2017-02-21

خه‌بات: ‬فاتیح بەرزنجی

‬دوا بەدوای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك خەمخۆر و دڵسۆزییەك سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەسەرپەرشتی‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و وەزیرەكان و شارەزایانی‮ ‬ئابووری،‮ ‬چەندین كۆبوونەوە و پانێڵ و كۆنفرانسی‮ ‬ئابووری‮ ‬سازكرا‮. ‬بۆ چارەسەكردنی‮ ‬ئەو قەیرانە داراییە و مووچەی‮ ‬فەرمانبەران و لە هەموو ئەوانەش گرنگتر ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران چەند بڕیارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬نرخ و دانانی‮ ‬چەند لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون لە بازاڕ‮ ‬و چاودێریكردنی‮ ‬تا لەگەڵ ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان و فەرمانبەران بگونجێت،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەند رۆژێكە لە لایەن لیژنەكانەوە بەدواداچوون بۆ نرخەكان دەكرێت و پارێزگاكانیش گرنگی‮ ‬بەو بڕیارانە دەدەن و ئەوانیش چەند لیژنەیەكی‮ ‬باڵایان پێكهێناوە،‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەو بابەتە گرنگە وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد‮.‬

هاووڵاتیان چاوەڕوانی‮ ‬دابەزینی‮ ‬زیاتری‮ ‬كاڵاكان دەكرێت

هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬و گازندە لە بازرگانان و دوكانداران دەكەن،‮ ‬كە بۆچی‮ ‬لەو قەیرانە داراییەدا رەچاوی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەو قەیرانە و كەمی‮ ‬مووچە ناكەن و هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخ نادەن،‮ ‬بۆچی‮ ‬خاوەنی‮ ‬خانووەكان هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬كرێی‮ ‬خانوو نادەن،‮ ‬بەپێچەوانەوە هەندێ لە دوكانداران هەر خۆیان بە لە خۆبووردوویی‮ ‬هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكانیانداوە‮.‬

مامۆستا‮ "‬مەهدی‮" ‬دەڵێت‮: ‬كرێی‮ ‬خانووەكەم‮ ‬500 ‮ ‬دۆلارە و خاوەنی‮ ‬خانووەكەم هەوڵی‮ ‬نەداوە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬كرێی‮ ‬خانووەكەم و داوا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكەم كە هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬كرێی‮ ‬خانوو بدەن تا لەگەڵ باروگوزەرانی‮ ‬فەرمانبەراندا بگونجێت‮.‬

ستار محەمەد،‮ ‬وەك فەرمانبەرێكی‮ ‬حكوومەت دەڵێ‮: ‬هەقوایە لیژنەكانی‮ ‬سەر بە پارێزگای‮ ‬هەولێر پەلە بكەن لە كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان و بەدواداچوونی‮ ‬بەردەوام لەناو بازاڕدا بكەن‮.‬

شاكر حوسێن،‮ ‬دەڵێت‮: ‬لەگەڵ هاتنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و دواكەوتنی‮ ‬مووچەی‮ ‬فەرمانبەران،‮ ‬بەشێك لە دوكانداران هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬بازاڕیاندا وەو ئومێدەوارین دوكاندارانی‮ ‬دیكەش هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان بدەن‮.‬

دانانی‮ ‬لیژنە بۆ بازاڕ‮ ‬و شوێنە گشتییەكان

دواتر دەربارەی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و گەڕان و بەدواداچوونی‮ ‬لیژنەكان،‮ ‬سەردانی‮ ‬قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێرمان كردلەوژ گووتیان‮: ‬دەرچوونی‮ ‬بڕیارەكان لەسەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران كەدران بە پارێزگارەكانی‮ ‬هەولێر و دهۆك و سلێمانی‮ ‬تا هەریەكەو لەلای‮ ‬خۆیەوە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬نرخ و زیادكردنی‮ ‬داهات بەپێی‮ ‬بەرنامە كار بكات،‮ ‬ئێمە لەگەڵ پارێزگاری‮ ‬هەولێر لە سەرجەم سێكتەرەكاندا بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام لە كۆبوونەوەداین،‮ ‬وەك كەمكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬و قووتی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هاووڵاتیان و دیاریكردنی‮ ‬نرخی‮ ‬سەوزە و میوە و نرخی‮ ‬كاڵا و خزمەتگوزارییەكان و كەمكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬نۆڕینگەی‮ ‬پزیشكان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان و هەموو ئەو بابەتانەی‮ ‬كە راستەوخۆ پەیوەندیان بەهاووڵاتیانەوە هەیە،‮ ‬هەوڵیشمانداوە كە كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و دوكانداراندا بكەین،‮ ‬تاوەكو ئەو كاسبكارانە هەڵوێستیان هەبێ و خۆیان هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان بدەن،‮ ‬هەوڵیش دراوە كەنرخی‮ ‬خزمەتگوزارییەكان لە شارەكاندا نەمێنێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬پێشتر پارەیەكی‮ ‬زۆر لە هاووڵاتیانی‮ ‬ئەو شارانە بەناوی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬وەك زبڵ و پاشماوە وەرگیراوە،‮ ‬ئەو پارەیە چیتر نامێنێ و حكوومەت چارەسەری‮ ‬ئەو كێشەیە دەكات،‮ ‬ئەو پارەیە حكوومەت خۆی‮ ‬دەیدات لە جیاتی‮ ‬هاووڵاتیان و لیژنەیەكیش پێكهاتووە و بەدواداچوونی‮ ‬بەردەوام دەكات و لە ئەندازیار و شارەزا پێكدێت و هەر ئەندازیارێك لە بواری‮ ‬خۆی‮ ‬كاردەكات، بۆ دابەزینی‮ ‬نرخەكان،‮ ‬كاری‮ ‬ئێمە بەردەوام دابەزینی‮ ‬نرخەكان دەبێت و بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬چاودێری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و چاودێری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەولێر رۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخەكان دەكەین و كار بۆ دابەزینی‮ ‬نرخەكانی‮ ‬سەوزە و میوە و كاڵاكان دەكرێت،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە كار بۆ دابەزین و كەمكردنەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬شوێنە گەشتوگوزارییەكان و خواردنگە گەشتوگوزارییەكان دەكەین،‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گەشتوگوزاری‮ ‬هەولێر و بەشێوەیەكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان رۆژانە سەردانی‮ ‬هەموو شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ‮ ‬دەكەین،‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬بەردەوام دەكەین،‮ ‬تا لەرێگەی‮ ‬لیژنەكانەوە كار بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان بكرێت،‮ ‬سەیری‮ ‬نرخی‮ ‬جاران و ئێستا دەكرێت،‮ ‬چونكە پەیوەندی‮ ‬بەقووتی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬هاووڵاتییانەوە هەیە،‮ ‬تا ئێستا نرخی‮ ‬گەلێك لە كاڵا و خۆراك و پێداویستی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬دابەزیووە،‮ ‬لەوانەش نرخی‮ (‬خواردن و خواردنەوە‮) ‬و كرێی‮ ‬گواستنەوە‮ (‬بەپاس‮) ‬بۆتە‮ ‬500 ‮ ‬دینار و نرخی‮ ‬وەستانی‮ ‬ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكان كە جاران بەشێوەی‮ ‬كات و كاتژمێر بوو،‮ ‬ئێستا بۆتە‮ ‬1000 ‮ ‬دینار و سوورین لەسەر دابەزینی‮ ‬نرخەكان لە هەموو سێكتەر و بوارەكانی‮ ‬وەكو خوێندن و تەندروستی‮ ‬و گواستنەوە و رێستورانتەكان و شوێنە گەشتیارییەكان،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬رۆژنامەكەتانەوە سوپاسی‮ ‬هەندێ لە بازرگانانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكەین كە هەر خۆیان بەبێ ئاگاداركردنەوەی‮ ‬لیژنەكان نرخی‮ ‬كاڵاكانی‮ ‬خۆیان دابەزاندووە،‮ ‬ئەگەر‮ ‬

نرخی‮ ‬ئێستا لە گەڵ ساڵانی‮ ‬رابردوو

سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر گوتی‮:‬ ئەگەر نرخی‮ ‬ئێستا لەگەڵ ساڵانی‮ ‬رابردوو بەراورد بكەین،‮ ‬ئەوا دەبینین لەگەڵ نرخی‮ ‬ئێستا و پێنەدانی‮ ‬مووچە و دواكەوتنی‮ ‬مووچە بازاڕی‮ ‬سست كردووە جیاوازی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬مووچە بەردەوام هەوڵ دەدات،‮ ‬پەنا بەخوا كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬مووچەش چارەسەر دەبێت،‮ ‬دیارە لە بازاڕدا خواست و كڕین هەیە و داوا لە هەموو بازرگانان دەكەین كە ئەگەر جاران‮ ‬10،000 ‮ ‬دینار قازانجی‮ ‬دەكرد،‮ ‬دەتوانێ لە ئێستادا قازانجێكی‮ ‬كەمتر بكات و لەجیاتی‮ ‬10،000 ‮ ‬دینار دەتوانێ ئێستا‮ ‬2000 ‮ ‬دینار قازانج بكات،‮ ‬لەو حاڵەتەدا هاووڵاتیان سوودمەند دەبن و گوڕ‮ ‬و تین و جووڵەی‮ ‬زیاتر دەكەوێتە بازاڕ،‮ ‬چارەسەری‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخ هەر بەتەنیا پەیوەندی‮ ‬بەحكوومەتەوە نییە،‮ ‬بەڵكو كاسبكار و بازرگانانیش دەتوانن هاوكارمانبن،‮ ‬بۆ نموونە پێشتر كارەبای‮ ‬موەلیدەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬نرخی‮ ‬یەك ئەمپێر بە شەش هەزار و‮ ‬350 ‮ ‬دینار بوو،‮ ‬لە ئێستادا لە رێكەوتی‮ ‬1/3/2016ەوە ئەو نرخە بۆتە شەش هەزار و‮ ‬100 ‮ ‬دینار،‮ ‬واتە‮ ‬250 ‮ ‬دینارمان لەو نرخە دابەزاندووە،‮ ‬بڕیاریش وایە بەهاوكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و سەندیكای‮ ‬پزیشكان نرخی‮ ‬نۆڕینگەی‮ ‬پزیشكەكان دابەزێت و لیژنەیەك بەسەرپەرشتی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر و سەندیكای‮ ‬پزیشكان نرخی‮ ‬نۆڕینگەكان دادەبەزێت و كۆبوونەوە لەسەر ئەو بابەتە و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬دەرمان دەكرێت،‮ ‬جگە لەوە كار بۆ دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬كرێی‮ ‬خانوو لەگەڵ شوێنە بازرگانییەكان دەكرێ،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك خەڵكی‮ (‬پسپۆڕ‮ ‬و ئەندامی‮ ‬پەرلەمان و پارێزگاری‮ ‬هەولێر و شارەزا‮)‬یان كاری‮ ‬لەسەر دەكەن،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬كار بۆ ئەو بابەتە ئەنجامدەدرێت و هەوڵ دەدەین كارەكان بەكوالیتی‮ ‬و پشتیوانیكردنی‮ ‬هاووڵاتیان بێت و هەر كەسێكیش سەرپێچیبكات ئەوا بەپێی‮ ‬یاسا سزا دەدرێت،‮ ‬وەكو دەستكاریكردنی‮ ‬نرخ بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬و دەستكاریكردنی‮ ‬نرخی‮ ‬بەنزین و چەندین شتی‮ ‬دیكە و كەسانی‮ ‬سەرپێچیكار دووچاری‮ ‬لێپرسینەوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬دەبن،‮ ‬ئەو وێستگانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬هەولێر پشكنینی‮ ‬بەنزینیان بۆ دەكرێت و تیمی‮ ‬ئەوان بەردەوام بەدواداچوون بۆ وێستگەكان دەكەن،‮ ‬هەر هاووڵاتییەكیش سكاڵای‮ ‬هەبێت ئەوا دەتوانێ پەیوەندی‮ ‬بەئێمەوە بكات،‮ ‬هەوڵیش دەدەین كار بۆ پاكڕاگرتنی‮ ‬ژینگە بكەین،‮ ‬هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬تەواومان لەگەڵ دادگا هەیە و كۆبوونەوەمان لەگەڵ‮ (‬سەرۆكی‮ ‬دادگای‮ ‬هەولێر و داواكاری‮ ‬گشتی‮) ‬كردووە،‮ ‬ئەوان ئامادەگی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆیان بۆ ئێمە نیشانداوە تا هەموومان كار بۆ دابەزینی‮ ‬نرخەكان بكەین و كەسانی‮ ‬سەرپێچیكاریش بەپێی‮ ‬یاسا سزادەبرێن،‮ ‬بۆیە پێویستە كاسبكاران خۆیان هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬بدەن‮.‬

لیژنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا سەردانی‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكەن

دواتر هەر سەبارەت بەو بابەتە سەردانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێرمان كرد و لەوێدا‮ "‬كەنعان خەیلانی‮" ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ئەو دوو ساڵە وایكردووە كە نرخەكان دابەزێت،‮ ‬دیارە حكوومەتی‮ ‬هەرێم كار لەسەر هەموو سێكتەرەكان دەكات تا لەو قەیرانە داراییە نرخەكان دابەزێنێت،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بۆ دەرچوون لەو قەیرانە داراییە كاریش بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشانە بكات،‮ ‬ماوەیەكە كار بۆ شڕۆڤەكردنی‮ ‬ئەو بارودۆخە و رێكخستنی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان دەكەین‮ ‬،‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر بەهاوكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر چەند كۆبوونەوەیەكی‮ ‬سازكرد بۆ ئەوەی‮ ‬پێداچوونەوە بۆ نرخی‮ ‬بازاڕ‮ ‬بكات،‮ ‬لە كۆبوونەوەكانی‮ ‬پارێزگادا نوێنەری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێریش هەبووە،‮ ‬دواتر‮ ‬یاداشتێك لە لایەن‮ ‬16 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا واژۆ كرا بۆئەوەی‮ ‬بتوانین لەسەر ئەو بارودۆخە و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬ئەنجامبدەین و كۆبوونەوەمان سازكرد،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی‮ ‬ناو ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا ئامادەی‮ ‬ئەو كۆبوونەوەیە نەبوون و ئێمە لە فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەگەڵ لایەنی‮ ‬توركمانی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬كارمان كرد،‮ ‬بەڵام فراكسیۆنەكانی‮ (‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و كۆمەڵ و‮ ‬یەكگرتوو و خزمەت‮) ‬بایكۆتی‮ ‬كۆبوونەوەكەیان كرد،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ساردی‮ ‬نواندووە،‮ ‬بەداخەوە ئەوان واژۆی‮ ‬خۆیان لەسەر‮ ‬یاداشتەكە كردبوو،‮ ‬بەڵام رێزی‮ ‬واژۆی‮ ‬خۆیان نەگرت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەو قەیرانە ماوەی‮ ‬2 ‮ ‬ساڵە دروستبووە دەبووایە ئامادەی‮ ‬كۆبوونەوەكان بن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬هەموومان بەیەك دەنگ بەسەر ئەو كێشانەدا زاڵبین و كۆبوونەوە ئەنجامبدەین،‮ ‬ئەوە بوو كۆبوونەوەمان سازكرد و لیژنەیەكی‮ ‬كاتی‮ ‬پێكدێت بۆ ئامادەكردنی‮ ‬راپۆرتێك،‮ ‬ئینجا بەدواداچوون بۆ نرخی‮ ‬ئێستای‮ ‬بازاڕ‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان و گونجاندنی‮ ‬ئەو نرخانە كە لەگەڵ داهاتی‮ ‬فەرمانبەراندا بگونجێت،‮ ‬ئەو لیژنە كاتییە و ماوەی‮ ‬چەند رۆژێكە دەستبەكاربووە،‮ ‬تاوەكو بەدواداچوون بۆ بازاڕ‮ ‬و بەراوردی‮ ‬نرخەكان بكەن،‮ ‬لیژنەكە سەردانی‮ (‬پارێزگار و جێگری‮ ‬پارێزگار و بەشی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬پارێزگا و قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮) ‬یانكردووە و بۆ ئامادەكردنی‮ ‬راپۆرت لەسەر نرخەكان و بەدواداچوونەوە بۆ نرخەكان سەردانی‮ ‬بازاڕی‮ ‬هەولێر دەكەن،‮ ‬ئینجا لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا كۆبوونەوەی‮ ‬لەسەر دەكرێت و رای‮ ‬هەموو ئەندامانیش لەسەری‮ ‬دیاریبكرێت،‮ ‬لێرەوە دەستخۆشی‮ ‬لە ژمارەیەك لە بازرگانانی‮ ‬هەولێر دەكەین كە هەر زوو بەهانای‮ ‬ئەو قەیرانەوە هاتن و هەر خۆیان هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكانیانداوە،‮ ‬بازرگانیش هەیە و خاوەنی‮ ‬باڵاخانە بووە و دەستپێشخەری‮ ‬كردووە لە كەمكردنەوەی‮ ‬نرخەكان و لەگەڵ پارێزگار دانیشتووە و ئامادەیی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬خەڵكی،‮ ‬داواش لە بازرگانانی‮ ‬دیكە دەكەین كە هەڵوێستیان هەبێت و بازاڕ‮ ‬قۆرخ نەكەن و پابەندی‮ ‬رێنماییەكان بن،‮ ‬هەوڵی‮ ‬سەرپێچیكردن نەدەن و بڕیارەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر جێبەجێبكەن و نرخەكان كەمبكەنەوە،‮ ‬لە ئێستاشدا نرخی‮ ‬چەندین كاڵا و خۆراك لە‮ (‬مۆڵەكان و چێشتخانە و خواردنگە)كاندا نرخ دابەزیووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌