2017-02-17

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکایشدا کۆ بووەوە.

 به‌رێز مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشەممە، گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و پیشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی، لەگەڵ (ئێدوارد ناڵبەندیان) وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و شاندی یاوەریدا کۆ بووەوە.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیادا،  رێزدار مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (جەیمس ماتیس) وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆ بووەوە.
له‌و سه‌ردانه‌دا، (محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، (زەعیم عەلی) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی و (فوئاد حوسێن) سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی و (ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان) بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆکی ھەرێمی كوردستانن.

لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان و 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان بەشدارییان کردووە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌