2017-02-16

خه‌بات‮: ‬ئاشتی‮ ‬شەهباز
دیدار عومەر پیرەبابی‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پاسپۆرتی‮ ‬هەولێر چەند زانیاریەكی‮ ‬سەبارەت بە چۆنیەتی‮ ‬رێكارە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬خاوەنداریەتی‮ ‬پاسپۆرت بەهاووڵاتیان خستەروو و رەتیشیكردەوە كە جیاوازی‮ ‬هەبێت لەنێوان‮ ‬نێر و مێ‮ ‬دا لەپێدانی‮ ‬پاسپۆرت‮.‬
* لەسەر چ بنەمایەك هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبنە خاوەن پاسپۆرت ؟
ـ پێویستە هاووڵاتی‮ ‬رەگەزنامەی‮ ‬عێڕاقی‮ ‬و ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬و كارتی‮ ‬زانیاری‮ ‬هەبێت لەگەڵ چەكێك كە بڕەكەی ‮ ‬25‬هەزار دیناری‮ ‬عێڕاقیە، ئەویش بۆ ئەو مەبەستە چەند بانكێك دەسنیشانكراوە‮.‬

* لەبارەی‮ ‬كەئایا هیج جیاوازییەك هەیە لەنێوان‮ ‬نێرومێدا لەپێدانی‮ ‬پاسپۆرت ؟ وەك نموونە حاڵەتێك روویدابوو خرایە بەرباس‮
ـ عەمیدی‮ ‬مافپەروەر‮ ‬؛ نەخێر،‮ ‬هیچ جیاوازییەك نیە لە نێوان توخمی‮ ‬نێرومێ دا و لەوەدا هاووڵاتی‮ ‬یەكسانن‮ ‬، هەموو هاووڵاتیەك دوای‮ ‬تەمەنی ‮ ‬81ساڵی‮ ‬دەتوانێ ببێتە خاوەن پاسپۆرت و دەتوانن بەتەنهاش گەشتبكەن‮، ‬بۆ حاڵەتەكەش لەروونكردنەوەكەیدا باسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كرد وگوتی‮: ‬بەڵێ پێشی‮ ‬5 ـ‮ ‬6 ساڵ‮ ‬بۆئافرەتانی‮ ‬سەرووی‮ ‬هەژدەوە پێویستی‮ ‬بەوەلی‮ ‬ئەمر‮ ‬دەكرد، بەڵام لەكۆبوونەوەیەكدا بەبڕیار ئەوە نەماوەو ئەگەریش ئەوە روویدابێت لەرووی‮ ‬یاساییەوە پێشێلكردنی‮ ‬مافی‮ ‬هاووڵاتیە‮.‬
دەربارەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە تەمەنیان لەخوار‮ ‬81 ‮ ‬ساڵیدایە‮" ‬عەمید دیدار‮" ‬لەوبارەیەوە گوتی‮: ‬پێویستە‮ ‬وەلی‮ ‬ئەمر‮‬ی‮ ‬ئامادەبێت جا چ‮ ‬كچ بێت‮ ‬یان كوڕ‮‬، بەڵام ئەگەر‮ ‬وەلی‮ ‬ئەمر‮‬ی‮ ‬كەباوكە نەبوو،‮ ‬دەكرێ دایكی‮ ‬منداڵەكە وەك وەلی‮ ‬ئەمر ئامادەبێت‮.
بەمەرجێك تەمەنی‮ ‬منداڵەكە ئەگەر لەسەرووی‮ ‬11‮ ‬ساڵییەوە بوو پێویستە‮ ‬رەگەزنامەی‮ ‬عێڕاقی‮ ‬و ناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬هەبێت، بەڵام بۆناسنامەی‮ ‬باری‮ ‬شارستانی‮ ‬تەمەنی‮ ‬منداڵەكە لە‮ ‬01‮ ‬ساڵ‮ ‬زیاتر نەبێت و وێنەی‮ ‬منداڵەكەی‮ ‬پێوەبێت‮.‬
* كەواتە لەچ كاتێكدا هاووڵاتی‮ ‬پاسپۆرتی‮ ‬پێنادرێت؟
ـ عەمید دیدار‮: ‬تەنها لەحاڵەتێكدا ئەگەر قەدەغەی‮ ‬گەشتكردنمنع السفر‮‬ی‮ ‬لەسەر هەبوو، واتا لەلایەن دادگاوە بەبڕیاری‮ ‬دادوەر، بەشێكمان هەیە پێیدەڵێن قەدەغەكردنی‮ ‬گەشت و روونیكردەوە كەوا ئەو سیستەمەی‮ ‬كەلێرەهەیە پەیوەستە بەسیستەمی‮ ‬بەغداوە،‮ ‬ئەگەر كەسەكە بەهەر تاوانێك تاوانبار بێت وەك‮ ‬بكوژبێت‮ ‬یان تیرۆریست‮ ...‬هتد،‮ ‬ئەوا ناوی‮ ‬دەخەینە سیستەم و پاسپۆرتی‮ ‬پێنادرێت و ناتوانێ گەشتبكات‮.‬

* ئایە لەكاتی‮ ‬ونبوونی‮ ‬پاسپۆرتدا پێویستە هاووڵاتیان چیبكەن؟
ـ ئەگەر لەناوەوەبوو ئەوا دەبێ هاووڵاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬دادگابكات،‮ ‬لەوێ ئەگەر بۆ دادوەر روونبێتەوە كە لە كەمتەرخەمیەوە بووە ئەوا‮ ‬250‬هەزار دیناری‮ ‬عێڕاقی‮ ‬سزا دەدرێت، بۆجاری‮ ‬دووەم ئەگەر ونبوون رووبدات ئەوا سزاكەی‮ ‬لەسەرووی‮ ‬250 ‮ ‬هەزار دینار بۆ ملێونێك دینارەو بۆجاری‮ ‬سێیەم تاماوەی‮ ‬سێ مانگ پاسپۆرتی‮ ‬پێنادرێت‮ ‬
ـ سەبارەت بەوانەی‮ ‬كە لەدەرەوەی‮ ‬وڵاتن و ئەگەر هاتوو پاسپۆرتیان ونكردبێت له‌و باره‌یه‌وه‌ گووتی: پێویستە بەزووترینكات سەردانی‮ ‬بنكەیەكی‮ ‬پۆلیس بكەن و دواتر لەباڵوێزخانەی‮ ‬عێڕاق‮‬ی‮ ‬ئەو وڵاتە پاسپۆرتی‮ ‬پەڕینەوەی‮ ‬پێدەدرێت بۆگەڕانەوە‮. ‬ئاگاداری‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬فۆڕم بن‮ ‬لەتێبینیەكدا‮ "‬عەمید دیدار‮" ‬باسی‮ ‬لەو‮ ‬فۆرمانە كرد كەوا لەدەرەوە دەفرۆشرێن و گوتی‮: ‬ئەوانە سەر بەئێمە نین و‮ ‬ئەهلی‮‬ین‮. ‬داوا لەهاووڵاتیان دەكەین كە لەكاتی‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬ئەو شوێنانە ئاگاداری‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬بن لەهەڵە، واتە‮ ‬فۆرم‮‬ی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬پاسپۆرت‮. ‬چونكە كاتێك زانیارییەكان بەهەڵە تۆماردەكرێن لەسەر فۆرمەكە كێشە بۆ ئێمە و بۆ هاووڵاتیانیش دروستدەبێ‮ .‬
بەڕێوەبەری‮ ‬پاسپۆرت،‮ ‬لەبارەی‮ ‬بەسەرچوونی‮ ‬ماوەی‮ ‬پاسپۆرت گوتی‮: ‬ئەوانەی‮ ‬كە ماوەی‮ ‬پاسپۆرتیان لە‮ ‬6 مانگ كەمتریان ماوە پێویستە نوێی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬ئەگینا لەگەشتكردنیاندا تووشی‮ ‬كێشە دەبن‮. ‬داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە ئەگەر دەتوانن كۆمپیوتەر بەكاربهێنن ئەوا دەتوانن هەر لەرێگای‮ ‬وێب سایت‮‬ی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە فۆرمی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬پاسپۆرت پڕبكەنەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌