیستی‮ ‬داوا و داواكارییەكانیان بووە و بەشداری‮ ‬كار و چالاكییەكانیان بووە بە گشتی‮ ‬و زۆر دەسكەوتی‮ ‬گەورەشی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬كاركردنیدا لە نێو كایە سیاسییەكان و دیبلۆماتكارانی‮ ‬ئەم وڵاتە بە دەستهێناوە،‮ ‬بەمەش مەڵۆیەكی‮ ‬تری‮ ‬خستووەتە سەر خەرمانی‮ ‬پڕ‮ ‬بەرەكەتی‮ ‬كارەكانی،‮ ‬دكتۆر سەیوان بارزانی‮ ‬لەم دیدارەدا بۆ خەبات وەڵام چەند پرسیارێك دەداتەوە‮. 

باڵیۆزخانەی‮ ‬عێراق لە هۆڵەندا‮ ‬سەبارەت بە دەستبەكاربوونی‮ ‬وەك باڵیۆزی‮ ‬عێراق لە هۆڵەندا،‮ ‬دكتۆر سەیوان بارزانی‮ ‬بۆ خەبات گوتی‮: ‬سەرەتا بە گەرمی‮ ‬سوپاسی‮ ‬رەوەندی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و كورد و ئێوەی‮ ‬رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەكەم لە نووسینگەی‮ ‬هۆڵەندا كە هەر لە سەرەتای‮ ‬دەستبەكاربوونم لەم وڵاتە پێشوازییەكی‮ ‬گەرمیان لێكردم،‮ ‬لەو ماوەیەشدا هاوكار و پشتیوانێكی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬یەكتر بووین بۆ بەرەوپێشچوونی‮ ‬ئامانجەكانمان و گەشەسەندنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و كاری‮ ‬دیبلۆماسییمان لەم وڵاتە و هەمووكات دەرگامان واڵابووە بۆ گوێبیستنی‮ ‬داواكانیان و بەشداربوونمان لە چالاكییەكانییان،‮ ‬دەمەوێت جارێكی‮ ‬تر رایبگەیەنم كە‮ ‬یەكەم خاڵ كاری‮ ‬لەسەر دەكەین،‮ ‬ئێمە وەك باڵیۆزخانەی‮ ‬كۆماری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ ئەوەیە كە پەیوەندییەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬كە عێراقە لەگەڵ وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا بەرەوپێشەوە بەرێت و گەشەیان پێبدات و كاری‮ ‬دووەم لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چ دادگاكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێت چ رێكخراوی‮ ‬نەهیشتن و قەدەغەكردنی‮ ‬چەكە كۆمەڵكوژییەكان كە مێژوویەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە لەگەڵ كوردستان و عێراق كار بكەین و لەخەتبین لەگەڵیاندا،‮ ‬كاری‮ ‬سیهەمیش كاری‮ ‬كونسوڵی‮ ‬ئەوەیە كە كاروباری‮ ‬ئیداریی‮ ‬رەوەندی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەم وڵاتە بە گشتی‮ ‬جێبەجێ بكات و كارئاسانییان بۆ بكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كردوومانە و دەیكەین ئەركی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬خۆمانە بۆ گەلەكەمان‮. ‬

ئامانج و دەسكەوتە دیپلۆماسییەكان

سەبارەت بە ئامانجی‮ ‬كاركردن و ئەو دەستكەوتانەی‮ ‬بە دەستهاتوون،‮ ‬دكتۆر سەیوان بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەگەر بەویژدانەوە چاوێك بە مێژووی‮ ‬ئەم چەند ساڵەی‮ ‬كاركردنماندا بگێڕن و بزانن چی‮ ‬كراوە و چ دەسكەوتێك بەدەستهاتووە،‮ ‬بێگومان دەبینن كە چەندین بەرپرسی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەم وڵاتە سەردانی‮ ‬خۆیان كردووە و لە مێژووی‮ ‬ئەم ساڵەی‮ ‬منیشدا سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆكوەزیران و كۆمەڵێك پەرلەمانتار و‮ ‬ڕۆژنامەنووس و سیاسەتوان وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬و دەرەوە و ئابووری‮ ‬و گەشەپیدان و چەندین شاندی‮ ‬جۆراوجۆر سەردانیان كردووە بۆ ووڵاتمان و بۆ هۆڵەنداش ئەو ژمارە زۆرە گرنگە و بە چاویكی‮ ‬تایبەت مەندی‮ ‬سەیری‮ ‬دیدارەكانیان كردوە وهەڵسەنگاندنیان بۆ گرنگی‮ ‬كوردستان و ناوچەكە و عێراق كردووە،‮ ‬سەردانی‮ ‬تایبەتییان بۆ پایتەختی‮ ‬عێراق كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی‮ ‬كۆبوونەتەوە و هەماهەنگیی‮ ‬لەنێوان ئەوان و هەرێمی‮ ‬كوردستان دروستكردووە بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬دانیان لە جەنگی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬تیرۆریستان و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬پێشمەرگە و مەشقپێكردن و دابینكردنی‮ ‬هەندێك پێداویستی‮ ‬سەربازی‮ ‬و لەگەڵ ئەوەشدا‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئاوارەكانیان داوە كە ئێستا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشتەجێكراون،‮ ‬هۆڵەندا وڵاتێكی‮ ‬زۆر گرنگە و ئەندامی‮ ‬ناتۆیە و17 هەمین هێزی‮ ‬ئابووری‮ ‬دنیایە و ئەم وڵاتەش سێجار هاوكاری‮ ‬كوردستانییان كردووە وپارێزگاریان لێكردووە لە دەست رژێمی‮ ‬عێراق و لەم دواییانەشدا تیرۆریستانی‮ ‬داعش و كاری‮ ‬زیاترمان كردووە كە ئەم وڵاتە هاوكاری‮ ‬سەربازیی‮ ‬و مرۆییمان بكەن لەگەڵ ئەو شوینانەی‮ ‬رزگاركراون لە لایەن پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬ناوچەكە بۆیان كە گەڕاونەتەوە بۆمان ئاوادانی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬ئەگەر هەڵە نەبم باس لە‮ ‬22 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ دەكەن كە هۆڵەندا تا ئێستا خەرجی‮ ‬كردووە بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬دانی‮ ‬كوردستان و عێراق لە رێگەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬یارمەتی‮ ‬پەناهەندەكان،‮ ‬بەردەوامیش لە خەت لەگەڵیان دەبین بۆ كاری‮ ‬زیاتر و خزمەتكردنی‮ ‬گەلەكەمان‮.‬

‬جوڵاندنی‮ ‬دۆسییەكان و هەوڵی‮ ‬بە جینۆساید ناساندنی‮ ‬شنگال

سەبارەت بە گرنگی‮ ‬دادگاكان و پەیوەنییەكانییان لە خستنەڕووی‮ ‬دۆسییەكانی‮ ‬كورد دكتۆر سەیوان بارزانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئێمە لەگەڵ دادگاكان پەیوەندییەكی‮ ‬باشمان دروستكردووە و بەردەوام هەمەهانگی‮ ‬لەنێوانماندا هەیە بۆ گەیاندنی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬بەجینۆسایدكردنی‮ ‬دۆسیەكانمان بە تایبەتی‮ ‬كارەساتی‮ ‬شنگال و ئێزیدییەكان كە بەرێزان جێگری‮ ‬پەلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێك و خاتوو ڤیان دەخیل جارێكی‮ ‬تر سەردانی‮ ‬ئای‮ ‬سی‮ ‬سیان كردووە و‮ ‬یاوەریان بووین بۆ هەمان مەبەست تا كارەكان بە رێڕەوێكی‮ ‬باشدا بڕوات و بگاتە ئامانج لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكی‮ ‬پتەومان هەیە لەگەڵ رێكخراوی‮ ‬نەهێشتن و قەدەغەكردنی‮ ‬چەكە كۆمەڵكوژییەكان كە ئامانج لە دامەزراندنی‮ ‬و خستنەڕووی‮ ‬رێككەوتننامەكەی‮ ‬هاندەری‮ ‬لێكەوتنەوەی‮ ‬لێدانی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید بوو،‮ ‬بەو چەكە كوشندەیە كە لە شارێكی‮ ‬حەفتا هەزار كەسی‮ ‬بە چركەیەك پێنچ هەزار كەس شەهید بكرێت كە لە هیچ شوێنێكی‮ ‬جیهاندا بەمشێوەیە نەبووە،‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەو رووداوە لە فەڕەنسا كۆنفڕانسێك كرا و ئەوسا سەرۆك میتران سەرپەرشتی‮ ‬دەكرد و ئەو رێككەوتننامەیەی‮ ‬ئیمزاكرد و عێراق لەو كاتەدا ئیمزای‮ ‬نەكرد كە بچێتە ژێر ئەو بارەوە و چەكەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬رادەست بكات،‮ ‬لە دوای‮ ‬رووخانیشی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیە مایەوە و جیهان هەموو كۆبوونەوە سەبارەت بەو چەكە كوشندەیەی‮ ‬دژی‮ ‬خەڵك بەكاردەهێنرێت و دواتر قەدەغەكرا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە هەڵەبجە روویدا ئەم رێكخراوە دامەزرا لە ئێستادا عێراقیش ئەندامە تێدا و ئەم رێكخراوە زۆر سەركەوتووە،‮ ‬لە جیهاندا‮ ‬192 وڵات ئەندامن تێیدا،‮ ‬تەنها چوار وڵات ماوە كە جنوبی‮ ‬سودان و سێ وڵاتی‮ ‬تری‮ ‬وەك ئیسرائیل و میسر و كۆریای‮ ‬باكوور ئەندام نین‮. ‬ئەم ساڵی‮ ‬رابردووش داعش چەكی‮ ‬كیمیایی‮ ‬دژی‮ ‬ئێمە بەكارهێنا،‮ ‬دووجار سەلمێنرا ئەو چەكە بەكارهێنراوە لەبری‮ ‬ئەوەش ئێمە داوامان لە هەمان رێكخراو كردووە كە هاوكارییمان بكەن كە چەندین بریندارمان هەیە و بێچارەسەر ماونەتەوە تا بتوانین بیانهێنینە دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ چارەسەركردن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش تا بتوانن نەخۆشخانە و كەلەوپەل و پێداویستی‮ ‬بۆ هەڵەبجە دابینبكەن و ساڵانە شاندی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەم رێكخراوە سەردانیان بكات و لە نزیكەوە چاودێری‮ ‬ئەم شارەبن بۆ گەڕانەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬خەندەی‮ ‬سەرلێوانی‮ ‬بریندارەكانمان و رەوینەوەی‮ ‬خەمە قورسەكانی‮ ‬لەدەستدانی‮ ‬كوسوكاریان و دڵنەوایی‮ ‬كردنیان‮. ‬

‬نیگەرانییەكان سەبارەت بە شوێنی‮ ‬مۆنۆمێنتی‮ ‬عومەری‮ ‬خاوەر

دانانی‮ ‬مۆنۆمێنتێكی‮ ‬تر لەنێو باڵیۆزخانە دەبێت چ هۆكارێكی‮ ‬لە پشتەوە بێت لە دوای‮ ‬بوونی‮ ‬مۆنۆمێنتی‮ ‬عومەری‮ ‬خاوەر لەمبارەیەشەوە دكتۆر سەیوان بارزانیی‮ ‬گوتی،‮ ‬ناكرێت لە دانانی‮ ‬مۆنۆمێنتێكی‮ ‬نوێ لەنێو باڵیۆزخانەی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ لە هۆڵەندا لە نێو باخچەكەی‮ ‬لە گرنگی‮ ‬مۆنۆمێنتی‮ ‬عومەری‮ ‬خاوەر كەم بكرێتەوە كە ئەویش لە نێو باخچەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەهێشتن و قەدەغەكردنی‮ ‬چەكە كۆمەڵكوژییەكانە لە شاری‮ ‬لاهایی‮ ‬كە بەهایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەگەڵ خۆی‮ ‬هەڵگرتووە و لە شورای‮ ‬ئەم رێكخراوەدایە و دەسكەوتێكی‮ ‬گەورە و مێژووییە بۆ گەلی‮ ‬كورد و سەربەرزییە بۆ شەهیدانی‮ ‬هەڵەبجەش،‮ ‬نیگەرانی‮ ‬شوێنی‮ ‬مۆنۆمێنتی‮ ‬عومەری‮ ‬خاوەر هانیدام بیر لە مۆنۆمێنتێكی‮ ‬تر بكەمەوە كە هەوڵێكی‮ ‬زۆرمدا لەگەڵ بەرپرسان لە هەمان چوارچێوە نەیەتە دەرەوە و لەو بەها گەورەیەی‮ ‬كەم بێتەوە و ویستیم جێگا گۆڕكێ بە شوینەكەی‮ ‬بكرێت وبخرێتە بەرچاو،‮ ‬دیارە ئەمەش كاتی‮ ‬دەوێت و بڕیاری‮ ‬گونجاوی‮ ‬دەوێت لە لایەن هەمان رێكخراو لەگەڵ ئەوەش هاووڵاتییانی‮ ‬خۆشمان زۆر بە سانایی‮ ‬نەیاندەتوانی‮ ‬سەردانی‮ ‬بكەن لەبەر بارودۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و پارێزگاریكردن لە رێكخراوەكە دەبوو بە مۆڵەتی‮ ‬رەسمی‮ ‬پێشوەختە بیانتوانیایە سەردانی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئەمەش نیگەرانی‮ ‬دروستكردبوو،‮ ‬تێگەیشتن كەم بوو بۆ ئەوخاڵانەی‮ ‬باسم كرد،‮ ‬بۆیە بیرم لەوە كردەوە كە بە بیروبۆچوونی‮ ‬خۆم و بیرۆكەیەكم بۆ دروستكردنی‮ ‬مۆنۆمێنتێكی‮ ‬تر لە شێوەی‮ ‬دارسێوێكدا لەنێو باخچەی‮ ‬باڵیۆزخانە دابنرێت بە هاوكاری‮ ‬هونەرمەندێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬مەبەستەكەمی‮ ‬خستە نێو كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بۆ‮ ‬یادی‮ ‬20 هەمین ساڵیادی‮ ‬هەمان رێكخراو29هەمین ساڵیادی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬هەڵەبجە بە ئامادەبوونی‮ ‬رەوەندی‮ ‬كورد و نوێنەرانی‮ ‬باڵیۆزخانەكان پەردە لەڕووی‮ ‬لابەرین بۆ ئەوەی‮ ‬دیار و بەرچاو بێت كەوا كورد میللەتێكی‮ ‬ئاشتیخواز و نیشتیمانپەروەرین و خەبات و تێكۆشانمان لەپێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬كردووە و بە درێژایی‮ ‬مێژووش زوڵم بەسەر ئەم میللەتەدا كراوە،‮ ‬بەڵام بە هیممەتی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ناو ناونیشانی‮ ‬لەگەڵ سیمبولی‮ ‬هەڵەبجە بە‮ ‬درەوشاوەیی‮ ‬مایەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌