2017-02-26

لە میانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬چەندین كەسایەتی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانی‮ ‬میسری‮ ‬بۆ مەكتەبی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە قاهیرە،‮ ‬وێڕای‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬و هیوای‮ ‬سەركەوتن ئاماژە بەگرنگی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ئەو نووسینگەیە كرا بۆ پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬میسر‮.

‬شێركۆ حەبیب بەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە قاهیرە پێشوازی‮ ‬لە چەندین كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و راگەیاندنكار و رۆژنامەنووس و ئەكادیمی‮ ‬كرد،‮ ‬وێڕای‮ ‬سوپاس بەخێرهێنانی‮ ‬میوانان،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬پارتی‮ ‬لە قاهیرە ئاماژەی‮ ‬بەگرنگی‮ ‬ئەو مەكتەبە كرد بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی‮ ‬پەیوەندییەكان لە بوارە جیا جیاكان و ئاماژەی‮ ‬بە پەیوەندی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نێوان كوردستان و میسر بەگشتی‮ ‬و پەیوەندییەكان لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬خستەڕوو كە وڵاتی‮ ‬میسر پێگەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لای‮ ‬كورد هەیە،‮ ‬ساتێك لە ساڵی‮ ‬1898 یەكەم رۆژنامە بە زوبانی‮ ‬كوردی‮ ‬لە لایەن مقداد مەدحەت بەدرخان دەرچوو،‮ ‬هەروەها پێشوازیكردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬خوالێخۆشبوو جەمال عەبدولناسر لە سەكردەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬

لە تەوەریكی‮ ‬دیكەدا بەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬لە قاهیرە تیشكی‮ ‬خستەسەر دواپێشهاتەكانی‮ ‬كوردستان و سەركەوتنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە شەڕی‮ ‬دژە تیرۆر‮، ‬سەبارەت بە پەیوەندی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستانیش ئەوەی‮ ‬خستەڕوو كە پارتی‮ ‬هەردەم لەهەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬گرفت و كێشەكانە بە شێوەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و دانوستاندن و لێكتێگەیشتن و رێنمایەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیوماڵی‮ ‬كورد و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان‮.

‬سەبارەت بە پەیوەندی‮ ‬نیوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بە رۆڵی‮ ‬كورد كرد لە‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق و هەوڵەكانی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬هەردوو سەرۆك تاڵەبانی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬بەڵام ناكرێت كورد لە هەوڵی‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬عێراق بێت،‮ ‬و لە لایەك لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬پەراوێز بخرێت،‮ ‬ساتێك كورد لە دوای‮ ‬راپەڕین لە هەوڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و فیدراڵی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام هەوڵەكان وا بەدی‮ ‬دەكران كە كورد پەراوێز بخرێت و بە هاووڵاتی‮ ‬پلە دوو هەژمار بكرێت،‮ ‬و دەسەڵات لە عێراق بەرەو تاكڕەوی‮ ‬بڕوات،‮ ‬بۆیە سەرۆك بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬راپرسی‮ ‬كرد بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كورستان،‮ ‬كە ئەمەش مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە بۆ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.

‬لە تەوەرێكی‮ ‬دیكە باسی‮ ‬لەو زوڵم مەینەتییانە كرد كە دووچاری‮ ‬بووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا و دواترشیان بڕینی‮ ‬پشكی‮ ‬كوردستان لە بودجە،‮ ‬هەروەها ئاماژەی‮ ‬بەوەش كرد كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە كاتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ساڵی‮ ‬1946 بەسەرۆكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بوو دروشمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بەرزكردەوە لە روانگەی‮ ‬باوەڕی‮ ‬بەدیموكراسی‮ ‬لە دابینكردنی‮ ‬مافی‮ ‬گەلان‮. ‬

سەبارەت بە پەیوەندی‮ ‬نێوان كوردستان و وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمیش گوتی‮ ‬ئێمە لەسەر بنەمای‮ ‬رێز گرتن و دەستكارینەكردنی‮ ‬كاروباری‮ ‬ناوخۆ پەیوەندییەكانمان بونیاد ناوە،‮ ‬لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەشدا بەرپرسی‮ ‬پارتی‮ ‬لە قاهیرە سەبارەت بە بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان گوتی‮ "‬ئێمە رێز لە بڕیاری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەوان دەگرین بۆ چۆنیەتی‮ ‬پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتەكانی‮ ‬ئەو وڵاتانە كە مافی‮ ‬كورد دابین بكرێت،‮ ‬و هەوڵەكان بە شێوازی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و لێكتێگەیشتن گرفتەكان چارەسەر بكات‮. ‬ئامادە بووان وێرای‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان بۆ كردنەوەی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دەربڕی،‮ ‬ئاماژەیان بەرۆڵی‮ ‬كوردیش كرد لە‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق و هیوایان خواست كە مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بێتەدی،‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬نێوان كوردستان و میسر زیاتر بەرەوپێش بچێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌