2017-03-01


 خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
هیچ میللەتێك نییە كەسایەتی‮ ‬بەرز و دیاری‮ ‬تێدا هەڵنەكەوتبێت كە گەشتی‮ ‬ژیان بە شێوەیەكی‮ ‬وەها‮ ‬بە كۆتا گەیاندبێت ئەفسانە ئاسا وژیان داستانانە،‮ ‬كەوتبێتە ناو مێژوو،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخماندا هۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬لەتلەتكردنی‮ ‬خاك و دەست بەسەرداگیراوی،‮ ‬كۆمەڵێك رابەر و تێكۆشەری‮ ‬وەهامان تێدا هەڵكەوتووە،‮ ‬لەمشەوە زەنگ و ژێر چەپۆكی‮ ‬دڕندە وەك چرای‮ ‬رۆشن وەستابن و هاوكاتیش رابەرایەتی‮ ‬كۆمەڵانی‮ ‬خەڵكیان كرد بێت،‮ ‬گومان لەوەشدا نییە ە دیارترین كەسایەتی‮ ‬ناویان جەنابی‮ ‬مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمرە،‮ ‬ئەو كەسایەتیە لە دڕێژترین و سەختترین رۆژگارەكانی‮ ‬رووبەڕووبوونەوە رابەری‮ ‬كردو بۆماوەیەكی‮ ‬درێژ گەلێكی‮ ‬ستەمەدیدەی‮ ‬لە چەندان پیلان و شاڵاو نەهامەتی‮ ‬پاراست،‮ ‬1-3-1979ساڵەی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬رابەری‮ ‬كوردو كوردستان‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬داوكە ئەمڕۆ‮ ‬38 ساڵەی‮ ‬یادی‮ ‬كۆچی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد دەكەینەوە لەویادە چەندین پێشمەرگە و كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هاتنە ئاخەوتن‮:‬ بەرێز‮ (‬موحسین دزەیی‮ ‬نوێنەری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮) ‬بەمشێوە باسی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كرد‮: ‬لە مێژووی‮ ‬دوور و نزیكی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،ئەو گەلە سەركردەیەكی‮ ‬وەكو بارزانیی‮ ‬نەمر نەبووەو نابێ،‮ ‬چونكە هەموو تەمەنی‮ ‬بۆخزمەتی‮ ‬ئەم گەلە لە دەربەدەری‮ ‬ونەفی‮ ‬و بەندكردنی‮ ‬بردە سەر تەنها بەرژەوەندیی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد دەویست،‮ ‬هەروەها بارزانی‮ ‬لە خانەوادەیەك بووە كە قەدەری‮ ‬وابووە لە دژی‮ ‬زوڵم و زۆرداری‮ ‬بوەستێ،‮ ‬شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬و شێخ ئەحمەد دواتر مستەفا بارزانی‮ ‬هەمیشە بۆ بەرگریی‮ ‬میللەت كاریان كردووە.بارزانیی‮ ‬نەمر رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردا هەبووە،‮ ‬رۆڵەكەشی‮ ‬كەم وێنە بووە‮. ‬لە تەمەنی‮ ‬لاوێتیدا بارزانیی‮ ‬نەمر بەشداریی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬شێخ مەحموودی‮ ‬حەفیدی‮ ‬كرد لە سلێمانی،‮ ‬بەڵام بە داخەوە بەر لە گەیشتنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬بارزانی،‮ ‬شێخ مەحموود بەبرینداری‮ ‬گیرا،دواتر لە شۆڕشەكانی‮ ‬1932 و‮ ‬1933 و چلەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەمەدا بەشداربوو‮.‬ ئەوەمان پرسی‮ ‬چۆن دەڕوانیە بارزانیی‮ ‬نەمر وەك سەركردەیەكی‮ ‬مێژووی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم‮ ‬،مامۆستا‮ (‬محەمەد مەلاقادر‮) ‬ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مێژوویەكی‮ ‬زۆر گەورەیە،‮ ‬مێژوویەكی‮ ‬دوور و درێژە،‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬و هەوراز و نشێو،پڕ‮ ‬لە قارەمانێتی،‮ ‬پڕ‮ ‬لە جوامێری،‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬وەكو رێبازێك لە تەمەنی‮ ‬17 و‮ ‬18 ساڵیدا دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬دوایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬شێخ عەبدولسەلام برا گەورەی‮ ‬بە دەستی‮ ‬توركیا لە سێدارەدرا،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ شێخ ئەحمەدی‮ ‬خوالێخۆشبوو دەستی‮ ‬بە خەبات و تێكۆشان كردو بە هەمان رێبازی‮ ‬عەبدولسەلام بەردەوام بوو‮. ‬زۆر قۆناغی‮ ‬بەسەردا هاتووەو تێپەڕیوە‮. ‬قۆناغی‮ ‬یەكەم لە سیەكان دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬چەند راپەڕینێك كرا،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر لە ساڵی‮ ‬1943-1945 دەستییان پێكرد،‮ ‬دواتریش لە ساڵی‮ ‬1945 روویان كردە ئێران و بەشداریان لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كردووە‮. ‬لەكۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بارزانیی‮ ‬نەمر وەكو سەركردەیەكی‮ ‬لەشكری‮ ‬كاری‮ ‬كردووە و دەورێكی‮ ‬زۆر زۆر گرنگ و بنەرەتی‮ ‬هەبوو لە ماوەی‮ ‬ئەم ساڵەدا.دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد جوانە مەرگ كرا،‮ ‬شێخ ئەحمەدی‮ ‬خوالێخۆشبوو بەماڵ ومنداڵ و خێزان روویان كردە كوردستان و لەكوردستانی‮ ‬عێراقدا ئەوانەی‮ ‬كە لیهاتوو و گونجاو بوون،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هەڵبژارد تا لەگەڵی‮ ‬رووبكەنە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬نزیكەی‮ ‬515 كەسی‮ ‬هەڵبژارد ئەوانەی‮ ‬تر وەكو پێرەمێرد و بەتەمەن و ئافرەت و منداڵ هەموویان گەڕانەوە كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬دواتر پیاوە بارزانیەكان دەست بەسەر كران وهەموویان رەوانەی‮ ‬بەغدا و باشووری‮ ‬عێراق كران،ئەوەیش خۆی‮ ‬لە خۆیدا مێژوویەك بوو،‮ ‬ئنجا لەگادەر دەستی‮ ‬بە رێپێوانێك كرد بۆ ئاراس لە سێكوچكەی‮ ‬سنووردا،‮ ‬لەو كات و ساتەدا لە سەرەتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئایار و لە‮ ‬18ی‮ ‬مانگی‮ ‬حوزەیران لە رووباری‮ ‬ئاراس پەڕینەوە،‮ ‬توانی‮ ‬بەم هێزە شەڕی‮ ‬هەر سێ دەوڵەت بكات و خۆی‮ ‬دەربازبكات،‮ ‬بەڵام پاش چەند شەڕولێكدان شەهید و برینداربوونی‮ ‬چەند پێشمەرگەیەك توانی‮ ‬لە ئاوی‮ ‬ئاراس بپەڕێتەوە بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت،پاشان قۆناغی‮ ‬پەناهەندەیی‮ ‬و دەردبەدەری‮ ‬دەست پێ دەكات،‮ ‬ماڵ و منداڵ و كەس و كار،‮ ‬عەشیرەت ئەوەیش لە عێراق،‮ ‬لەوێشدا كارەسااتی‮ ‬دەستی‮ ‬پێ كرد و كۆمەڵێ خەڵك لە سێدارەدان،‮ ‬وەكو چوار ئەفسەری‮ ‬بەناو بانگەكە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬كە لە بازانیش مابوون هەموویان نەفی‮ ‬كران،‮ ‬بارزانی‮ ‬كە رۆیشتە سۆڤیەت وەك پەناهەندە لەوێ وەرگیرا پاش‮ ‬11 ساڵ و چەند مانگێك لەو ماوەیەدا لە پاش تەمموزی‮ ‬1958 جارێكی‮ ‬تر بارزانی‮ ‬گەڕایەوە بۆ عێراق،‮ ‬لەسەرەتا زۆر هەوڵی‮ ‬دا لەگەڵ عەبدولكەریم قاسم رێك بكەوێت و مافەكانی‮ ‬كورد بچەسپێنێ،‮ ‬قۆناغی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان،‮ ‬قۆناغی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و قۆناغی‮ ‬پەناهەندەیی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت لەو قۆناغە بوون كە هاتە پێش بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە قۆناغی‮ ‬مەهاباد لەگەڵ كۆمەڵیك لە هەڤاڵەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دامەزراند و پەیڕەو پرۆگرامەكەی‮ ‬لە مەهاباد دارشت و هەمزە عەبدوڵڵا‮ ‬بە نەهێنی‮ ‬هاتە لای‮ ‬لەوێ پەیڕەوپڕۆگرامی‮ ‬پێدراو گەڕایەوە بۆ عێراق و بەغدا كۆنگرەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پارتی‮ ‬بەسترا و بارزانی‮ ‬بەسەرۆك و شێخ لەتیفی‮ ‬حەفید و كاكە زیادی‮ ‬كۆیی‮ ‬بەجێگری‮ ‬سەرۆك داندران و كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵبژیردران و هەمزە عەبدوڵڵا بووە سكرتێری‮ ‬حزب‮. ‬واتە حزب لە عێراق و بارزانی‮ ‬لە دەرەوە،ئەو كاتە كە بارزانی‮ ‬گەڕایەوە عێراق پێشوازی‮ ‬گەرم لە بارزانیی‮ ‬نەمر كرا،‮ ‬لە میسر چاوی‮ ‬بە جەمال عەبدولناسڕ‮ ‬كەوت كە گەڕایەوە بۆ بەغدا لە‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬موسەنا نزیكی‮ ‬30 هەزار كەس پێشوازیان لێكرد‮. ‬لەو رۆژگارەدا نزیكەی‮ ‬1 ملیۆن وێنەی‮ ‬چاپ كرا،‮ ‬وێنەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە بەغدا و سەرتاسەری‮ ‬عێراق بڵاوكرایەوە وەكو سەركردەی‮ ‬گەورەی‮ ‬عێراق نەك وەكو سەركردەی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئیتر ئەم قۆناغە زۆری‮ ‬نەخایاند،‮ ‬زۆر رووداو و كێشە و گرفت لە نێوان قیادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و قیادەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عەبدولكەریم قاسم روویداو،‮ ‬پاشان بارزانیی‮ ‬نەمر ناچار بوو بەغدا بەجێ بهێلێت و بگەڕێتەوە بۆ بارزان‮. ‬زۆر هەوڵیدا لەگەڵ عەبدولكەریم‮ ‬قاسم كە وەزعەكە‮ ‬تێك نەدرێت‮. ‬كۆمەڵێك كۆنەپەرست و دەوڵەتی‮ ‬دەوروبەر هەولێكی‮ ‬زۆریان دا لە نیوان‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و عەبدولكەریم قاسم تێك بدەن،‮ ‬لە ئاكام زەرەر بەهەردولا كەوت،‮ ‬لەئەنجامی‮ ‬تێكچوونی‮ ‬نێوانیان هەرچەندە حزب زۆر‮ ‬یاداشتنامەیدا بە حكوومەت كە وەزعەكە تێك نەچێت‮. ‬شۆڕشی‮ ‬11ی‮ ‬ئەیلوول هیچ ئیمكانیاتی‮ ‬نەبوو و ئەو شۆڕشە هەموو لەسەر خەڵك و جەماوەر و رێكخستنی‮ ‬حزب و كەوادیری‮ ‬حزب و مەسئولینی‮ ‬حزب بوو‮.‬ ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان مامۆستا‮ (‬محەمەدمەلاقادر‮) ‬دەربارەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬و مێرخاسی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر گوتی‮: ‬بە بڕوای‮ ‬من ئەگەر بارزانیی‮ ‬نەمر نەبوایە،‮ ‬دەست پێشخەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر نەبوایە،‮ ‬پارتی‮ ‬دروست نەدەبوو،بارزانیی‮ ‬نەمر و پارتی‮ ‬نەبوایە شۆڕش دروست نەبوو،‮ ‬ئەگەر شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول دروست نەبووایە شۆڕشەكانی‮ ‬وەك گوڵان و راپەڕین وئەم ئەزموونەی‮ ‬كە ئێستا هەمانە نەدەبوو،‮ ‬بە قەناعەتی‮ ‬من هەمووی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ كەسایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و ئەو هەڤاڵانەی‮ ‬كە لە سۆڤیەت لە گەڵی‮ ‬دابوون‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬كە لە عێراق و كوردستانی‮ ‬لە گەڵی‮ ‬دابوون.بارزانیی‮ ‬نەمر پیاوەكی‮ ‬ئازا و چاونەترس و قارەمان بوو و زۆر دەوری‮ ‬هەبوو،هەروەها پیاوێكی‮ ‬خۆ پەرست نەبوو،‮ ‬میللەت پەرست بوو و بۆ میللەتی‮ ‬خۆی‮ ‬كار دەكرد‮. ‬بارزانی‮ ‬عادل بوو،‮ ‬پیاوێكی‮ ‬دادپەروەر بوو،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێشمەرگەی‮ ‬نێو نەتەوەیی،‮ ‬تەنها پێشمەرگەی‮ ‬ناوچەیەك نەبوو بەڵكو هی‮ ‬هەموو كوردستان بوو،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان ئەگەر شوێنی‮ ‬ترهەبووا بارزانیی‮ ‬نەمر ئامادە بوو بچێت هاوكاریان بكات،‮ ‬بۆیە دەبینین لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول هەموو حزبەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سوریا،ئێران،‮ ‬توركیا لە كوردستان بوون‮.‬ هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر مام كازم شانەدەری‮ ‬بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران بەمشێوە باسی‮ ‬هەندیك لە سیفەتەكانی‮ ‬رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر كرد‮: ‬لە كاتی‮ ‬رۆێشتنمان بۆ سۆڤیەت من تەمەنم‮ ‬17 ساڵ بوو،‮ ‬لەو رێگایە دا بارزانیی‮ ‬نەمر جێی‮ ‬ئومیدی‮ ‬هەموومان بوو،‮ ‬ئێمە ئەو رێگامان لە پێناو مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كوردستان هەڵبژارد بوو،‮ ‬لەو رێگا سەخت و كەمینەی‮ ‬دوژمنان ئێمە هەموومان وەك‮ ‬یەك بووین و رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر لە پێش لەشكر بوو و هەموو كاتێك ئاگاداری‮ ‬هەڤاڵانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر سەرنجی‮ ‬منی‮ ‬رادەكیشا لەو رێگایەدا ئەو هەڵسوكەوت و رەفتاری‮ ‬دادەوری‮ ‬و هەستەی‮ ‬كوردایەتیەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بوو كە چەند ئاواتخواز بوو بۆ كوردستان و هەتا هەر ناخۆشیەك كە لەو رێگایەدا بەسەرمان دەهات بارزانیی‮ ‬نەمر وەك ئێمە بوو و لەچەندەها گوندی‮ ‬سەر رێگا بارزانیی‮ ‬نەمر نەیدەهێشت‮ ‬یەك كەس بەبێ فەرمانی‮ ‬بچێتە ناو گوندەكە و تەنها دەیفەرموو‮: ‬پشت بە خوای‮ ‬گەورە ئەو رێگا دوور و سەختە و دەبی‮ ‬تەحموولی‮ ‬هەموو ئەو شتانەی‮ ‬كە بەسەرمان دێت بكەین،‮ ‬بۆیە ئێمە ئامادەی‮ ‬قوربانیدان بووین لە پێناو بارزانیی‮ ‬نەمر كە بە رێگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬دا دەچوو‮.‬ خوالێخۆشبوو هەڤاڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و فەرماندەی‮ ‬خەباتكار‮( ‬مام‮ (‬تەیمەز سێلكی‮) ‬بەمشێوەیە باسی‮ ‬هەندێك لە سیفەتەكانی‮ ‬بەرزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران كرد‮: ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە گەڵمان بوو و هەتا لەو سەفەرە دوورو درێژە شەری‮ ‬سەرما و برسیەتی‮ ‬و كەمینی‮ ‬دوژمن و تینیوویەتیمان دەكرد و هەتا بە خۆی‮ ‬لە پێشەوەی‮ ‬كاروانەكە دەڕۆیشت و دەمانزانی‮ ‬هەموو نەهامەتی‮ ‬و ناخۆشیمان بەسەردێت،‮ ‬چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر لە پێش سەفەرەكە بۆمانی‮ ‬باس كرد ئێمە‮ ‬500 هەڤاڵ ئەو رێگامان هەڵبژارد و لە رێگا چەندەها شەڕمان دەكرد و بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬چەندین پلانی‮ ‬بۆ شەر لەگەڵ دوژمنان دادەنا و سەركەوتنمان بە دەست دەهێنا،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رابەریك بوو كە هەموو كاتێك خۆی‮ ‬بە پێشمەرگەیەك دەزانی‮ ‬و دەیگوت منیش وەك ئێوە پێشمەرگەمە من خۆم هەر بە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دەزانم هەتا دەیفەرموو‮: ‬لەو رێگایەك ئەگەر شتەك هەبێت پێكەوە دەخوێن،‮ ‬ئەگەر نانێك هەبوو هەمووی‮ ‬دابەش بەسەر‮ ‬یەكتر دەكرێت و لەو سەفەرەدا چەك لەلای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر گرنگ بوو،‮ ‬چونكە ئەو چەكانە شەرف بوون و هەتا دەیگوت‮: ‬دەبێ هەموو كاتێك ئەو چەكانە لە ملتان بێت،‮ ‬چونكە بەرگری‮ ‬لە ئێوە دەكات‮. ‬من ناتوانم لە هەموو سیفەتە بەرزەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬رابەرتان بۆتان باس بكەم،‮ ‬كە بەچەندەها و سەدان لاپەڕە تەواو نابێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬رێگای‮ ‬مان و نەمانمان هەڵبژارد بوو،‮ ‬چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر ئەوەند سەركردەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوو،‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە دوا رۆژ هەبوو،‮ ‬ئێمەش ئامادە بووین لە پێناو خزمەت كردن بە كوردستان بە خۆ و هەڤاڵانی‮ ‬هەموو شتێك بكەین‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان رزگار بێت‮.‬ لەبارەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەنێو جەرگەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ئەیلوول و هەلسوكەو دا خوالێخۆشبوو فەرماندەی‮ ‬تێكۆشەر مام(رەشید ئیسۆمەری‮) ‬لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬دا وتی‮: ‬‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەناو پێشمەرگە خۆی‮ ‬وەكو پێشمەرگە دەناساند،‮ ‬هەموو كاتێك ئەگەر پێشمەرگە نانێكی‮ ‬هەبوایە بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ پێشمەرگەكان دا بەیەكەوە دەیانخوارد و ئەگەر نەبوایە پێشمەرگە لەبەر خۆشەویستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر نانیان بۆ پەیدا دەكرد و دەیان برد بۆ لای،‮ ‬بەڵام بارزانیی‮ ‬نەمر ئامادەنەبوو تەنها‮ ‬یەك پاروو لەم نانەدا بخوات،‮ ‬چونكە بیروباوەری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر بەتین بوو،‮ ‬بوون و نەبوونی‮ ‬خواردن و جل وبەرگ لای‮ ‬گرنگ نەبوو و هاورێیەتی‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگەكان زۆر پێ خۆش بوو و هەمیشە دەیفەرموو‮: ‬ئێمە و پێشمەرگەكان دەبی‮ ‬چاومان لە خەڵك بێت نەك خەڵك چاوی‮ ‬لە ئێمە بێت و ئێمە دەبێت شتێك بۆ ئەو میللەتە بكەین و ئەم میللەتەش لەم زوڵمە رزگار بكەین بۆیە دەیفەرموو‮: ‬ئێمە خزمەتكاری‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردین‮.‬ لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬دا بەرێز‮ (‬موحسین دزەیی‮ ) ‬نیشانیدا كە بارزانیی‮ ‬نەمر سەركردەیەكی‮ ‬ورە بەرز بووە و كۆڵی‮ ‬نەدەدا و‮ ‬دەیزانی‮ ‬پێویستە رۆیك بێت میللەتەكەی‮ ‬بگاتە مافی‮ ‬خۆی،لەمباریەوە گوتی‮: ‬نەخۆشی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەیڕۆخاندبوو،‮ ‬جارێكیان لێم پرسی‮ ‬گوتم‮: ‬ئەزبەنی‮ ‬نەخۆشی‮  ‬ئازارت نادات؟ گووتی‮: ‬ئازارم هەیە،‮ ‬ئیشم هەیە،‮ ‬ئێشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬و ئێشی‮ ‬ئەو میللەتە وای‮ ‬بەسەرهاتووە،‮ ‬بەڵام من لە منداڵییەوە فێر بوومە هیچ كاتێك نەڕووخێم باسی‮ ‬ئازارەكانم ناكەم و هیچ كاتێك شكایەتم نەكردووە،‮ ‬من برسێتی‮ ‬و دەربەدەریی‮ ‬زۆرم دیوە‮. ‬با بۆتانی‮ ‬ئاشكرا بكەم ئەو خانووەی‮ ‬بارزانی‮ ‬تایدا‮ ‬دەژیا كەسمان ئامادە نین تیایدا بژین‮. ‬لە گوندانیش خانووی‮ ‬وانە بوو،‮ ‬ئەو خواردنەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەیخوارد ئەمڕۆ كەسمان نایخۆیین‮. ‬تەنانەت جل وبەرگیشی‮ ‬كۆنە و شەپڕێو بوون و خۆم بە چاوی‮ ‬خۆم بینیمومە،‮ ‬پێلاوی‮ ‬خۆی‮ ‬دووریەوە و پێنە كردووە‮. ‬كە باسی‮ ‬نەخۆشیم بۆ بارزانی‮ ‬كرد گوتی‮: ‬من قەد لە مەرگ نەترساوم،‮ ‬چونكە زۆر جار بینیومە‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬كردە تیرۆریستییەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1971 كە تەنها بارزانیی‮ ‬نەمر تیایدا بە ساغی‮ ‬دەرچوو‮. ‬لە ئەمریكاش كاتێ دەركەوت بوو بارزانی‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬كەم لە ژیاندا ماوە دوژمنان زۆر لێی‮ ‬دەترسان و هەموو پێڵانێكیان بۆ كوشتنی‮ ‬دادەڕشت‮. ‬محەمەد دۆسكی‮ ‬رۆژێك هاتە لامان گووتی‮: ‬پیاوێكی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬هاتەلام بۆمنی‮ ‬ئاشكرا كرد كە پێڵانێك بۆ كوشتنی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ئارادیە،‮ ‬محەمەد دۆسكی‮ ‬چوو بوو لەگەڵ كابرا دانیشتبوو،‮ ‬ئەمەریكییەكە پێی‮ ‬گوتبوو من هاتم تۆ بكۆژم و چاودێری‮ ‬ئیوەم دەكرد،‮ ‬دۆسكی‮ ‬پێی‮ ‬گوتبوو‮ ‬10-12 كورد لە گەڵمدان هەر شتێكیم بەسەر بێ دەتكۆژن.ئەمەریكییەكە پێ گوتبوو دەمەوێ جێگای‮ ‬مەلامستەفام پێ بڵێن دەنا دەتكۆم‮. ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق نێو ملیۆن دۆلاری‮ ‬بۆ كوشتنی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆمن داناوە،‮ ‬منیش‮ ‬200 هەزارم وەرگرتووە ئەوەی‮ ‬دیكە دوای‮ ‬پیلانەكەم پێم دەدەن‮. ‬بەڵام ئەو كابرایە چووبوو لە كتێبخانەكان دەربارەی‮ ‬كورد و بارزانی‮ ‬شتی‮ ‬خوێندەبوو و گوتبووی‮ ‬من لە هەموو كتێبانەی‮ ‬بینیم بارزانی‮ ‬تەنها خزمەتی‮ ‬میللەتی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە،‮ ‬بۆیە من‮ ‬ڕام گۆڕی‮ ‬و هاتم پێت بڵێم ئەوەش پاسپۆرتی‮ ‬منە،‮ ‬بزانە ڤیزای‮ ‬بەغدادی‮ ‬لەسەرە،‮ ‬محەمەد دۆسكی‮ ‬خەبەری‮ ‬بە پۆلیس دابوو ئەوانیش زانیبوویان ئەو كابرایە سەفەری‮ ‬كردۆتەوە و لەوێ نەماوە،‮ ‬هەروەها بەڵگەیان لەسەر مەبەستی‮ ‬سەفەرەكە بوو‮. ‬نەمانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ كورد خەسارەتێكی‮ ‬گەورە بوو و جارێكی‮ ‬دیكە سەركردەی‮ ‬وەك ئەو دروست نابێتەوە،دەستكەوتەكانی‮ ‬ئێستاش لە ئەنجامی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬و خوێنی‮ ‬ئەو شەهیدانەیە كە لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولەوە خەباتیان كردووە تا ئەمڕۆ‮. ‬بۆیە پێویستە ئەو دەسكەوتانە بپارێزین.ئەو دەستكەوتانەی‮ ‬ئێستا هەموو شتێك نییە،‮ ‬بەڵام بەشێكی‮ ‬گرنگە لە مافی‮ ‬كورد بۆیە دەبێ بیانپارێزین‮.‬ ‮❊ ‬سوودوەرگرتن لە كتێبەكەم بوونیادنەرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان هەروەها هەموو ئەو چاوپێكەوتنانەی‮ ‬كە لە رابردوو لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات لەگەڵ ئەوان قارەمانانە سازم كردوون‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌