2017-02-28

بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان دەكەوێتە سەر رووباری‮ ‬سیروان و بۆ گلدانەوەی‮ ‬ئاو و بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا بەكاردێت‮. ‬بەرزییەكەی‮ ‬128‮ ‬مەترە و درێژییەكەشی‮ ‬535‮ ‬مەترە و پانییەكەی‮ ‬لە بنەوە‮ ‬500‮ ‬مەترە و لە سەرەوە‮ ‬17‮ ‬مەترە،‮ ‬توانای‮ ‬گلدانەوەی‮ ‬3‮ ‬ملیار مەترسێجا ئاوی‮ ‬هەیە‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬رەحمان خانی‮ ‬رایگەیاند بە بەراورد بە ساڵی‮ ‬رابردوو ئەمساڵ رێژەی‮ ‬باران بارین و ئاستی‮ ‬ئاوی‮ ‬دەربەندیخان كەمی‮ ‬كردووە،‮ ‬دەشڵێت بەنداوی‮ ‬داریان لە وڵاتی‮ ‬ئێران كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت لەسەر بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان‮.‬
بەرێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬رەحمان خانی‮ ‬رایگەیاند‮: "‬لەماوەی‮ ‬ئەمساڵدا،‮ ‬290‮ ‬بۆ‮ ‬300‮ ‬مللم باران باریوە،‮ ‬ئەوەش لەچاو ساڵانی‮ ‬رابردوو رێژەیەكی‮ ‬كەمە و وای‮ ‬كردووە لە سەرچاوەكانەوە بڕێكی‮ ‬كەم ئاو روبكاتە بەنداوی‮ ‬دەربەندیخانەوە‮".‬
گوتیشی‮: "‬ئەمساڵ ئاستی‮ ‬ئاوی‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان‮ ‬5‮ ‬مەتر و‮ ‬70‮ ‬سم‮ ‬،‮ ‬ئەوەش لەچاو ساڵی‮ ‬پار كەمترە و‮ ‬13‮ ‬مەتر ئاوی‮ ‬ماوە بۆ ئەوەی‮ ‬بەنداوەكە پڕ‮ ‬ببێت‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان ئەوەش دەڵێت‮ "‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان كە پڕبێت پێویستی‮ ‬بە‮ ‬2‮ ‬ملیار و‮ ‬600‮ ‬مەترسێجا ئاو هەیە‮. ‬لە ئێستاشدا تەنها‮ ‬یەك ملیار و نیو ئاوی‮ ‬تێدایە واتە ئەوەی‮ ‬ماوە چاوەرێی‮ ‬سێ مانگی‮ ‬داهاتوو دەكەین كە بەهۆی‮ ‬باران بارین رێژەكە بەرزبێتەوە تاوەكو بڕی‮ ‬ئاوی‮ ‬زیاتر كۆبكەینەوە‮".‬
لەبارەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بەنداوەكان لە لایەن وڵاتی‮ ‬ئێرانەوە وكاریگەریان لەسەر بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوەكە گوتی‮: "‬دروستكردنی‮ ‬بەنداوەكان لە وڵاتی‮ ‬ئێران كاریگەری‮ ‬تەواوی‮ ‬هەیە لەسەر بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬بەتایبەت بەنداوی‮ ‬داریان كە نزیك شاری‮ ‬پاوەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێرانە و كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئاوی‮ ‬دەربەندیخان‮".‬
رەحمان خانی‮ ‬دەڵێت‮ "‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێشتا ئەو بەنداوانەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران تەواو نەبوون ناتوانرێت كۆنترۆڵی‮ ‬هەموو ئەو ئاوانە بكەن كە دێتە ناو بەنداوەكانیانەوە،‮ ‬بەڵام لە ئایندەدا و لەگەڵ تەواوبوونی‮ ‬ئەو بەنداوانە كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت بۆسەر رووباری‮ ‬سیروان و بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬ئاوی‮ ‬ژێر زەویش بەڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاو كەم دەكاتەوە‮".‬
بەڕێوەبەری‮ ‬بەنداوی‮ ‬دەربەندیخان ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد،‮ ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكانیان تاوەكو ئێستا‮ ‬5‮ ‬بەنداو لە وڵاتی‮ ‬ئێران تەواو بووە و ئاو كۆدەكەنەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌