2017-02-21

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

ئەمڕۆ چلەی‮ ‬وەفاتی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬تێكۆشەر‮ (‬سەبیحە ئەحمەد مستەفا كانیەلێنجی‮) ‬ناسراوە بە‮ (‬سەبیحە بارزانی‮) ‬هەڵگری‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەكەینەوە،ئەو خاتونەی‮ ‬كە ژیانی‮ ‬بە ئامێزی‮ ‬شۆڕش و كاروانی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەكەیدا بەسەربرد‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە بەرخودان و خۆڕاگری‮ ‬و كۆڵنەدانی‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬منداڵییەوە تا كۆچی‮ ‬خستە نێو ئەو مێژووەی‮ ‬كە بە شانازیەوە باس لە خەبات و تێكۆشان وپڕسەروەریەكانی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و قارەمانێتی‮ ‬ئەو دەكات كە نموونەی‮ ‬ئافرەتێك بووە كە خزمەتی‮ ‬بە رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كردووە بۆیە ئێمەش لەچلەی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬تێكۆشەر‮ (‬سەبیحە بارزانی‮) ‬چەند پەیڤێك لە بارەی‮ ‬ژیان و هەڵۆیستی‮ ‬ئەو ئافرەتە بەتوانا و دڵسۆزە دەرببڕین‮.

‬خوالێخۆشبوو ئافرەتی‮ ‬دڵسۆز‮( ‬سەبیحە بارزانی‮) ‬یەكێك لە ئافرەتانی‮ ‬تێكۆشەر وماندوونەناس كە‮ ‬هەموو تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لە لاویەتی‮ ‬خزمەتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان كردووە‮ ‬،‮ ‬خوالێخۆشبوو ئافرەتی‮ ‬تێكۆشەر‮ (‬سەبیحەئەحمەد مستەفا‮)‬ لە ساڵی‮ ‬1968 ‮ ‬لە بنەماڵەیەكی‮ ‬كوردپەروەر و شەهید پەروەر لە سیدەكان لە دایكبووە،‮ ‬گوندی‮ ‬ئەو كانیەلینجە سەر بەدەڤەری‮ ‬بارزان كە خاوەن‮ ‬49 ‮ ‬شەهید و47 ‮ ‬ئەنفالە‮ ‬و ئەمڕۆ بەبەردەوامی‮ ‬خەبات دەكەن‮.‬

ئەو ئافرەتە كچی‮ ‬خوالێخۆشبووفەرماندەی‮ ‬قارەمان و خەباتكار(ئەحمەد مستەفا كانیەلێنجی‮) ‬كە‮ ‬یەكێك لە فەرماندە ناودارەكانی‮ ‬ناو بارزانییەكان و بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان و بەرگری‮ ‬لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد ویەكێك لە فەرماندەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان و كەسێكی‮ ‬نزیك لای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و شەهیدی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بووە و بەداخەوە باوكی‮ ‬قارەمانی‮ ‬دوای‮ ‬ململانێی‮ ‬لە گەڵ نەخۆشی‮ ‬24-5-2010 ‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردووە‮. ‬مامی‮ ( ‬حاجی‮ ‬مستەفا شوان‮) ‬ساڵی‮ ‬1947 ‮ ‬لە زیندانی‮ ‬كەركوك شەهید كراوە،تری‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬7 ‮ ‬ساڵی‮ ‬لەگەڵ كەسوكاری‮ ‬ئاوارەی‮ ‬ئێران دەبن‮.

‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1980 ‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە رێزەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئافرەتان و لاوان و قوتابیان دەكات‮، ‬ساڵی‮ ‬1981 ‮ ‬بەرپرسی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە سنوری‮ ‬زێوە لە ئاوارەیی‮ ‬دا بووە‮. ‬كە دوای‮ ‬چەندین چالاكی‮ ‬و بزاڤ و چالاكی‮ ‬كردووە‮ ‬و دواتر بوویتە بەرپرسی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬شەهید لەیلا قاسم لە زێوە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1984‮-‬1989 ‮ ‬چەندین كۆنفراسی‮ ‬شەهید لەیلا قاسم و چەندەها بزاڤی‮ ‬تر بۆ ئافرەتانی‮ ‬كوردستان رۆڵی‮ ‬هەبووە‮، ‬سێ پورزا و خوارزا‮ ‬لە بۆمبارانی‮ ‬فڕۆكە بۆمبهاوێژەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬لە زێوە رۆژی‮ ‬9-6-1985 ‮ ‬شەهید بوون و دواترئافرەتی‮ ‬دڵسۆز‮ (‬سەبیحە بارزانی‮) ‬یەكێك بوو لەگەڵ دادە وەزیرە،‮ ‬ڕازیە حەسەن و كوردستان پیرداود و ژمارەیەكی‮ ‬تری‮ ‬ئافرەتان لەكۆكردنەوەی‮ ‬بریندارەكان وناشتنی‮ ‬شەهیدەكان و كۆكردنەوەی‮ ‬خۆراك و پێداویستەكانی‮ ‬لێقەومان،‮ ‬لەشەڕی‮ ‬خواكوڕك هەربەوشێوە لە پشت بەرەی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە نەخۆشخانەی‮ ‬زێوە،‮ ‬نان و خۆراكیان بۆ پێشمەرگەكان كۆدەكردەوە‮.

‬هەروەها لە ناو جەماوەری‮ ‬ئێران ساڵی‮ ‬1989 ‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬زێوە‮ ‬بووە‮ .‬لە ساڵی‮ ‬1983وە تاكو ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬كەیادی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كراوتەوە‮، وتاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬خوێندۆتەوەو لە بوارەكانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و خزمەتكردن بە بنەماڵەی‮ ‬كوردە ئاوارەكانیشدا ئەندامێكی‮ ‬چالاك بووە،ئەندامی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬10 و‮ ‬11 و‮ ‬12 بووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 لەگەڵ ئەندامانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان بەشدار راپەڕینی‮ ‬كوردستان كرد لە حاجی‮ ‬ئۆمەران هاتنە قەزای‮ ‬سۆران و هەولێر.

ساڵی‮ ‬1993‮-‬1997‮ ‬دوای‮ ‬راپەڕین بەرپرسی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە قەزای‮ ‬سۆان بووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1997 ‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬4ی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان جێگری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان بووە تاكو ساڵی‮ ‬2010 ‮ ‬كە چەندین بزاڤ و چالاكی‮ ‬كردووە و رۆڵی‮ ‬هەبووە بۆ بەرەوپێشەوەچوونی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان‮.‬

خاتوو‮ (‬شیرین ئامێدی‮ ‬ئەندامی‮) ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و خوشكی‮ ‬شەهیدی‮ ‬قارەمان(سمكۆئامێدی‮) ‬یەكێك لە هەڤاڵ و كەسێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬خوالێخۆشبوو بەمشێوە باسی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮(‬سەبیحە بارزانی‮) ‬كرد‮: ‬خوالێخۆشبوو‮ ‬سەبیحە بارزانی‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬چوویتە ریزەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان چونكە ئەو لە خانەوادەیەكی‮ ‬نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێر لە دایكبووە و ئاشنای‮ ‬من بۆ ساڵەكانی‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬دەگەرێتەوە كە ساڵی‮ ‬1986 ‮ ‬برام شەهید سمكۆ ئامێدی‮ ‬كە لەزێوە هاتبوویە دەڤەری‮ ‬بادینان و ئێمە لە چیای‮ ‬گارج پێشمەرگە بووین و ئەوكات من لەقوتابیان و لاوان لەو سنورە بووم و برام شەهید سمكۆ چەند وێنەیەك لەگەڵ خۆ هێنا و باسی‮ ‬ئەوان ئافرەتانە كرد كە بزاڤ و شۆڕش دەكەن و هەروەها باسی‮ ‬سەبیحە و ماڵباتی‮ ‬ئەو كرد كە چە كوردپەروەر بوون و هەتا بە منی‮ ‬گووت تۆدەبێ لە رێزەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان خزمەت بكەی.

ئەوە بوو دوای‮ ‬ئەنفال رەش ئێمە چووین زێوە ئەوشوێنەی‮ ‬كە سەبیحە لەوی‮ ‬دەژیا و چووینە ماڵی‮ ‬ئەوان و هەروەها ئەو زۆرخۆشەویست بوو چونكە پێش كۆنگرەی‮ ‬10ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان برام شەهید بوو و ئێمە بەشداریمان كرد لە كۆنگرە وەك باوك و خۆشكی‮ ‬شەهید و سەبیحە زۆر حەز دەكرد كە لەگەڵ ئەو كاربكەین و ئەو بەتەمەن لە من بچووكتر بوو بەڵام ئەو هێزی‮ ‬دەدایە من و تاكو دواتر پەیوەندی‮ ‬بەریزەكانی‮ ‬ئافرەتانم كرد كە لە لایەن دادە‮ ‬ڕازیە حەسەن و خاتوو‮ ‬وەزیر پیرداود وكوردستان پیرداود و بەرێز جەمیلا و چەند كەسانی‮ ‬تر سكرتاریەتی‮ ‬ئافرەتان بەرێوە دەچوو و دوای‮ ‬راپەرین من بوومە بەرپرسی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬دهۆك و نه‌ینه‌وا.

بەڵام پێكەوە بزاڤ و چالاكیمان دەكرد و هەتا ئەوەیش دوای‮ ‬راپەڕین گەڕایەوە كوردستان و لە ساڵی‮ ‬1993 سەبیحە بە نوێنەرایەتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬ئاوارە لە ئێران بەشداری‮ ‬كردلە كۆنفراسی‮ ‬لەیلا قاسم و لەناو كۆنفراسەكە دیسان ئەو بەمنی‮ ‬گووت دەبێ خۆت كاندید بكەی‮ ‬و هەتا ئەو من زۆر ئاشنا بە كادیرەكان و كەسانی‮ ‬ئاوارە كرد و مەعنویاتی‮ ‬ئێمەی‮ ‬زۆر بەرز دەكرد و ئەو بوو من بوومە بەرپرسی‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و ئەویش بوویە بەرپرسی‮ ‬ئافرەتان لە قەزای‮ ‬سۆران و رۆڵی‮ ‬هەبووو هەتا لە كۆنگرەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬ئافرەتان لە ساڵی‮ ‬1997 ‮ ‬ئەو بووە جێگری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و من بوومە بەرپرسی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتان و هەتا لە كۆنگرەی‮ ‬11ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دیسان ئەو داوای‮ ‬لە من كرد كە خۆم كاندید بكەم و هاوكاری‮ ‬من كرد كە بوومە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لەوماوەی‮ ‬چەندها ساڵ تاكو ساڵی‮ ‬2009 ‮ ‬كە پێكەوە كارمان دەكرد بۆبزاڤ و چالاكیەكانی‮ ‬ئافرەتان كە ئەو نموونە بووە لە هەموو روویەكەوە و هەتا هەمیشە ئەو ئافرەتە قەد بۆخۆی‮ ‬نەدەژیا ئەو بۆخەڵك دەژیا وچەندەها كادیری‮ ‬ئافرەتی‮ ‬پێگەیاند و بەشانازیەوە بۆیە ئەو هەمیشە جێگای‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬لای‮ ‬ئێمە و سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە چونكە ئەو ناسراو بووە كە هەموو تەمەنی‮ ‬لە پێناو خزمەتی‮ ‬رێبازی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬تەرخان كردەبوو و هەتا ئەو رۆڵی‮ ‬هەبوو لە پەرلەرمانی‮ ‬كوردستان وبۆیە هەمیشە شانازی‮ ‬بەخەباتی‮ ‬ئەو وبنەماڵەكەی‮ ‬و دایكی‮ ‬زەردە دەكەم كە ئەو بە خۆڕاگری‮ ‬پەروەردە كردووە و هەتا لەكاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬تەرمی‮ ‬سەبیحە دیسان دایكە زەردە بەمنی‮ ‬دەگووت نەگریە ئێوەش بۆمن سەبیحەن و بەردەوام بن لە سەر خەباتی‮ ‬ئەو،‮ ‬رۆژێك بێت شارێك‮ ‬یان شوێنی‮ ‬كوردستان بەناوی‮ ‬سەبیحە بارزانی‮ ‬بكەن بۆیە هەمیشە بەسەربەرزیەوە لە لاپەڕەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردستان دەمینتەوە و هەمیشە‮ ‬یادی‮ ‬دەگەینەوە بەسەربەرزیەوە‮.

‬دواتر چاومان بە مامۆستا‮ (‬خۆشەوی‮ ‬عەلی‮ ‬كانیەلینجی‮) ‬كەسوكاری‮ ‬خوالێخۆشبوو ئافرەتی‮ ‬تێكۆشەر سەبیحە بارزانی‮ ‬كەوت بەمشێوە باسی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو كرد‮: ‬لە تەمەنی‮ ‬بچووك دەست بە چالاكی‮ ‬كرد و لە لایەن بنەماڵەی‮ ‬ئێمەدا هەر زوو فێرە ئەلف و بای‮ ‬كوردایەتیمان كرد ئەوان و ئێمە كە بۆئێمە وتار و پەخشان دەگووت و دواتر چوویە ریزەكانی‮ ‬قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و لەتەمەنی‮ ‬بچووك كە كچێكی‮ ‬بەرچاو بووە لە ناو ئاوارەكان دا و كەسێكی‮ ‬ناسراو بووە و كچێكی‮ ‬فیداكار بووە و هەمیشە لەگەڵ تەنزیماتی‮ ‬دابووە‮ ‬و هەمیشە لە ساڵی‮ ‬1980 ‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬هەمیشە بەشداری‮ ‬بۆنەكان كردووە.

وەكو تیمی‮ ‬سرود بەشدار بووە و هەتا بوویتە سەرپەرشتیار تیمە و چەندەها كەس راهێنانی‮ ‬كردووە و پەروەردە كردووە‮ ‬و دواتر لەبەر لیهاتووی‮ ‬دابووە بەرپرسی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬رێكخراوی‮ ‬شەهید لەیلا قاسم و لە‮ ‬لەیەك كاتدا‮ ‬ناو ریزەكانی‮ ‬قوتابیان و لاوان و ئافرەتان وپارتی‮ ‬دا دەوری‮ ‬بینووە،سەبیحە بووە سەرپەرشتیاری‮ ‬دیار لە ناو هەموو سنور زێوە وشوێنەكانی‮ ‬تر،‮ ‬دوای‮ ‬راپەرین بووە بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬ئافرەتان لە سۆان و‮ ‬ئەندامی‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان‮ ‬و دواتر ئەندام پەرلەمان.سەبیحە لە ناو شۆڕش لە دایكبوو‮ ‬و بۆ گەلەكەی‮ ‬ژیا ولە پێناو گەلەی‮ ‬سەری‮ ‬نایەوە‮ ‬،ئە هەمیشە خۆی‮ ‬بە كوردستانی‮ ‬دەزانی،‮ ‬بۆیە جارێكی‮ ‬تر دەڵێن ئێوە گەل و وڵات وەكو دەریایەك ئێمەش بە هاوكاری‮ ‬ئێوە وەك دلۆپەك لەو دەریادا‮ ‬هەوڵ دەدەین ئەو بوشایانە پڕبكەینەوە و ئێمەش بەردەوام دەبین لە سەر خەباتی‮ ‬بنەماڵەكەمان كە زیاتر‮ ‬بۆ خزمەتی‮ ‬رێبازی‮ ‬گەل و وڵات‮.‬

خوالێخۆشبوو‮ (‬سەبیحە بارزانی‮) ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬خولی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردتان ساڵی‮ ‬2009 ‮ ‬لەسەر لیستی‮ ‬زەردی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەنوێنەری‮ ‬خەڵكی‮ ‬قەزای‮ ‬سۆران بە ئەندام پەرلەمانی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە و لە كۆمسیۆنی‮ ‬مافی‮ ‬بەكاربەر لە رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬مەدەنی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬18 ‮ ‬مانگ خەباتی‮ ‬كردوە ودواتر بە هۆی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬لەكار وەستاوە ونەیتوانی‮ ‬درێژە بەئەركەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و لە ژێر چاودێری‮ ‬پزیشكان دابوو.ئەندامی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬13ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە و لە هەمان كۆنگرە لەبەر خەبات و ماندووبوونی‮ ‬لای‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬مەدالیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پێی‮ ‬بەخشراوە.دەرچووی‮ ‬بەشی‮ ‬یاسا لە زانكۆی‮ ‬سەلاحەدینە‮. ‬هەتا پێش نەخۆش بوونی‮ ‬وەك ئەندام پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە لێژنەی‮ ‬رێكخراو و پێشەیەكان‮ ‬رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە‮. ‬ساڵی‮ ‬2003 ‮ ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬یۆبیلی‮ ‬زێرینی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان لە لایەن شیرین ئامێدی‮ ‬لەبەر خەبات و ماندووبوونی‮ ‬هاتە خەڵاتكردن‮. ‬ساڵی‮ ‬2004‮ ‬لەبەر خەبات و تێكۆشانی‮  ‬زیاتر لە‮ ‬30 ‮ ‬ساڵ كە خزمەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬لە لایەن بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬خەڵات كراوە.رۆژی‮ ‬11-12-20109 ‮ ‬لە لایەن د.كوررستان موكریانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان هاتە خەڵات كردن‮. ‬ساڵی‮ ‬2011‮ ‬لە لایەن د.ڤیان سلێمان سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان هاتە خەڵاتكردن‮. ‬بە هۆی‮ ‬راپەڕاندنی‮ ‬دڵسۆزانەی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬لە خولی‮ ‬سێیەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەلایەن‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەنامە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ 22-12-2013‮ ‬دەستخۆشی‮ ‬لێكردوە‮.

‬دوای‮ ‬ململانێی‮ ‬لەگەڵ نەخۆشی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬تێكۆشەر(سەبیحە بارزانی‮) ‬بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬ 13-1-2016 لە‮ ‬یەكێك لە نەخۆشخانەكانی‮ ‬توركیا كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردو دواتر لە فرۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر لە لایەن د.جەعفەر ئیبراهیم جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارلەمانی‮ ‬كوردستان و ئەندام پارلەمانەكان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان هاتە پێشوازی‮ ‬كردن و دوای‮ ‬تاجە گوڵینە لەلایەن ئامادەبوون چەند وتارێك پێشكەش كرد و بەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬14/1/2017 ‬لە مەراسیمێكی‮ ‬شایستەدا لە گوندی‮ ‬كانیەلینجی‮ ‬سەربەدەڤەری‮ ‬بارزان بە خاك‮ ‬سپێردرا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌