2017-02-19

خه‌بات: محەمەد عومەر

لەمیانەی‮ ‬دیمانەیەكدا تەیمور تەیمور،‮ ‬سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تیشكدەخاتە سەر ئێستای‮ ‬كاری‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان دوای‮ ‬64‮ ‬ساڵ لە خەبات كردن ئەجندایان بۆ پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەو چاكسازییانەی‮ ‬كە بڕیارە چاكسازییەكان دەیانگرێتەوە‮. ‬

❊ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو لە زاخۆوە تا خانەقین چەندین پانێلتان لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬ئەنجام دا،‮ ‬ئەوە تەوجیهاتی‮ ‬پارتی‮ ‬بوو،‮ ‬یان بەرنامەی‮ ‬خۆتان؟

تەیمور‮:‬‮ ‬یەكێك لەو پرس و بابەتانەی‮ ‬نەك هەر ئێستا،‮ ‬بەڵكو لە رابردووش‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬لەسەر كردووە،‮ ‬هەستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬بووە،‮ ‬ئێمە هەمیشە شانازی‮ ‬بەوە دەكەین،‮ ‬كە رێكخراوەكەمان چ لە دوێنی‮ ‬و چ لە ئەمڕۆ،‮ ‬لە مەسەلە نەتەوایەتییەكان پێشەنگی‮ ‬هەبووە و بەردەوام توێژی‮ ‬لاوان لەو پێناوەدا،‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬كردوە و قوربانی‮ ‬داوە و خەباتی‮ ‬كردووە،‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیش بە قەناعەتێكی‮ ‬تەواوی‮ ‬خۆمان كارمان لەسەر كردوەو و هەڵمەتی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬وشیاری‮ ‬و زیاتر گەشەپێدانی‮ ‬بەئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬خۆمان زانیوە،‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك چەندین جارفەرموویەتی‮ ‬رۆژی‮ ‬هەڵاتنی‮ ‬خۆری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نزیكەوە و پێویستە ئێمەی‮ ‬لاوان لە قوناغێكی‮ ‬ئاوا هەستیاردا قسە و باس و بۆچونی‮ ‬خۆمان هەبێت،‮ ‬كە بێگومان رای‮ ‬ئێمە رای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە كە سەربەخۆیی‮ ‬و بەدیهاتنی‮ ‬خەونی‮ ‬شەهیدانە‮. ‬

‮❊ ‬لەسەر كێشەو گرفتی‮ ‬گەنجان چیتان كردووە؟ بە تایبەتی‮ ‬بێكاری‮ ‬لاوان،‮ ‬كار و بەرنامەتان لەو بارەوە چی‮ ‬بووە؟

تەیمور‮:‬‮ ‬بێگومان توێژی‮ ‬لاوان توێژێكی‮ ‬فراوان و زۆرن و كاركردنیش لەناو ئەو توێژە پێویستی‮ ‬بە هەوڵ و كۆششی‮ ‬بەردەوام و پلان و بەرنامەی‮ ‬گرنگ هەیە،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان وەكو رێكخراوێكی‮ ‬هەمیشە ئامادە لەو بوارەدا بەپێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬كاریكردووە،‮ ‬ئەویش لە رێگای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ كۆمپانیا و خاوەن كارەكان و دۆزینەوەی‮ ‬هەلی‮ ‬كار بۆیان،‮ ‬ئەوەیان وەكو كەرتی‮ ‬تایبەت،‮ ‬وەكو كەرتی‮ ‬گشتیش لەو ساڵانەی‮ ‬دوایی‮ ‬بەهەزاران لاو لە رێگای‮ ‬یەكێـتی‮ ‬لاوان وەكو فەرمانبەر دامەزراون و لەسەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاكان ئێستا موچەخۆرن‮. ‬كێشەكانی‮ ‬دیكەش،‮ ‬وەكو نیشتەجێكردن،‮ ‬و ئازدی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی،‮ ‬هەموومان گەر بەئینسافەوە قسەبكەین،‮ ‬دەزانین ئێمە چیمان كردووە،‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬هەزاران پارچە زەوی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬یەكەكانی‮ ‬نیشتەجێبوون،‮ ‬پێشناركردنی‮ ‬سندوقی‮ ‬قەرزی‮ ‬بچوك بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ رێكخراوەكان و دواتر بوونی‮ ‬بە پڕۆژە هەموو ئەوانە بەڵگەن لەسەر كارەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەو بوارەدا‮. ‬

‮❊ ‬گلەیی‮ ‬زۆر لە ئێوە دەكرێت كە زیاتر گرنگی‮ ‬بە پرسە سیاسییەكان دەدەن،‮ ‬كەمتر گرنگی‮ ‬بەكێشە كۆمەڵایەتیەكانی‮ ‬ئەو توێژە دەدەن؟

تەیمور‮:‬‮ ‬لاوان لە هەموو جیهان هێزی‮ ‬كاریگەر و بزوێنەری‮ ‬ناوەندە سیاسیەكانن،‮ ‬ناكرێت لاوان و سیاسەت لە‮ ‬یەكداببڕێن،‮ ‬بەڵام رەنگە رەوشی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان و ئەو بارودۆخەی‮ ‬كە هەیەتی‮ ‬وایكردبێت،‮ ‬زیاتر چالاكییەكان بەرگێكی‮ ‬سیاسییان هەبێت،‮ ‬ئەگەر نا ئێمە وەكو‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان ئەوەندەی‮ ‬گرنگیمان بە وەرزش و رۆشنبیری‮ ‬و وشیاری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و بێكاری‮ ‬لاوان داوە،‮ ‬كەمتر گرنگیمان بە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬داوە‮. ‬

❊ ‬دەگوترێت،‮ ‬چونكە ئێوە لە حزبی‮ ‬دەسەڵات نزیكن ناتوانن‮ ‬یان نەتانتوانیوە ببنە گروپی‮ ‬فشار لەسەر حكومەت؟

تەیمور‮:‬‮ ‬بەداخەوە تەفیسری‮ ‬بوونمان بە گروپی‮ ‬فشار لای‮ ‬هەندێك كەس ئەوەیە توند و تیژی‮ ‬بكەین و لاوان هانبدەین كاری‮ ‬ئاژاوەگێڕی‮ ‬و تێكدان بكەن،‮ ‬لە كاتێكدا ئەمڕۆ زمانی‮ ‬سەردەم زمانی‮ ‬شارستانی‮ ‬و لێبوردەی‮ ‬و هێمنی‮ ‬و دەربڕینی‮ ‬داواكاریەكانە بە رێگای‮ ‬ئاشتیانە،‮ ‬ئێمە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان هەمیشە گروپی‮ ‬فشار بووینە بۆسەر دەسەڵات و هەرگیز خۆمان لەسەنگەری‮ ‬خواست و داواكارییەكانی‮ ‬لاوان جیانەكردۆتەوە،‮ ‬وەكو پێشتر گوتم لە بابەتەكانی‮ ‬سندوقی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لاوان و قەرزی‮ ‬بچوك و سلفەی‮ ‬زەواج و عەقار ئێمە هێزی‮ ‬گوشار بووین،‮ ‬بۆیە پێویستە تەفسیری‮ ‬گروپی‮ ‬گوشار وەكو خۆی‮ ‬بكرێت نەك بەپێی‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬من و تۆ‮. ‬

❊ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو سەرۆك بارزانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬دا،‮ ‬ئێوە وەكو‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان چیتان كردەو؟ ئایا چاكسازیتان تەنیا وەكو میكاژ وەرگرتووە؟

تەیمور‮:‬‮ ‬وەك دەزانین جەنابی‮ ‬سەرۆك وەك هەنگاوێك لە پێناو رێكخستنەوەی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد و سنور دانان لە بەهەدەربردنی‮ ‬سامانی‮ ‬وڵات و پشگیریكردنی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشە ئابوریەی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرفتاركردووە،‮ ‬ئەو بڕیارەی‮ ‬دا ئێمەش وەكو رێكخراوێكی‮ ‬گەورە و فراوان و وەكو ئەرك و بەرپرسیاریەت دەستمان داوە كارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬تەقەشوف و شەفافیەت و كەمكردنەوەی‮ ‬خەرجی‮ ‬و زیاتر كردنی‮ ‬داهات و بە سیستەمكردنی‮ ‬ئابوری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان دەبینێـتەوە،‮ ‬خۆش بەختانە لەو لایەنەوە هەنگاوی‮ ‬گەورەمان بڕیوە،‮ ‬بۆنموونە رێژەی‮ ‬كادیرانی‮ ‬موچەخۆرمان لە سەدا پەنجا كەمكردۆتەوە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬بارەگاكانمان كردۆتەوە نیوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێشووتر هەمان بوون،‮ ‬لە پرسی‮ ‬داهات دەستمان كردووە بە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و بە كەرتی‮ ‬تایبەتكردنی‮ ‬داهاتەكان،‮ ‬بۆ مەسەلەی‮ ‬ئیجرائاتیش بەپێی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬رێكخراوەیمان كارمان كردوەو هەرچی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە لێپێچینەوە هەبوبێت كەمتر خەمیمان نەكردووە‮. ‬

‮❊ ‬كۆنگرەتان زۆر دواكەوتوە هۆكارەكەی‮ ‬چییە؟ ئایا ئەوە نابێتە هۆی‮ ‬كوشتنی‮ ‬رێكخراوەكە؟

تەیمورر‮: ‬كۆنگرە و كۆنفراس بۆ هەر رێكخراوێك زەرورەتەو ناكرێت ئیهمال بكرێت،‮ ‬دیارە بەستنی‮ ‬كۆنگرەش پێویستی‮ ‬بە زەمینە سازی‮ ‬و رەخساندنی‮ ‬دەرفەت هەیە،‮ ‬ئێمە دەبوایە لە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬تا‮ ‬2014 كۆنگرەی‮ ‬هەشتەم ببەستین،‮ ‬بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك بارودۆخی‮ ‬نەخوازراو بەدوای‮ ‬یەكدا هاتن،‮ ‬وەك قەیرانی‮ ‬دارایی،‮ ‬قەیرانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬شەڕی‮ ‬داسەپاوی‮ ‬داعش،‮ ‬هەموو ئەوانە وایكرد ئێمە نەتوانین لە كاتی‮ ‬خۆیدا كۆنگرە ببەستین،‮ ‬بۆیە ناچار هەندێك گۆڕانكارییمان كرد چ لە ئاستی‮ ‬سكرتێر و سكرتاریەت چ لە ئاستی‮ ‬ناوەندە باڵاكان و ناوندە چالاكییەكان،‮ ‬بەڵام بێگۆمان چاوەڕێ دەكەین هەندێك بارودۆخەكە لە باربێت و هێور بێتەوە،‮ ‬ئەوكات بێگومان ئێمەش لە پێناو نوێبوونەوە و زیندوبونەوەی‮ ‬رێكخراوەكەمان كۆنگرەیەكی‮ ‬نەوعی‮ ‬و نموونەیی‮ ‬دەبەستین‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌