2017-02-20

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مانى عێراق، ئاشكرای ده‌كات، قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق 100 ملیتر دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.

مه‌هدى حافز، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ بیناى په‌رله‌مان، ڕایگه‌یاند :" قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند، كه‌ 60 ملیارى قه‌رزى ده‌ره‌وه‌یه‌ و 40 ملیاریشى قه‌رزى ناوخۆ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ئه‌و قه‌رزه‌، یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر ئاینده‌ى عێراق، گوتیشی :" ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا بتوانرێت به‌ ئاسانى ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ داراییه‌كان ببیته‌وه‌ .
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، جگه‌ له‌ كه‌رتى نه‌وت، كه‌ داهاتى سه‌ره‌كى بودجه‌یه‌، عێراق هیچ داهاتێكى دیكه‌ى نییه‌، گوتیشی :" ڕێكاره‌ چاكسازییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئابوورى، لاوازبوون و جه‌وهه‌رى كێشه‌كانى باس نه‌كردووه‌ .


باسنیوز

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌