2017-02-20

خەبات/عەلی‮ ‬بانیشاری
پێشبینی‮ ‬دەكرێـت ئـەمساڵ لە بـاشووری‮ ‬كـوردستان بـەرهـەمی‮ ‬گـەنم بـەرزبێتـەوە بۆ ملیۆنێك و‮ ‬673 هەزار و‮ ‬975 تـۆن،‮ ‬ئـەوەش لـە كاتێكـدایـە سـاڵـی‮ ‬رابـردوو میلۆنـێك و‮ ‬200 هـەزار تـۆن بەرهەمـهێنرابوو‮. ‬بـەرپرسێكی‮ ‬وەزارەتـی‮ ‬بازرگـانی‮ ‬و پیـشەسـازی‮ ‬هـەرێم دەڵـێت بەهـۆی‮ ‬قـەیـرانی‮ ‬دارایـیەوە ناتوانـرێت دروستكردنی‮ ‬4 سایلۆ تـەواو بكرێـن‮. ‬چـاوەڕوانیش دەكرێت لە چـەند رۆژی‮ ‬داهاتوودا‮ ‬80%ی‮ ‬پارەی‮ ‬گەنـمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەرێم بۆ ساڵی‮ ‬2016 خەرج بكرێت‮.‬
ساڵی‮ ‬رابردوو حكومەتی‮ ‬عێراق بـڕیاریدا لە‮ ‬70%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیـاران وەربگرێت،‮ ‬ئـەو بـڕیـارەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند وایكرد نـزیكەی‮ ‬400 هەزار تۆن گـەنمی‮ ‬جووتیاران لە دەرەوەی‮ ‬سـایلۆكان بمێنێتەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬پێشبینییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەرێمیش ئەمساڵ‮ ‬473 هەزار و‮ ‬945 تۆن گەنم زیاتر لە ساڵی‮ ‬رابردوو بەرهەم دەهێنرێت‮. ‬حكومەتی‮ ‬عێـراق لە‮ ‬3 ساڵی‮ ‬رابـردوودا‮ ‬2 ملیـۆن و‮ ‬414 هەزار و‮ ‬400 تۆن گەنمی‮ ‬لە جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان وەرگرتووە،‮ ‬سـاڵی‮ ‬2014 بـڕی‮ ‬842 هەزار و‮ ‬400 تۆن و ساڵی‮ ‬2015 بڕی‮ ‬912 هەزار تۆن و ساڵی‮ ‬2016 بڕی‮ ‬660 هەزار تۆن بووە‮.‬
د.عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەنـدەیی،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬دیـوانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬راگەیاند‮" ‬حكومـەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ نزیكـەی‮ ‬590 ملیار دینار پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشـووری‮ ‬كوردستان بـۆ ساڵی‮ ‬2016 لایە‮". ‬حكومەتـی‮ ‬نـاوەند‮ ‬69 مـلیار دیـناری‮ ‬2014 و‮ ‬243 ملیار دیناری‮ ‬2015 قەزرداری‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەرێمـی‮ ‬كوردستانە‮.‬
بەپێی‮ ‬زانییارییەكانی‮(‬خەبات‮)‬ی‮ ‬بەشی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو نزیكەی‮ ‬460 ملیار دینـارە،‮ ‬بەڵام تەواوی‮ ‬ئـەو پارەیە خـەرج نـاكرێت كە بڕیارە لە چەند رۆژی‮ ‬داهاتوودا جووتیاران بیخە گیرفانیانەوە‮. ‬بەوتەی‮ ‬نەجیبە نەجیب،‮ ‬ئەندانی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق تـاوەكو كۆتـایی‮ ‬ئەمساڵ حكومەتی‮ ‬عێراق تەواوی‮ ‬پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیاران بۆ ساڵی‮ ‬2016 خەرج دەكات‮.‬
هەرێـمی‮ ‬كوردستان ساڵانە پـێویستی‮ ‬بـە‮ ‬600 هەزار تۆن گـەنـمە بـۆ پڕكردنەوەی‮ ‬پێـداویـستی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬ئـەوەی‮ ‬دیكـەی‮ ‬دەمێـنێتەوە دەیفرۆشێت بە حكومـەتی‮ ‬ناوەندی،‮ ‬حكومەت لە هـەوڵدایە ئـەو گـەنمـە ساڵانـە لـە دەرەوەی‮ ‬سایلۆكان دەمێنێتەوە بە وڵاتانی‮ ‬دەرەوە بفرۆشێت،‮ ‬بەڵام تائێستا ئەو هەوڵەی‮ ‬حكومەت سەرینەگرتووە‮. ‬بۆ ئەمساڵیش دیار نییە لەسەدا چەندی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیاران وەردەگیرێت‮.‬
لەبارەی‮ ‬توانایی‮ ‬سایلۆكانی‮ ‬هەرێمەوە د.عەبدولڕەزاق عوسمان گوتی‮" ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان‮ ‬8 سایلۆ هەن كە توانای‮ ‬كـۆگـاكردنی‮ ‬425 هەزار تۆن گەنمیـان هەیە،‮ ‬تۆنكەرەكانیش توانا كۆگاكردنی‮ ‬341 هەزار تۆنیان هەیە‮". ‬ئاشكرایكرد لەئێستادا‮ ‬4 سایلۆ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست دەكرێـن كە دەتوانن‮ ‬160 هەزار تۆن گەنم كۆگا بكەن،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە ناتوانرێت تەواو بكرێن ئەگەر هەیە ئەو‮ ‬4 سایلۆیە بدرێت بە كەرتی‮ ‬تایبەت و پاشان حكومەت بە كرێ وەریانبگرێتەوە‮.‬
پێشبینیەكان وەزارەتی‮ ‬كشتوكـاڵی‮ ‬و سەرچاوەكانی‮ ‬ئـاوی‮ ‬هەرێـم بۆ رووبەری‮ ‬چێندراو و بەرهەمی‮ ‬چـاوەڕوانكراوی‮ ‬گەنم بۆ ساڵی‮ ‬2017
بەرهەمی‮ ‬پێشبینیكراو‮ (‬تۆن‮)‬
بەروبوومی‮ ‬پێشبینیكراو‮ (‬كغم،‮ ‬دۆنم‮)‬
رووبەری‮ ‬پێشبینیكراو‮ (‬دۆنم‮)‬
پارێزگاكان
650000
500
1300000
هەولێر
411000
399
1029915
سلێمانی
452974
500
907945
دهۆك
160000
508
315000
گەرمیان
1673975
471
3552860
كۆی‮ ‬گشتی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌