2017-02-21

رۆژنامه‌ى تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه‌ هێزێكی كۆماندۆزى هاوبه‌شی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ى رزگاركردنی كه‌ناری ده‌سته‌ڕاستی شاری مووسڵ ده‌كات له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش.

رۆژنامه‌كه‌ دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزى ئاسمانیی به‌ریتانیا و هێزه‌كانی شه‌بقه‌ سه‌وزه‌كان و هێزه‌كانی ده‌لتا فۆرسی كۆماندۆزى ئه‌مه‌ریكی شان به‌ شانی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارن كه‌ بۆ رزگاركردنی كه‌ناری ده‌سته‌ ڕاستی شاری مووسڵ ده‌ستیپێكردووه‌و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و شه‌ڕه‌ چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت و به‌ هۆیه‌وه‌ 650 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه‌ له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش رزگاربكرێن كه‌ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا گه‌مارۆدراون و له‌ ره‌وشێكی خراپدا ده‌گوزه‌رێنن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌