2017-02-16

ئەکتەرێکی کورد، کە لە چەندین زنجیرە دراما و کورتە فیلم و شانۆگەریدا بەشداری کردبوو، کۆچی دوایی کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/2/2017 ئیبراھیم ھەمزە ناسراو بە (بلە خەنجەر)، ئەکتەری کورد، لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.

لەم بارەیەوە ھەدار ئەنوەر، ئەکتەری کورد، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ :  نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراھیم ھەمزەی ئەکتەر، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری پێش ئەوەی قەستەرەی دڵی بۆ بکرێت، کۆچی دوایی کرد"، گوتیشی: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەی بەڕێوە دەچێت".

ئیبراھیم ھەمزە، ناسراو بە (بلە خەنجەر)، لە چەندین فیلم، زنجیرە دراما و کورتە فیلمی کۆمیدیى کوردیدا ڕۆڵی بينيبوو، ھەروەھا لە چەندین شانۆگەریی کوردیدا بەشداری کردبوو.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌