2017-02-16

خه‌بات:عەلی‮ ‬بانیشاری
رێژەی‮ ‬هـاتنی‮ ‬كرێكاری‮ ‬بیانی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان كەمیكردووە،‮ ‬تەنانەت ئەو قەیرانەی‮ ‬داراییەی‮ ‬رووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كـوردستان كـردووە بـێ لـە بێكاربوونی‮ ‬كرێكارە كـوردەكانی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستـان كـرێكارە بیانییەكانیشی‮ ‬نادرووەتەوە وڵاتەكانی‮ ‬خۆیان‮، ‬جێگری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارو دەستەبەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬سەر بە وەزارەتی‮ ‬كـار دەڵێت‮" ‬كەمبوونـەوەی‮ ‬كاری‮ ‬كۆمپانیاكان كە پـەیوەستە بە قەیرانی‮ ‬دارایـیەوە وایكردووە بەشێـك لە كۆمپانیاكان دەستبەرداری‮ ‬هەندێك لە كرێكـارە كورد و بیـانییەكـان بـن‮".‬
قەیرانە داراییەكـەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سـاڵێك و10 ‮ ‬مانگی‮ ‬تێپەڕاندووە،‮ ‬قەیـرانەكە كاریگەری‮ ‬لـەسەر سەرجەم جومگەكانی‮ ‬ژیـانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان و تـەنانەت ئەو كرێكارە بیانیانەش هەبووە لە ساڵی2007وە بـە شێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬لە پارێزگانی‮ ‬هەولێر و دهۆك و سلێمـانی‮ ‬و هـەڵەبجە كار دەكەن،‮ ‬بەشێوەیەك ئێستا كرێكارە بیانیەكانیش بێكار ماوەتەوە و دەگەڕێنەوە وڵاتەكەی‮ ‬خۆیان‮.‬
كرێكـارە بیانییەكان كـە زیـاتر لـە34 ‮ ‬هەزار كرێكار دەبـن لەزۆرینەی‮ ‬پارێزگـا و قەزاو شارۆچكەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كـوردستان كار دەكـەن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو كرێكارانە لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە كـار دەكـەن كە شارەكانی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لـە زبـڵ و خـاشاك پاكدەكەنەوە،‮ ‬بەشێكی‮ ‬تریشیان لە كـۆمپـانیا جۆراو جۆرەكان كار دەكەن و مانگا پارەیەكی‮ ‬كەمتر لە چاو كرێكارە كوردەكان وەردەگرێن‮.‬
بەپێی‮ ‬زانییارییەكانی‮ ‬پـەیامێنری‮ ‬خەبات‮ ‬بەشـی‮ ‬هـەرە زۆری‮ ‬ئەو كرێكارانەی‮ ‬كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كار دەكەن عەرەبن و لە خوارو ناوەڕاستی‮ ‬عێراقەوە هاتوون‮، ‬بەشێك لە كرێكارە بیانیەكانیش لە وڵاتی‮ ‬بەنگلادیش و چـەند وڵاتێكی‮ ‬تـرەوە روویـان لـە باشوری‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬ئەمە بێ لە بوونی‮ ‬سەدان كرێكاری‮ ‬كوردی‮ ‬باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮، ‬هەروەها لە نێـو هەموو كرێكارەكاندا كرێكارە بەنگـلادیـشیەكـان بـە كەمتـرین پـارە كـار دەكـەن و بـەشی‮ ‬هـەرە زۆری‮ ‬ئـەو كـرێكارانـەش لـە هـەولێر كۆبوونەتەوە‮.‬
محەمەد بـەنگلادیشی‮ ‬كـە لـە كـۆمپانیاییەكی‮ ‬كارەبـایی‮ ‬لە بـازاڕی‮ ‬سێتاقانی‮ ‬شـاری‮ ‬هـەولێر كـار دەكات دەڵێت‮" ‬ئێستا حكومەت نایەڵێت كرێكارەكانی‮ ‬ئێمە بێنە شارەكانی‮ ‬كورستان‮". ‬دەشڵێت‮" ‬هەندێك لە كرێكارە بەنگلادیشیەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی‮ ‬پاكردنەوەی‮ ‬شاردا كار دەكەن و بەشێكی‮ ‬تریشمان رۆژانە كاری‮ ‬دەستگێڕی‮ ‬دەكەن و لە كۆمپانیاكانیشدا كار دەكەین‮".‬
ئەو كرێكارە بەنگلادیشە كە مانگانە بە 3 وەرەقەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬كار دەكات گوتیشی‮" ‬ئـەو كـارەی‮ ‬كرێكارە بەنگلادیشیەكان دەكەین كرێكارە كورد و بیانییەكانی‮ ‬تر ناكەن،‮ ‬چونكە قورسە و پارەشی‮ ‬كەمە،‮ ‬بـەڵام بۆ ئێمە باشە،‮ ‬چونكە بـە10 ‮ ‬كرێكـارەوە شوقـەیەك دەگـرین و هـەم كـرێی‮ ‬كەمـی‮ ‬نیشتەجێبوونمان دەڕوات و هەمیش كرێی‮ ‬خواردن‮".‬
محــەمـەد كـە سەرپـەرشـتـی 23 ‬كرێكـاری‮ ‬بەنگلادیشیش دەكـات ئـەوەشی‮ ‬خسـتەڕوو لـەمـساڵدا دەیان كرێـكـاری‮ ‬وڵاتـەكـە گـەڕاونـەتەوە،‮ ‬چـونكە كاریـان دەست نـەكەوتووە و بـەشێكیـشان گـرێـبەستی‮ ‬كاركردنیان تەواو بـووە و بـۆیان نـوێ نـەكراوەتـەوە‮. ‬هـەروەها دەشـڵێت‮" ‬بـەس كـار هـەبێـت ئـەوان ناگەڕێنـەوە بـەنگلادیـش و لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموو كـارێك دەكەن‮".‬
نزمی‮ ‬مـوسا،‮ ‬جـێگری‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كـارو دەستەبەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بـەخەبـات‮‬ی‮ ‬گوت‮:" ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریـگەری‮ ‬هەبـووە لـەسەر كـەمبوونەوەی‮ ‬كار كۆمپانیاكان،‮ ‬ئەوەش هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی‮ ‬كۆمپانیاكان دەستەبەرداری‮ ‬بەشێك لە كرێكارەكانی‮ ‬خۆیان بن‮.
‬گوتیشی‮: ‬لـە سـاڵی ‮ ‬2007‬تا مانگی ‮ ‬6ی‮ ‬ئەمـساڵ 34638 كـرێكاری‮ ‬بیـانی‮ ‬هـاتوونـەتـە هـەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بـەڵام ژمـارەیە ئێـستا ئەو ژمارەیە كەمیكردووە‮".‬
سەبـارەت بـە هاتنی‮ ‬كرێكاری‮ ‬بەنـگلادیشی‮ ‬بۆ بـاشـوری‮ ‬كـوردستــان نـاوبراو رایگەیاند‮" ‬مـاوەی 3 ‮ساڵە كرێكاری‮ ‬بەنگلادیشی‮ ‬نەهاتووە هـەرێمی‮ ‬كوردستـان‮". ‬جـێگری‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كـارو دەستەبەری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮" ‬ئەو كرێكارە بیانیانەی‮ ‬گرێبەستی‮ ‬كـار كردن و ماوەی‮ ‬پـاسپۆرتیـان تـەواو دەبێت دەگەڕێنەوە وڵاتی‮ ‬خـۆیان و گـرێبەستەكانیان بۆ نوێ نـاكرێـتەوە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌