2017-02-16

كارزان حەیدەر

بڕیارە لە پایتەختی وڵاتی نۆرد ڕاین ڤێست فاڵنی ئەڵمانی شاری دۆسلدۆرف ، ڕۆژانی 19.02.2017 تا 12.03.2017 كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی هونەرمەند رافد سەفوەت جەڕاح بەناوی ( جەنگۆ و مەنگۆ ) لەنێوان 148 كاری هونەری دیكەی هونەرمەندانی ئەڵمانیا لە گەورەترین پیشانگای مۆزەخانەی كونست پاڵاست لە پیشانگایەكی هاوبەشی هونەرمەندانی هونەری شێوەكاری ئەو وڵاتە نمایش بكرێت.
لە لێدوانێكدا هونەرمەند ڕافد جەڕاح گوتی:" كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی(جەنگۆ و مەنگۆ) شەش خولەك و نیوە، لە كورتە فیلمەكەدا دوو كەڵەشێرم وەك دوو سومبول بەكارهێناوە كە لە شەڕدان،هەوڵمداوە گوزارشت لە ململانێی گلۆباڵ و نێودەوڵەتی بكەم،هاوكات شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان بەسەر كوردستان كە لە ڕاستیدا شەڕی جیهان بوو لەسەر خاكی كوردستان كرا،فیلمەكە بێ‌ دیالۆگە و دوو ڕەهەندیە كە بە وێنەكێشانی دیجیتاڵی هونەری ئەنیمەیشن و شێوەكاری ئەنجامدراوە.
جەڕاح زیاتر گوتی:"نووسین و دەرهێنانی كورتە فیلمەكە ئەنیماسیۆنە،دیزاینی دەنگەكەش خۆم جێبەجێم كردووە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌