2017-03-07

خه‌بات: هێمن ئاری‮

‬گۆرانیبێژ دەشنێ موراد لەمیانەی‮ ‬گۆرانییەكی‮ ‬نوێدا كه‌ بۆ ئاوارەكانی‮ ‬نێو كەمپەكانی‮ ‬كورستانی‮ ‬وتووە پەیامێك ئاڕاستەی‮ ‬هەموو جیهان دەكات،‮ ‬بەو هیوایەی‮ ‬كە‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئاوارەكان بدەن و هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانیان بدەن.دەشنێ موراد لەم پەیامەیدا دەڵێت گۆرانی‮ ‬Love Wins‮ ‬پەیامێكی‮ ‬تەواو تایبەتە بۆ هەموو دانیشتوانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لەماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوو زۆربەی‮ ‬كاتەكانم لەكاركردن لەشوێنی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬كوردستان"باكووری‮ ‬عێراق‮"‬،‮ ‬وە ئەوەش بووە هۆی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ژیان و خواستەكانم لەژیاندا‮".‬ئەم پەیامەم بەتایبەت منداڵی‮ ‬ئاوارەكان دەگرێتەوە كە لەژیاندا بێهیوا بوون و پێویستیان بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەها لەبەر هۆكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬یان هۆكاری‮ ‬دیكەوە بێت خۆیان لەو گرفتە بەدوور گرتووە و نایانەوێت خۆیان تێوە بگلێنن‮ ‬یان هەوڵی‮ ‬یارمەتی‮ ‬بدەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌