2017-02-24

  لە فەرەنسا دووەم فیلمی فەیلەسووفی فەڕەنسایی (لێڤی) نمایش کرا کە تێیدا باسی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ و رۆڵی پێشمەرگە و سەربەخۆیی کوردستان، دەکات.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، (د.عەلی دۆڵەمەری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە فەرەنسا فیلمی فەیلەسووفی فەڕەنسایی (بێرنارد هێنری لێڤی) نمایش کرا کە تێیدا فیلمەکە باس لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ دەکات و رۆڵێ پێشمەرگە و سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتیی کورد بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا دەردەخات و باسی سەربەخۆیی کوردستانیش لە فیلمەکەدا رۆڵێکی کاریگەری پێدراوە.

گوتیشی، ئەم دەرهێنەرە ناودارەی فەرەنسا دوای ئەوەی کە فیلمێکی لە رابردوودا نمایش کرد بە ناوی پێشمەرگە، ئەمڕۆ دووەم فیلمی بوو بەناوی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ نمایشی کرد و، لەم فیلمەیدا پەیامی گەلی کوردی بۆ جیهان دەرخستووە کە پەیامێکە بە گشت پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینییەوە بۆ جیهان هەیەتی کە داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکرێ و هەروەها بۆ پارێزگاریکردنیش لە ئاشتیی و سەقامگیری، کورد شەڕی تیرۆر دەکات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌