2017-03-08

 راپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی‮ ‬
وێنە‮/ ‬سەید فەخرەدین‮ ‬
 وزەی‮ ‬كارەبا لەژیانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كۆمەڵگا راستەوخۆ پەیوەندی‮ ‬پتەوی‮ ‬بەژیانەوە هەیەو هەموو كارەكانی‮ ‬ئەمرۆكە بەوزەی‮ ‬كارەبا جێبەجێ دەكرێ وژیان بێ ئەو هەرگیز ناگوزەرێت،‮ ‬هەربۆیە پێویستە ئێمەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد ئەو سامانە گرنگەی‮ ‬كارەبا بەفیرۆ نەدین ودەستی‮ ‬پێوەبگرین وبەهەدەری‮ ‬نەدەین،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەوهەموو ساڵانەدا شان بەشانی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كارەبای‮ ‬مولیدە ئەهلیەكانیش توانیویانە ئەوبۆشاییە گەورەیەی‮ ‬كەمەی‮ ‬كارەبا پڕ‮ ‬بكەنەوەو جێگەی‮ ‬دەست خۆشیە بەدرێژایی‮ ‬ئەو چەند ساڵانەی‮ ‬دوایی‮ ‬بەپاڵپشتی‮ ‬وهاوكاری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهاوكاری‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت توانیویەتی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان دابین بكات ولەلایەن وەزارەتی‮ ‬كارەبای‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشەوە سەرپەرشتی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بكات وچەندین گرێبەستی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬كارەبالەقۆناغی‮ ‬جێبەجێ كران وتەواو كردندایەو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬سستی‮ ‬خستە نێو ئەو پرۆژانە لەگەڵ ئەوەش وەزارەتی‮ ‬كارەبا لەهەوڵی‮ ‬دانانی‮ ‬پێوەری‮ ‬زیرەكە بۆ ماڵان ولەدوای‮ ‬تەواوكردنی‮ ‬ئەو پێوەرە زیرەكە دەتوانرێ دەست بەوزەی‮ ‬كارەباوە بگیرێت وچیتر كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بەفیرۆ نەروات دەربارەی‮ ‬ئیش وكارەكانی‮ ‬كارەباو ماوەی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا سەردانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبامان كردو لەوێدا ئەندازیار محەمەد ئەمین هەورامانی‮ ‬راوێژكارو گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا روونیكردەوە‮: ‬ بەهەدەردانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا زیان بەوزەی‮ ‬كارەبا دەگەینێت وزەی‮ ‬كارەبا هەڵسورێنەری‮ ‬رەورەوەی‮ ‬ئابوری‮ ‬هەموو چالاكیەكانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬مرۆڤە لەدابین كردنی‮ ‬خزمەت گوزاریە بناغەییەكان لەبواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬وئاوی‮ ‬خواردنەوەو بوارەكانی‮ ‬دیكە رۆلێكی‮ ‬گرنگ دەگێرێت بەڵام بەداخەوە وزەی‮ ‬كارەبا كەپێداویستی‮ ‬یەكی‮ ‬هەرە گرنگە لەژیانی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هەموو لایەك ولەلایەن هاوڵاتیانەوە بەرێك وپێكی‮ ‬دەستی‮ ‬پێوەناگیرێت وبەئاسانی‮ ‬بەهەدەر دەدرێت بگرە لەلایەن هەندێ لەكەسانەوە سەرپێچی‮ ‬دەكرێتە سەر تۆرەكانی‮ ‬كارەباو بارزۆری‮ ‬دەخەنە سەر تۆری‮ ‬كارەباو ئاڵۆزی‮ ‬دەكەوێتە سەروزەی‮ ‬كارەبا ئەگەر سەیری‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬بەرهەم هێنانوگواستەنەوەو دابەشكردنی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بكەین كارێكی‮ ‬ئاڵۆزەو خەرجیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێ بەتایبەتی‮ ‬لەدابین كردنی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬و ژێرخانی‮ ‬تۆرە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬لەئامێرو هێڵەكانی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬پاڵە پەستۆی‮ ‬بەرز بۆ گواستنەوەی‮ ‬كارەبا بۆشارو شوێنە دوورەكان لەوێستگەكانی‮ ‬بەرهەم هێنانەوە لەگەڵ ئامێرو هێڵەكانی‮ ‬پاڵەپەستۆی‮ ‬مام ناوەند بۆ گواستنەوەو دابەش كردنی‮ ‬كرەبای‮ ‬شارو شارۆچكەو شارەدییەكان وگوندەكان وشوێنەكانی‮ ‬دیكەو پاڵەپستۆی‮ ‬نزم بۆگواستنەوەی‮ ‬كارەبا لەترانسفۆرمۆری‮ ‬كۆڵان وشەقام وباڵەخانەكان بۆدوا بەكاربەر كەخەرجی‮ ‬ئەم قۆناغانە بەتەنها بۆیەك مێگاوات كارەبا دەگاتە نزیكەی‮ ‬یەك ونیو بۆدوو ملیۆن دۆلار خەرجی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬و تۆرەكانەوە بۆگەیاندن ودابین كردنی‮ ‬كارەبا بەڵام بەداخەوە لەدوای‮ ‬ئەم هەموو خەرجیە زۆرانە ئەو بەرهەمە گرنگە سوود لەكارەبا بەشێوەیەكی‮ ‬ناتەندروست بەكاردێت وبەئاسانی‮ ‬بەفیرۆ دەدرێت ولە50%ی‮ ‬ئەو كارەبایە بۆ خۆ گەرم كردنەوەو ئاوگەرم كردن بەكاردێت بەپێچەوانەوە لەهەموو وڵاتانی‮ ‬دونیای‮ ‬پێشكەوتوو هەرگیز كارەبابەفیرۆ نادرێ بەڵكو بۆپێش خستنی‮ ‬ئابوری‮ ‬وتەكنیكی‮ ‬تازەو سەردەمیانە بەكاردێت،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬بچوكترین‮ ‬یەكەی‮ ‬پێوانەی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا كەكیلۆ وات سەعاتە‮ (‬k.w.h‮)‬ ئەوەی‮ ‬كەبەرهەم دێت ودابەش دەكرێ تیكرای‮ ‬خەرجی‮ ‬یەكەكە لەنێوان‮(‬18بۆ‮)‬) سەنت دەكەوێت لەسەر بودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬وەزگاكانی‮ ‬كارەبا بەگوێرەی‮ ‬چەشن ورێژەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬واتە‮(‬234بۆ260‮)‬ دینارو نرخی‮ ‬بازرگانی‮ ‬وجیهانیش لەوەزیاترە،‮ ‬بەڵام لەم وڵاتە دەدرێتەوە بەهاوبەشانی‮ ‬ماڵان بە‮(‬15بۆ70‮)‬ دینار واتە15دینار ئەكەر لەسنوری‮ ‬تا450یەكە بەكار هاتبێت بۆ450(k.w.h) ی‮ ‬دووەم بە20دینار حساب دەكرێت لەمانگێكداو بەرێژەیەكی‮ ‬گونجاو بەزدەبێتەوە بۆسنوردانانی‮ ‬بەكارهێنان بەهەر حاڵ ئەوە هەرزانترین نرخی‮ ‬كارەبایە بەبەراورد لەگەڵ سناتدەری‮ ‬جیهانی‮ ‬كەئێستا پەیرەو دەكرێت بۆیە لێرەدا لەسەر میدیاكان وهاوڵاتیان شان بەشانی‮ ‬یەكتر هاوكاری‮ ‬وهەماهەنگی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬كارەبابن وئەو سامانە گرنگەی‮ ‬ژیان لەدەست نەدەن وبەخۆرایی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بەفیرۆ نەدەن وپەیرەوی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬دەزگای‮ ‬كارەبا بن ولەهەرماڵ وشوێنێكی‮ ‬ئەو كوردستانە كوژاندنەوەی‮ ‬یەك گلۆپ ویەك ئامێری‮ ‬كارەبا ئەوا برێكی‮ ‬زۆری‮ ‬تەزووی‮ ‬كارەبا دەگەرێتەوە و پاشەكەوت دەكرێت لەهەمان كاتیش خەرجی‮ ‬كارەباش كەم دەبێتەوە و بری‮ ‬كارەباش بۆ هاوڵاتیان زیاد دەكات،‮ ‬بۆیە پێویستە تەزوی‮ ‬كارەبا بەهەموولایەك باشتر بكەین ئەگەر هاتوو كارەبا زیاد بەكارنەیەت وبەفیرۆ نەدرێت وپارێزگاری‮ ‬لەوزەی‮ ‬كارەباش دەكرێ جگەلەوەش ئەگەر هاتوو بەپێی‮ ‬پێویست بۆ ئیش وكاری‮ ‬رۆژانەكاربەكارگەو كارخانەو پرۆژە خزمەت گوزاریەكان بكرێ ئەوا زیان وزەرەربەوزەی‮ ‬كارەبا ناگات هەربۆیە ئامانجیش لەتەندروست بەكار هێنانی‮ ‬كارەباو بەفیرۆ نەدانی‮ ‬ئەو وزە گرنگە ئەوا چاكسازی‮ ‬ئابوری‮ ‬بۆئەو وزەیەدەرخسێت وزیان بەئامێرەكانی‮ ‬كارەباو تۆرەكانی‮ ‬كارەبا ناگات وبارزۆری‮ ‬واتە ئۆڤەرلۆد بۆكارەبا نامێنێ‮. ‬ رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ هاوبەشانی‮ ‬كارەبا زیاد دەكات واتر دەربارەی‮ ‬هۆكاری‮ ‬كەم بوونەوەی‮ ‬تەزوی‮ ‬كارەبا ئەندازیار حەمەد ئەمین هەورامانی‮ ‬كوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا روونیكردەوە‮: ‬یەكێك لەو هۆكارانە فراوان بوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتووان وزۆربوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬گەرەكەكان وماڵەكان وهاوبەشانی‮ ‬كرەبا لەساڵانی‮ ‬رابردوو وادەكات كەبار زۆری‮ ‬بەكەوێتە سەر تۆرەكانی‮ ‬كارەبا جگە لەوەش قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وهاتنی‮ ‬بەلێشاوی‮ ‬ئاوارەكان كەژمارەیان دەگاتە‮(‬1‮)‬ ملیۆنو800‮)‬ هەزار ئاوارە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوا پێویستیان بەخزمەت گوزاری‮ ‬كارەبا هەیە دیارە خزمەت گوزاری‮ ‬كارەباش لە80%ی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬لەلایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دەدرێت بۆیە خەرجیەكی‮ ‬زۆر دەكەوێتە سەرشانی‮ ‬كارەبا،‮ ‬بەڵام تائێستا بەرێك وپێكی‮ ‬جیایەی‮ ‬كارەبا‮ ‬یاخود بەدواداچوون بكرێ بۆئەوەی‮ ‬بزانرێ ئەو كارەبایە بۆكوێ دەچێت وهۆكارەكەی‮ ‬بۆدەرنجامی‮ ‬سەرپێچی‮ ‬كردنە بۆسەر تۆرەكانی‮ ‬كارەبا‮ ‬یاخود ئەو شوێنانەی‮ ‬كەپارەی‮ ‬كارەبا نادەن ئەوانە قورسایەكی‮ ‬زۆریان خستۆتە سەر تۆرەكانی‮ ‬كارەبا بەتایبەتی‮ ‬خودی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬حكومەت هەربۆیە ئێستا لەچوارچێوەی‮ ‬ئەو چاكسازیەی‮ ‬كەئێستا لەكوردستان دەكرێت ئەوا دەزگاكانی‮ ‬كارەباش دەگرێتەوەو دووبارە هەوڵ دەدرێ بەهەیكەلی‮ ‬كردنی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬كارەبا لەگەڵ پێداچوونەبە هاوبەشەكنی‮ ‬كارەبا بۆیە دەبێ ئەوانە بەرێك وپێكی‮ ‬كۆنترۆڵ بكرێ‮.‬ دانانی‮ ‬پێوەری‮ ‬زیرەك دیارە بۆئەمساڵ پرۆژەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ماڵ هەیە وئەمساڵ دەچێتە بواری‮ ‬جێ بەجێكردنەوە ئەویش دانانی‮ ‬پێوەری‮ ‬زیرەكە بۆهەموو هاوبەشانی‮ ‬كارەبا لەگەڵ دانانی‮ ‬پێوەربۆفەرمانگە حكومیەكان وبارەگاكان وپرۆژە گەورەكان وكارگەكان و ماڵەكانیش،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو پرۆیەوە دەتوانرێ بزانین كارەبا لەكوێ ون دەبێت وچۆن دەروات ولەسەر محەویلەكانی‮ ‬كارەبا سەعات دادەنرێت ولەماڵەكانیش بەهەمان شێوە سەعات دادەنرێت لەوحاڵەتەدا هەرجیاوازیەك هەبێ لەفەرقەكە ئەوا تۆ دەزانیت لەكوێ ئەو كارەبایە ون بووەو كێ سەرپێچی‮ ‬لەسەركردووەو بەهەدەری‮ ‬دەدەات،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كەسەرپێچیان لەسەر تۆرەكانی‮ ‬كارەبا كردووە ئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت،‮ ‬چونكە تەزوی‮ ‬كارەبا سامانێكی‮ ‬گشتیەو لەسەر بوودجەی‮ ‬وڵات ئەو كرەبایە دابین دەكرێت وكراوە بۆیە پێویستە بەدواداچوونی‮ ‬تەواوی‮ ‬لێ كرێت ئەگەر چی‮ ‬رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ خواست لەسەر كارەبا زیاد دەبێت بەتایبەتی‮ ‬لەوەرزی‮ ‬سەرمای‮ ‬زستاندا زۆرترین خواست لەسەر وزەی‮ ‬كارەبا دەبێت چونكە ئێمە تائێستا سووتەمەنیمان دابین كردووە بۆ وێستگەكانی‮ ‬كارەبا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خەرجیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لێ دەكرێت هەمیسان دەكرێتەوە بەكارەبا بۆیە ناكرێ دووبارە وەكو سووتەمەنی‮ ‬بەكاری‮ ‬بێنی‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە ئەگەر تێبینی‮ ‬بكەینە سەر وڵاتانی‮ ‬درواسێ خۆمان وەكو وڵاتی‮ ‬ئەردەن وئێران وتوركیا ئەوان راستەوخۆ بۆگەرم كردنەوەی‮ ‬ماڵەكانیان وبۆخۆگەرم كردن وئاو گەرم كردن سووتەمەنی‮ ‬بەكار دێنن نەوەك وزەی‮ ‬كارەبا چونكە بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا و خەرجی‮ ‬دەقیقەیەك زیاترە لەوەی‮ ‬كەراستەوخۆ سووتەمەنیەكە بەكار بهێنن باشترەو سیستەمەكانی‮ ‬گەرم كردنی‮ ‬ئاوو خۆگەرم كردنەوەوئاو گەرم كردن بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێویستیەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤەو لەزۆربەی‮ ‬ماڵ ودەزگاكان بەو هەنگاوەش بەشێكی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بەفیرۆ دەروات،‮ ‬بێگومان ئەگەر هاتوو راستەوخۆ كارەبا بەكاربهێنن دیسان كارەبایەكی‮ ‬زۆر بەفیرۆ دەروات لەوحاڵەتەدا پێویستە سوتەمەنی‮ ‬بەكار بهێنین بۆخۆگەرم كردنەوەو ئاوگەرم كردن وەك‮ ‬غازو نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬وگازوایل ئەوا لەرووی‮ ‬ئابوریەوە كارێكی‮ ‬دروستە هەربۆیە ئامانجی‮ ‬كەم خەرجی‮ ‬و فشار خستنە سەر زۆر بەكارهێنانی‮ ‬كارەباەمر دەبێتەوە،‮ ‬لەوحاڵەتەدا پێویستە حكومەت راستەوخۆ سووتەمەنی‮ ‬بەكاربێنی‮ ‬بۆماڵن،‮ ‬دیارە ئەو شتانە لەعێراقەوە بۆمان جێماوە هەروەكو نموونە ئەگەر بوتڵێكی‮ ‬غاز كەنرخەكەی‮ ‬07 هەزارو‮(‬500‮)‬ دینار بێت ئەوا هاوڵاتی‮ ‬دەتوانێ بەو بوتڵە‮ ‬غازە ئاوو گەرم بكات وسۆپایی‮ ‬غازیش بەكاربێنێ وپەنلبۆ وزەی‮ ‬كارەبا نابرێت ولەهیچ وڵاتێكی‮ ‬دونیا نییە كەوزەی‮ ‬كارەبا بۆهەموو كارەكانی‮ ‬رۆژانە بەكار بێنێ،‮ ‬دیارە عێراقیش خەریكی‮ ‬رێكخستنەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬كارەبایە چونكە هیچ وڵاتێك نییە كارەبای‮ (‬24‮)‬ كاتژمێر دابین بكات بۆخۆگەرم كردنەوو ئاو گەرم كردن بەڵكو هەولچدراوە ئاو گەرم كردن وخۆگەرم كردنەوەی‮ ‬جیا كردۆتەوە لەكارەبا،‮ ‬ئەوەتا وڵاتێكی‮ ‬وەكو ئێران بۆگوندەكانیش‮ ‬غازی‮ ‬دناوە بۆگەرم كردنەوەو ئاوگەرم كردن بۆئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬تەزوی‮ ‬كرەبا بەهەدەرە نەدەن وخەرجی‮ ‬نەكەن وبارزۆریش ناكەوێتە سەر تۆرەكانی‮ ‬كارەبا،‮ ‬ئێمەیش پەنا بەخوا هەوڵ دەەدەین بەرەو ئەو هەنگاوە دەچین بۆئاییندە تاخزمەت گوزری‮ ‬یكە لەجیاتی‮ ‬تەزوی‮ ‬كرەبا بەكاربێت ولەماڵەكانیش سیستەمی‮ (‬عزل‮) ‬بەكار بێت ولەكاتی‮ ‬خانو دروست كردن بەبلۆك دروست نەكرێت بەڵكو بەكەرپووچە ئەنجام بدرێت،‮ ‬ئەگەر هاتوو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات وسولفەی‮ ‬عەقارات هاتەوە مەیدان ئەوا هاوڵاتیان پێویستە بەكەرپووچ خانوو دروست بكات وپارەی‮ ‬زیاتری‮ ‬بدات ئەوا خەڵكی‮ ‬دەتوانێ خانووەكەی‮ (‬عزل‮) ‬بكات وپێویستی‮ ‬بەگەرم كردنەوە ناكات،‮ ‬لەئێستادا چەند رێكخراوێك هەیە كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن تاهوشیاری‮ ‬زیاتر بەخەڵكی‮ ‬بدەن وئاستی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬خەڵكی‮ ‬زیاتر دەكەن،‮ ‬لەوحاڵەتەشدا تەزووی‮ ‬كارەبا دەستی‮ ‬پێوەدەگیرێت وبەهەدەر ناروات دەڵنیابن كەپرۆژەی‮ ‬پێوەری‮ ‬زیرەك جێ بەجێ دەكرێ وسەركەوتوش دەبێت وگۆرانكاری‮ ‬لەسەر خشتەی‮ ‬كرەباش دێت وخەرجی‮ ‬سەركەرتی‮ ‬كارەباش كەم دەبێتەوە ئەوەتا لەئێستاشدا وەرزی‮ ‬زستان و سەرما روولەكەم بوونەوە دەكات وخەڵكی‮ ‬زۆر پێویستی‮ ‬بەزۆر بەكارهێنانی‮ ‬هیتەری‮ ‬كارەباو سپلیت ناكات ولەوحاڵەتەشدا تەزوی‮ ‬كارەبا لە‮(‬7-8 ‮)‬ كاتژمێرەوە دەبێتە‮ (‬12‮)‬ كاتژمێر‮.‬ یاساو رێنماییە پێویستەكان بۆ هاندانی‮ ‬هاوڵاتیان لەسەر بەفیرۆنەدانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا دەبێت هەندێك‮ ‬یاساو رێنمایی‮ ‬دەربكرێت بۆئاسانكاری‮ ‬ودیاریكردنی‮ ‬میكانزم ورێوشوێنەكان بۆهاندان بەبەرزكردنەوەی‮ ‬هوشیاری‮ ‬كۆمەلچگا بەچەركردنەوەیات بەم خاڵانەی‮ ‬خوارەوە‮: ‬ گۆرانكاری‮ ‬وپێداچوونەی‮ ‬بەنرخی‮ ‬یەكەی‮ ‬كارەبا بەهەموو جۆرەكانیەوە‮ (‬ماڵان‮. ‬حكومی‮. ‬بازرگانی‮. ‬كشتوكاڵی‮) ‬و بەتایبەتیش دەزگاكانی‮ ‬حكومەت وبارەگاو گشت هاوبەشان بەجۆرێك كەهاندەر دەبێت لەوشوێنانە بۆژیرانە بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا بەشێوەیەك كەكارنەكاتە سەرباری‮ ‬بژێوی‮ ‬هاوڵاتیان وكارەكانیان وبەكارهێنانی‮ ‬تەكنەلۆجیای‮ ‬نوێ كەهانی‮ ‬كەم بەكارهێنانی‮ ‬كارەبا دەدات‮. ‬ سازدانی‮ ‬سیمنارو وەرشەی‮ ‬كار‮(‬Workshop‮)‬ بۆهوشیاری‮ ‬وپیشاندانی‮ ‬نوێترین تەكنەلۆجیاكەبەشداری‮ ‬دەكات لەبەفیرۆنەدانی‮ ‬كارەبا كەهاوڵاتیان هانبدات بۆتێگەیشتن وبەكارهێنانی‮ ‬كەلەرووی‮ ‬ئابوریەوە سوود بەخشە بۆیان‮. ‬ كۆمپانیاو بەرهێنەرو بەڵێنەدەركان هانبدرێن بۆ بەكارهێنانی‮ ‬نەگەینەر(عزل‮) ‬لەباڵەخانەكان رێگەگرتن لەگەرمای‮ ‬هاوین وبەپێچەوانەشەوە لەزستان،‮ ‬لەرووی‮ ‬زانستیەوە لێكۆڵینەوەكان ئەوەیا سەلماندووە كەبەكارهێنانی‮ ‬عەزلی‮ ‬حەراری‮ ‬سوودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت لەپاشەكەوتی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا‮. ‬هاندان بۆبەكارهێنانی‮(‬النوافژ الژكیە‮) ‬كەدەگۆرێت بەگوێرەی‮ ‬تەوژمی‮ ‬تیشكی‮ ‬رۆژ بەوەی‮ ‬كەرێگە بەبرێكی‮ ‬دیاریكراو دەدات لەتیشك ئەمەش بەشداری‮ ‬لەكەم بەكارهێنانی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا دەكات لەهاویندا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌