2017-02-19

خانمە پێشكەشكار سۆزان كەمال ئاشكرایدەكات كە نەشتەرگەری‮ ‬جوانكاری‮ ‬ئەنجامداوە و لەسەر ئەوەش‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ڕەخنە بووەتەوە‮. ‬سۆزان كەمال پێشكەشكاری‮ ‬دیاری‮ ‬كورد ماكس لە چاوپێكەوتنێكدا وەڵامی‮ ‬ئەو كەسانە دەداتەوە كە لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬جوانكاری‮ ‬بۆ لوتی‮ ‬ڕەخنەیان لێگرتووە و دەڵێت كێشیشی‮ ‬زۆر زیادی‮ ‬كردووە بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سێ مانگە كاری‮ ‬نەكردووە و بۆتە‮ ‬57‮‬ كیلۆ‮.‬

سۆزان كەمال پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا سەبارەت بە هاوسەرگیری‮ ‬كردنی‮ ‬دەڵێت‮ :‬تا ئێستا ژیانی‮ ‬هاوسەرگیریم پێك نەهێناوە،‮ ‬بەڵام منیش وەك هەر كچێك كە كات گونجا،‮ ‬خێزان پێكدێنم‮".‬

هەروەها دەڵێت‮ "‬جارێ من منداڵم شووی‮ ‬چی؟‮"‬،‮ ‬هەروەها سەبارەت بە مارەییەكەشی‮ ‬دەڵێت‮ "‬من هیچ داواكارییەكم نییە،‮ ‬لە پێكهێێنانی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاوسەرگیری‮ ‬و بۆ مارەییەكەشم تەنها دەمەوێت گوڵێك و قورئانێكی‮ ‬پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشكەشم بكات و خۆشەویستییەكەشی‮ ‬بۆ من هەموو شتێكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌