2017-02-17

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ھەفتەی داھاتوو مەرسومێكی نوێ بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی توندی چاودێری بەسەر كۆچبەران و پاراستنی تەواوەتی بۆ ئەمریكا ئێمزا دەكات

ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رەخنە لە بڕیاری دادگای فیدراڵ گرت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی لە بارەی ھاووڵاتیان و كۆچبەرانی 7 وڵاتی بە زۆرینە موسڵمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لەوانە ئێران، عێراق و سوریا و بە بڕیارێكی "زۆر خراپ" ناوی برد.

ترەمپ ھەر لەبارەی مەرسومە نوێیەكەی گوتی "ورد دەبێت"، بی ئەوەی كە ھیچ وردەكارییەك یان جیاوازییەكەی لەگەڵ بڕیاری پێشووی خۆی ئاشكرا بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 27  كانوونی دووەمی رابردوو بڕیاریدا بۆ ماوەی 90 رۆژ ھاتنی ھاووڵاتیان ئەم 7 وڵاتە بۆ ئەمریكا قەدەغە بكرێت، لەگەڵ قەدەغەكردنی 120 رۆژ وەرگرتنی كۆچبەرانی ئەم 7 وڵاتە.

ترەمپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا، جارێكی تر پێداگری لەسەر دروستكردنی دیواری نێوان سنووری مەكسیك و ئەمریكای كرد بۆ پێشیگرتن بە ھاتنی ھۆچبەرانی مەكسیك و لەمبارەوە گوتی "دیوارێكی گەورە دەبێت و تەنیا گاڵتەكردن نابێت".

بەھۆی بڕیارەكەی پێشووی ترەمپ دژی ھاووڵاتیان و كۆچبەرانی حەوت وڵات لە رۆژی 27 كانوونی دووەمی رابردوو سەرلێشێواوییەكەی زۆری بۆ فرۆكەخانەكانی جیھان، ھاووڵاتیانی ھەر حەوت كە دەچوونە ئەمریكا و ھەروەھا بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەمریكای دروست كرد.

زۆرێك لە ھاووڵاتیانی ئەم وڵاتانە لە نیوەی رێگادا بو وڵاتەكانیان گەڕێندرانەوە و نزیكترین نموونەش ئەم ھاووڵاتییە كوردەی ھەولێر بوو كە بە خێزانەكەیەوە لە فڕۆكەخانەی قاھیرە بۆ ھەولێر گەڕێندرایەوە.


K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌