2017-02-18

خەبات: سەنگەر‮ حوسێن

هونەرمەندی‮ ‬دەنگخۆش كەمال محەمەد كە لە ئێستادا لە وڵاتی‮ ‬سوێد نیشتەجێیە،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬سازكردنی‮ ‬ئاهەنگێك گەڕایەوە شاری‮ ‬سلێمانی‮، هونەرمەند كەمال محەمەد كە هەوادارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە و چاوەڕوانی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬نوێی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬سازكردنی‮ ‬ئاهەنگ بۆ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬ڤالانتاین‮ ‬گەڕایەوە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و لەهوتێل رامادا بە ئامادەبوونی‮ ‬جەماوەرێكی‮ ‬زۆر ئاهەنگێكی‮ ‬قەشەنگی‮ ‬ئەنجامدا‮، ساڵانە لە كوردستانیش هاوتای‮ ‬شارەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬14ی‮ ‬شوبات‮ ‬یادی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬دەكرێتەوەو بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ و چالاكیی‮ ‬هونەری‮ ‬ساز دەكرێ‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌