2017-03-07

خەبات‮: عەلی‮ ‬بانیشاری ‮- ‬هەولێر

پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پـاراستـنی‮ ‬شـوێـنەوار و كـەلـتور لە هـەولـێر پـەیوەندی‮ ‬لەگەڵ زیاتر لە‮ ‬13 ‮ ‬زانكۆ و مۆزەخانە و سەنـتەر و ئـەمـریـكی‮ ‬و ئـەوروپی‮ ‬هـەیـە و لـە رابـردوویـشدا‮ ‬500 شـوێـنەوارناس خولە جیاوازەكانی‮ ‬ئەو پەیمانگایەیان بینووە‮. ‬د.عـەبدوڵڵا خـورشید،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەیمانگاكە دەڵێـت‮ ‬2 ‮ ‬هەزار نامـیلكەمان لـەسـەر چۆنییەتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنەوارەكان لـەكـاتی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬موسـڵدا بـەسەر هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و سـوپـاسی‮ ‬عێراقـی‮ ‬دابـەشـكردووە‮. ‬دەشـڵێت‮" ‬بەردەوام دەبـین بۆ راهێنان و بەشداریكردنی‮ ‬شـوێنەوارناسانی‮ ‬مـوسـڵ لـە خـولـەكـانی‮ ‬پەیمانـگا بۆ ئـەوەی‮ ‬بتـوانن لە ئایندەدا شوێنە شوێنەوارییەكان نۆژەنبكەنەوە‮".‬

پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێـنەوار و كەلتور زیاتر لە‮ ‬6 ‮ ‬سـاڵە كارەكـانی‮ ‬لە هەولـێر بەردەوامە،‮ ‬دەستەی‮ ‬بـەڕێوەبردنی‮ ‬پەیمانگاكـە‮ ‬لە‮ ‬5 ‮ ‬پـسپۆڕی‮ ‬عـەرەب و‮ ‬كـورد پێكـدێت و لە‮ ‬75% ی‮ ‬بودجەكەی‮ ‬لەلایەن حكومەتی‮ ‬ناوەنـدی‮ ‬و لە‮ ‬25%ی‮ ‬لەلایەن هەرێـمەوە دابین دەكرێـت،‮ ‬بـەڵام لە نێوان ساڵانی‮ ‬2011-2013 ‮ ‬بودجـەی‮ ‬تەواوی‮ ‬پەیمانگا پارێزگـای‮ ‬هەولێر دابینی‮ ‬كردووە‮.‬

د.عەبدوڵڵا خـورشید،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬پەیمانگـای‮ ‬عـێراقی‮ ‬بۆ پـاراستنی‮ ‬شوێنەوار و كەلتور لە هەولێر بە(خـەبات‮)‬ی‮ ‬گـوت‮" ‬هەماهەنگیمان لەگەڵ‮ ‬3 ‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬بیانی‮ ‬و‮ ‬4 زانكۆ و دەزگای‮ ‬سمسونیان بۆ مۆزەخانەكان لە ئـەمریكا و سندوقی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬جیهانی‮ ‬لە هەمان وڵات هەیە‮"، ‬بـەوتەی‮ ‬سـەرۆكـی‮ ‬دەستەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬پەیمـانگا ئەوان پەیوەندییەكی‮ ‬باشـیان لەگەڵ دەزگـا و زانـكۆكانی‮ ‬ئەوروپـا و وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و كەلـەپووری‮ ‬ئیتاڵیا و سەنتەری‮ ‬میـركلاوس لە هـۆڵەند و سەنـتەری‮ ‬هیولینغـی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە توركیا و زانكـۆی‮ ‬وارشۆی‮ ‬پۆڵەندی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەمە بێ لەو پەیوەندییە بەهێزەی‮ ‬لەگەڵ رێكخراوی‮ ‬یونسكۆ و چەند شوێنێكی‮ ‬تر هەیانە‮.‬

ساڵانە نزیكەی‮ ‬100 كەس بەشـداری‮ ‬خـولەكانی‮ ‬پەیمانگای‮ ‬عێراقی‮ ‬لە هەولێر دەكەن،‮ ‬تائێستاش‮ ‬500 ‮ ‬شوێنەوارناس خـولی‮ ‬جیـاوازیـان بیـنیووە‮. ‬هـەر پـەیمـانگـاكە سـاڵانە دەیـان پـارچـەی‮ ‬شـوێنەواری‮ ‬مۆزەخانەكانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬چاكدەكاتەوە و بنكە بۆ پارچەكان دروست دەكرێت و رێنمایی‮ ‬دەدات لەسەر چۆنییەتی‮ ‬هەڵگرتنیان و پاشان دەیگەڕێنێتەوە بۆ مۆزەخانەكان‮.‬

د.عەبدوڵڵا گوتی‮" ‬سەرەڕایی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬بەردەوامین لە كاركردن و لەو بودجەی‮ ‬هەمانە بۆ ساڵی‮ ‬2017‮-‬2018‮ ‬زۆرترینی‮ ‬بۆ شوێنەوارەكانی‮ ‬موسڵە پاش نەمانی‮ ‬داعش‮"، ‬پەیمانگاكە بێجگە لەو ۆرك شۆپانەی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دەدات لە ماوەكانی‮ ‬رابردوودا زیـاتـر لـە‮ ‬2 هـەزار نامیـلكەی‮ ‬بـەسەر پێشمەرگە و سوپاسی‮ ‬عێـراقی‮ ‬بـەمـەبـەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬نـاوچە شوێنەوارییەكـان لـە كـاتـی‮ ‬رزگـاركـردنی‮ ‬موسڵدا دابەشكردووە،‮ ‬نامیلكەكان بە زمانەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬و ئینگلیزی‮ ‬بوون‮.‬

بەپێی‮ ‬زانییارییەكانی‮ ‬رێكخـراوی‮ ‬یـونسكۆ داعـش لـە مـوسڵ سەدان شوێنی‮ ‬شوێنـەواری‮ ‬و كەلەپووری‮ ‬و وێرانكردووە‮، ‬سـەرۆكـی‮ ‬پەیـمانگـای‮ ‬عێراقـی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬شوێنەوار و كەلتوور دەڵێت‮" ‬پەیمانگا هـەمـوو هـەوڵـێـك دەدات بـۆ ئـەوەی‮ ‬لـە داهـاتـوودا كاری‮ ‬زیـاتـر دەكـات بـۆ بـەدەمـەوەچـوونی‮ ‬شوێنەوارەكـانی‮ ‬موسڵ بكات‮"، ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئـەوەشكرد ئەوان لەگەڵ دەزگـای‮ ‬سـموسونیانی‮ ‬ئـەمـریكی‮ ‬بەردەوام دەبن بۆ راهێنان و بەشداریكردنی‮ ‬شوێنەوارناسانی‮ ‬مـوسـڵ لە خـولـەكـانی‮ ‬پەیمانگا بۆ ئـەوەی‮ ‬بتوانن لە ئایندەدا شوێنە شوێنەوارییەكان نۆژەنبكەنەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌