2017-02-19

خەبات: سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی

كاروانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان زۆر سەركردە و پیاوی‮ ‬قارەمانی‮ ‬لێ هەڵكەوتووە كە مێژووی‮ ‬پرشنگداری‮ ‬پارتیمان لەم روویەوە زۆر دەوڵەمەندە و تێكۆشەرانێكی‮ ‬قارەمان و بەرچاوی‮ ‬لە پێناو ئامانجە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووەو گیانی‮ ‬خۆیان كردۆتە قۆچی‮ ‬قوربانی‮ ‬ئەم رێبازە پیرۆزە‮. ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬ئەستێرەیەكی‮ ‬گەشی‮ ‬ئەم رێبازە راستەقینەیە كە هەر لە سەرەتای‮ ‬لاوییەوە سۆز و خۆشەویستی‮ ‬نواندووە بۆ گەلەكەی‮ ‬و تا دوا ساتەكانی‮ ‬تەمەنی‮ ‬بەردەوام لە خەبات و خزمەت دابووە،‮ ‬كە بە داخێكی‮ ‬زۆرەوە دەستی‮ ‬رەشی‮ ‬شەمشەمە كوێرەكانی‮ ‬تاریكایی‮ ‬شەو گەیشتە خوێنی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە و لە‮ ‬18ی‮ ‬شوباتی‮ ‬2001 گەیشتە كاروانی‮ ‬هەرگیز نەمران‮. ‬لە‮ ‬16ەمین ساڵیادی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە و فەرماندە‮(‬فرەنسۆ هەریری‮) ‬دا بەچەند دێرێك‮ ‬یادی‮ ‬بكەینەوە‮.‬

خەبات و تێكۆشانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە

شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1937 لە شارۆچكەی‮ ‬هەریر مەڵبەندی‮ ‬شۆڕە سوارانی‮ ‬سۆران لە دایك بووە،‮ ‬خوێندنی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬هەر لەو شارۆچكەیەدا تەواو كردووە و خوێندنی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لە شەقڵاوە بە سەركەوتوویی‮ ‬تەواو كردووە و خوێندنی‮ ‬ئامادەییشی‮ ‬لە هەولێرە تەواو كردووە و پاشان‮ ‬لە دەورەیەكی‮ ‬پەروەردەییدا بۆتە مامۆستای‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و لە ساڵانی‮ ‬1960-1961 دا لە ناوچەكانی‮ ‬بلێ و بارزان و باڵەكیان و سۆران بووەتە مامۆستا،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1963 پەیوەندی‮ ‬بە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولەوە كردووە،‮ ‬لەو مێژوویەشەوە تا رۆژی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬بە دەیان پلەی‮ ‬حزبی‮ ‬و حكومی‮ ‬پێ سپێردراوە،‮ ‬كە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ دڵسۆزی‮ ‬و شارزایی‮ ‬و هۆشیاری‮ ‬خۆی،‮ ‬كە توانیویەتی‮ ‬جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬لە دڵی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش و دەروونی‮ ‬جەماوەردا بكاتەوە‮. ‬لەو پێودانگەشەوە بە دەیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬وەرگرتووە لەوانە ئەندامی‮ ‬لقی7 و بەرپرسیاریەتی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬باڵەك و قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬چۆمان و دواتر لە كۆنگرەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬پارتیماندا كرا بە ئەندامی‮ ‬یەدەكی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و پاشان بە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەڵبژێردرا،‮ ‬هەروەها لە هەردوو كۆنگرەی‮ ‬11و12ی‮ ‬پارتیمان بە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەڵبژیردراوە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1992شدا لە هەڵبژاردنی‮ ‬پارلەمانی‮ ‬كوردستاندا شەرەفی‮ ‬ئەندامیەتی‮ ‬پەرلەمان و سەرۆكایەتی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬زەردی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬لە سێیەم كابینەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمیشدا پۆستی‮ ‬وەزیری‮ ‬هەرێم و پارێزگای‮ ‬هەولێر و دواتر بەرپرسیارێتی‮ ‬لقی2ی‮ ‬پارتیمانی‮ ‬پێ سپێردراوە بۆ ماوەیەكیش بەرپرسی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬ناوندی‮ ‬پەیوەندییە نیشتمانییەكانی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری‮ ‬چەند گۆڤارێك و ئەندامی‮ ‬كارای‮ ‬رۆژنامەنووسان و مامۆستای‮ ‬وەرزشوانانی‮ ‬هەولێر بووە‮.‬

مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رێوەرسمی‮ ‬بەخاك سپاردنی‮ ‬تەرمی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬كە لە‮ ‬20-2-2001 لە شارۆچكەی‮ ‬هەریر بەڕێوەچوو فەرمووی‮: ‬لەو كات كە من فرەنسۆ هەریریم ناسیوە لە ساڵی63ەوە نەمدی‮ ‬یەك رۆژیش بیروباوەڕی‮ ‬لاواز ببێ‮ ‬یان ئیمانی‮ ‬بلەقێ‮ ‬بەرامبەر بە هەر رووداوێك چەند گەورە بووبێ،‮ ‬كاك فرەنسۆ نمونە وەفا و دڵسۆزی‮ ‬بوو لەبەر ئەوە هەتا دوژمنەكانیشی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬رێزی‮ ‬لێ نەگرن لە بەر ئەو وەفاییەی،‮ ‬ئەوانی‮ ‬فرەنسۆیان شەهید كردووە راستە زیانێكی‮ ‬گەورەیان لە پارتی‮ ‬و بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد داوە و راستە هەدەفێكی‮ ‬پڕبەهایان هەڵبژارد و قوڕیان بەسەر دەبێ فرەنسۆ خۆی‮ ‬دەیزانی‮ ‬شەهید دەبێ،‮ ‬چەندین جاربە منی‮ ‬گوت‮: ‬من شەهید دەبم‮، ‬بۆ تێكۆشەرێكی‮ ‬وەك فرەنسۆش هەر شەهادەتەو شەهادەتیشی‮ ‬لێ پیرۆز بێ،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬راهاتووە لەگەڵ قوربانی‮ ‬بدات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەركەوتن بپارێزێ دیسان هەردەبێ قوربانی‮ ‬بدات،‮ ‬پارتی‮ ‬لە تیرۆر نەترساوەو ناشترسێ،‮ ‬پارتی‮ ‬بە لە دەستدانی‮ ‬قارەمانێك و چەندین قارەمان ناوەستێ‮.

‬رێبازی‮ ‬پارتی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانییە،‮ ‬رێبازێكی‮ ‬بەردەوامە‮. ‬هەروەها لە پەیامی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬شەهید بوونی‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬هاتووە‮: ‬بە شەهیدبوونی‮ ‬ئەم مرۆڤە راستگۆیە ئەمڕۆ ماڵئاوایی‮ ‬لە كەسێك دەكەین كە بە سەربڵندییەوە پەیمان و سۆزی‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێهێناوەو ئەو بەو بەڵانە پیرۆزەوە سەری‮ ‬ناوەتەوە كە دەیان ساڵە بە بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬و گەلی‮ ‬كوردستان داوە.شەهید فرەنسۆ پیاوی‮ ‬جوامێری‮ ‬رۆژانی‮ ‬تەنگانە بوو لە پلەو قۆناغە سەخت و دژوارەكان و هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆری‮ ‬بینیوە،‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و پاش نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬1975و شۆڕشی‮ ‬گوڵانیش دا هەمیشە‮ ‬یەكێك بووە لە ستوونە پتەوەكانی‮ ‬موقاوەمەت و پشوودرێژی‮ ‬و كوڵنەدان‮.

‬پەیوەندی‮ ‬ئەو تەنیا حزبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵكو لە قوڵایی‮ ‬روحەوە هەست و بیرو ئامانجی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬عیشق بە بارزانی‮ ‬بووە كە چرا رێگەی‮ ‬بووە بۆ خۆشەویستی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬كوردستان بە كورد و ئاشووری،‮ ‬بە توركمان و كلدانی،‮ ‬بە موسڵمان و مەسیحی‮ ‬و گشت رۆڵەكانیانەوە‮، ‬ئەو بە ئایین مەسیحی‮ ‬بووە،‮ ‬بەرێباز ئازادیخواز بارزانی‮ ‬بووە،‮ ‬بە حزبایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە،‮ ‬بەنەتەوە ئاشووری‮ ‬بووە،‮ ‬بەتێكۆشانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬ئەو چاك لە خۆی‮ ‬تێدەگەیشت و دڵسۆزانە خزمەتی‮ ‬مافی‮ ‬رەوایەی‮ ‬بۆ قایل بوو چونكە دڵنیا بوو كە كاك فرەنسۆ دەسەڵات و تێگەیشتنی‮ ‬خۆی‮ ‬لەو چوارچێوەیەدا بۆ بەرژەوەندی‮ ‬حەق و راستی‮ ‬بەكار دێنێ،‮ ‬جێگەی‮ ‬بڕواو متمانەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و جەماوەریش بوو،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬تری‮ ‬پەیامەكەی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬حكومەت نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هاتووە‮: ‬فرەنسۆ لەو كەسانە بوو كە لە مەیدانی‮ ‬خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەلێیەتیدا سەنگەرێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دانابوو زۆر جار بە تایبەتی‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەخت و تەنگانە چاوەڕوان نەبوو خەڵكی‮ ‬تر دەستووری‮ ‬پێبدات،‮ ‬بەڵكو بە خۆی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬وەردەگرت و هەنگاوی‮ ‬دەناو دروستیش دەردەچوو،‮ ‬شەهید فرەنسۆ هەریری‮ ‬ئەو رۆڵە هۆشیارە بووە كە هەمیشە هۆشیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە لە تەك گیانی‮ ‬وەرزشیدا كە بوارێكی‮ ‬پڕ‮ ‬شانازی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئەو بووە لە سەردەمی‮ ‬لاوێتییەوە تا شەهید بوونی،‮ ‬هەر وەكو وەرزشكار بووە هاندەری‮ ‬گیانی‮ ‬وەرزشیش بووە،‮ ‬تازەترین كۆمەڵگا و گۆڕەپانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەولێری‮ ‬دامەزراند،‮ ‬نامەوێ لەوە زیاتر لە سەری‮ ‬بدوێم چونكە بە كورتی‮ ‬فرەنسۆ‮ ‬یەكێكە لەوانە كە زۆر كەم كەس لەوانە هەیە كە بە درێژایی‮ ‬ژیانی‮ ‬لەوەتی‮ ‬بە خزمەتی‮ ‬مستەفا بارزانی‮ ‬گەیشتووە هەمیشە نزیكی‮ ‬بارەگای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پارتی‮ ‬بووە،‮ ‬بە دەگمەن دوور كەوتۆتەوەو جیا لە پلە و مەوقعی‮ ‬زۆر زۆر كەم پشووی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬هەر چەند بڵام قەت ناتوانم قوولێیی‮ ‬عیشق و وەفاداری‮ ‬ئەو بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر و رێبازەكەی‮ ‬بڵامەوە تەنیا ئەوەندە دەڵام‮: ‬كە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬دڵنیا بێ،‮ ‬كە ئەو رێبازە چەشپاوە و بەردەوامە‮.‬

چەند بۆچوونێك

هەر لە بیرەوەرییەكی‮ ‬تاڵ و شیرین كە لە بارەی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬دا كە بەڕێز مامۆستا محەمەد مەلا قادر ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵات‮: ‬مرۆڤێكی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮ ‬بووەو بڕوای‮ ‬بە پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەلێیەتی‮ ‬هەبووەو هەمیشە هەڵوێستەكانی‮ ‬بەرامبەر رووداو و دوژمن و نەیاران روون و ئاشكرا بوو،‮ ‬واتە هەڵوێستی‮ ‬گومان و نادیاری‮ ‬تێدا نەبوو و بەرامبەر بە دوژمنانیش هەڵوێستی‮ ‬راست و رەق بووە،‮ ‬بۆیە دوژمنان لە لایەك حسابیان بۆ دەكرد و لایەكی‮ ‬دیكەوەش بە توندی‮ ‬لە دژی‮ ‬بوون،‮ ‬لە كاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوودا هەردەم‮ ‬لە دوای‮ ‬نیوەڕۆیان گەر رۆیشتبوونایە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەوا شەهید فرەنسۆ لەوێ لە بەر دەرگای‮ ‬بارزانی‮ ‬وەستا بوو،‮ ‬بەراستی‮ ‬فرەنسۆ و بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬دوو شتی‮ ‬پێكەوە بەسترا بوون و ئەم پەیوەندییە رۆژ بەرۆژ لە گەشەكردن و بەهێزیدا بوو،‮ ‬تا بارزانیی‮ ‬نەمر مابوو لە گەڵ ئەودا بوو،‮ ‬دوای‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریش پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو و كاك مسعود دابوو،‮ ‬كاك ئیدریس زۆر رێزی‮ ‬دەگرت و بایەخی‮ ‬پێ دەدا،‮ ‬شەهید فرەنسۆ خۆی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬رۆشنبیر بوو و دەستی‮ ‬نووسینیشی‮ ‬باش بوو،‮ ‬لە رۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و خەبات و سەفین زۆر شوێنی‮ ‬دیكەش شتی‮ ‬دەنووسی،‮ ‬هەروەها دیدار و چاوپێكەوتنی‮ ‬تەلەفزیۆنیشی‮ ‬هەبوو زۆر بە توانا بوو لەم بوارەدا لە شۆرشی‮ ‬ئەیلوول لە كاتێكدا كە بەرنامەی‮ ‬ئاشووری‮ ‬لە ئێزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان داندرا،‮ ‬شەهید فرەنسۆ دەوەری‮ ‬ئەساسی‮ ‬هەبوو لە دامەزراندنی،‮ ‬هەروەها ماوەیەك خۆی‮ ‬بەرنامەكەی‮ ‬پێشكەش دەكرد،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لە گەڵ نووسەران و رۆشنبیران زۆر بە هێز و دۆستانە بوو،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە گەڵ مامۆستا هەژار موكریانی‮ ‬و هێمن و هێدی‮ ‬و عەبدولخالق مەعروف و دەیانی‮ ‬تر پەیوەندی‮ ‬زۆر خۆش بوو،‮ ‬بەراستی‮ ‬كاك فرەنسۆ كادیرێكی‮ ‬هەمەكارە بوو،‮ ‬كادیری‮ ‬عەسكەری‮ ‬و كادیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كادیری‮ ‬رێكخراوەیی‮ ‬و كادیری‮ ‬ئیداری‮ ‬رۆژانی‮ ‬سەخت بوو و سەرسەختانە لە گەڵ سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬راوەستا و لەلایەن خەڵكەوە حسابی‮ ‬بۆ دەكرا.

لە بارەیی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریردا بەڕێز د.عەبدوڵڵا ئاگرین دەڵات‮: ‬ئەو بە پەرۆشەوە عاشقی‮ ‬راستگۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬دەروێشێكی‮ ‬بێ عەل و‮ ‬غەشی‮ ‬بیروڕا وهەڵوێستی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬تا گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬لە قەفەزی‮ ‬سینەی‮ ‬دەرچوو،‮ ‬ئەو رێبازەی‮ ‬پەرست و بەموو لێی‮ ‬لانەدا،‮ ‬عەقڵاكی‮ ‬كۆمپیوتەری‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئاسۆی‮ ‬بیری‮ ‬فراوان و سەردەمیانە بوو،‮ ‬فرەنسۆ بۆ كورد و ئاشووری،‮ ‬كوڕی‮ ‬رۆژانی‮ ‬رەش و تەنگانە بوو،‮ ‬كێوێكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬ورە بەرزی‮ ‬دەنواند،‮ ‬لێزمە تاوە بارانێكی‮ ‬بە خوڕ‮ ‬و رووبارێكی‮ ‬تیژی‮ ‬تێكۆشان بوو،‮ ‬فرەنسۆ لە كاتی‮ ‬هەڵوێست نواندندا دڵی‮ ‬چیای‮ ‬دەهەژاند و لە كاتی‮ ‬پێویستیشدا شیرازەی‮ ‬هێز و توانای‮ ‬لەشكری‮ ‬ناحەزانی‮ ‬تێكدەشكاند و شپرەزی‮ ‬دەكردن.بەڕێز محەمەد ئەحمەد مستەفا لە وتارێكیدا لە بارەی‮ ‬شەهید فرەنسۆ هەریری‮ ‬دەڵات‮: ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬بە رۆحیەتەكەوە كاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬كە هەردەم خۆی‮ ‬بە بەرپرسی‮ ‬بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ومەسەلەی‮ ‬كوردستان وچارەنووسی‮ ‬پارتەكەی‮ ‬دەزانی،‮ ‬هەر بۆیەش لە هەموو‮ ‬یادو بۆنە حزبی‮ ‬و جەماوەریەكاندا،‮ ‬ئامادەگی‮ ‬هەبوو،‮ ‬لە تێكڕای‮ ‬چالاكیە حزبی‮ ‬و جەماوەرییەكاندا لە خۆپیشاندان و كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە و سمیناری‮ ‬سیاسی‮ ‬و رۆشنبیری‮ ‬و ئیعلامی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮.

‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە خەسڵەتە هەرە گەورەكانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬ئەوە بوو كە ماندووبوونی‮ ‬نەدەزانی‮ ‬و هەموو كارێكی‮ ‬بە ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانی‮ ‬و هەرچی‮ ‬بە قازانجی‮ ‬میللەت و نیشتمانەكەی‮ ‬بوو،‮ ‬بەبێ منەت تەداخولی‮ ‬تێدا دەكرد و تێیدا دەبوو بە ئەندامێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬و كاریگەر‮، ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬بەوە ناسراو بوو كە بەردەوام لە بەرچاوان بوو لە هەموو بوارەكاندا ئامادەیی‮ ‬ئەم پیاوە هەبوو،‮ ‬شەوو رۆژ لای‮ ‬وەك‮ ‬یەك بوون.

تەوازعی‮ ‬ئەم پیاوە مەزنە كە خاوەنی‮ ‬ئەم مێژووە درێژە بوو لە خەبات و قوربانیدان بەڕادەیەك بوو كە ناتوانرێ وەسفی‮ ‬بكرێ‮، ‬هەر هاووڵاتییەك خۆی‮ ‬بە دۆستێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬ئەو دەزانی‮ ‬و ئەویش خۆی‮ ‬بە دۆستی‮ ‬نزیكی‮ ‬هەموویان دەزانی،‮ ‬بۆیە لە ماڵ و شوێنەكانی‮ ‬كاركردن،‮ ‬بەردەوام لە گەڵ خەڵك دەژیا و لە خەمی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكانیان بوو،‮ ‬هەموو ئەو خەسڵەتە مومەییەزو رەوشتە بەرز و ماندوونەناسە و دڵسۆزییەی‮ ‬كاك فرەنسۆ بوو،‮ ‬كە كورد و ئاشووری‮ ‬و توركمان و ئیزیدی‮ ‬و سەرجەم چین و كۆمەڵگای‮ ‬كوردستان فرەنسۆیان بەهی‮ ‬خۆیان دەزانی‮ ‬و لە مەراسیمی‮ ‬بە خاكسپاردنیشی‮ ‬لە‮ ‬20-2-2001 ئەوەیان ئیسپات كرد كە میللەت چەندە پەرۆشی‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬بوون،‮ ‬خەڵكی‮ ‬سەر بە هەر چین و توێژێك بن دەڵان فرەنسۆ هەریری‮ ‬هەموو دەم بە كردەوە هەوڵی‮ ‬دەدا ئەوە ئیسپات بكات كە پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ هەموو كەسە،‮ ‬بەبێ جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و چینایەتی‮.

‬تاوانی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬مامۆستا فرەنسۆ هەریری‮ ‬تاوانێك بوو دژی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و برایەتی،‮ ‬غەدرێك بوو لە كاروانی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬شارستانیانەی‮ ‬ئەم گەلە،‮ ‬كوێرانە لە خاچدانی‮ ‬دەنگێكی‮ ‬هەقبێژ و راستی‮ ‬پەروەر و هزرێكی‮ ‬رۆشن و چاكە كار و گیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە جۆش و خرۆشی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬جەماوەر بوو،‮ ‬هەروەك كاكە فەوزی‮ ‬كوڕی‮ ‬شەهید فرەنسۆ گوتی‮: ‬لێرە بەدواوە قۆناغێكی‮ ‬دیكە لە ژیانی‮ ‬ئەم پیاوە گەورەیە دەست پێ دەكات،‮ ‬بەمەش قەت ناتوانین بڵاین فرەنسۆ هەریری‮ ‬مرد،‮ ‬ئەمەش حەقیقەتێكە كە مرۆڤی‮ ‬مەزن قەت نامرێ،‮ ‬هەزاران سڵاو وەفاداری‮ ‬بۆ گیانی‮ ‬پاك و بەرزە‮ ‬فڕی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە فرەنسۆ هەریری‮ ‬و سەروەری‮ ‬شەهیدان بارزانیی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو و سەرجەم شەهیدانی‮ ‬كورد و كوردستان‮.‬

سەرچاوە‮: ‬یادێك بۆ شەهیدی‮ ‬سەركردە‮ (‬فرەنسۆ هەریری‮)‬،‮ ‬نووسینی‮ ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژو كی،‮ ‬كتێبی‮ ‬بوونیاتنەرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان چاپی 2010

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌