2017-02-16

ڕێبوار بابكەیی‮

ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا،‮ ‬تا ئێستا،‮ ‬دوو بگۆڕی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە خۆیەوە بینیوە‮: ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬و داعش‮. ‬هەردووكیان كاریگەرییەكی‮ ‬بێئەندازەیان لەسەر سەرلەنوێ داڕشتنەوەی‮ ‬هێز و گرتنەبەری‮ ‬سیاسەتگەلێكی‮ ‬جیاواز و خۆێندنەوەی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬و ئاییندەیی‮ ‬بۆ هەلومەرجەكان و ئەگەرەكان هەبووە و هەیانە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بە هۆی‮ ‬ئەو دوو بگۆڕەوە‮ ‬یەكە نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی،‮ ‬ناوچەكەیان كردۆتە گۆمێكی‮ ‬گەورە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە سووریادا؛ هەر‮ ‬یەكەیان دەیەوێ لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیەوە ئەو گۆمە بشلەقێنێ و،‮ ‬خەریكی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬هێز و ناوچەی‮ ‬نفووز بن‮.‬
دۆخی‮ ‬سووریا،‮ ‬ئەو هەلومەرجە كۆتاییپێنەهاتووەیە كە لە پاڕادایمی‮ ‬بەهاری‮ ‬عەرەبیدا تایبەتمەندیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكیی‮ ‬هەیە‮، ‬بە گوزارشتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬سووریا ئەو هەلومەرجەیە كە تەواوی‮ ‬هێزەكان‮ ‬هێزی‮ ‬لۆكاڵی،‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮‬،‮ ‬خەریكی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ناوچەی‮ ‬نفووز و سەپاندنی‮ ‬هێژموونین،‮ ‬بە شێویەیەك كە هەر‮ ‬یەك لەم هێزانە بە پێوەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتیی‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬ئەو دۆخە دەكات.توركیا‮ ‬یەكێكە لەو ئەكتەر و هێزە هەرێمییانەی‮ ‬كە لەو كارلێكە سیاسییانەی‮ ‬كە ئاماژەمان پێ كرد،‮ ‬لە گرتنەبەری‮ ‬هەموو چەشنە سیاسەتێك‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەستێوەردانی‮ ‬ناڕاستەوخۆ بۆ‮ ‬ڕاستەوخۆ،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هاوپەیمانێتی ‮ ‬Coalition Politicsو سیاسەتی‮ ‬جەنگی‮ ‬بەوەكالەت ‮ ‬Proxy War‮‬ و تاقیكردنەوەی‮ ‬هەموو جۆرە هێزێك‮ ‬هێزی‮ ‬نەرم ‮ ‬Soft Power، هێزی‮ ‬ڕەق‮ ‬Hard Power، هێزی‮ ‬زیرەك‮ ‬Smart Power، ڕۆڵێكی‮ ‬مەزن دەبینێت.لە دەسپێكی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬دۆخی‮ ‬سووریا و گرژبوونی‮ ‬ئەو دۆخە و دروستبوونی‮ ‬ململانێكان و پێكدادانی‮ ‬هێزەكان لەو وڵاتە،‮ ‬توركیا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬جەنگی‮ ‬بەوەكالەت و لەخۆگرتنی‮ ‬گرووپی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سووریا و سیاسەتی‮ ‬جەمسەربەندیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و پەنابردن بۆ هێزی‮ ‬نەرم لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئامرازە سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەكانەوە،‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬ناڕاستەوخۆی‮ ‬لە ئیدارەدانی‮ ‬ئەو دۆخەدا بینی‮.
‬ئامانجی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬توركیا لەو چەشنە تێڕوانینە و دەستێوەردانە ناڕاستەوخۆیەی‮ ‬لە ئیدارەكردنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬سووریا و چارەسەركردنی،‮ ‬بریتی‮ ‬بوو لە لابردنی‮ ‬بەشار ئەسەد لەسەر جلەوی‮ ‬دەسەڵات و دروستكردنی‮ ‬ڕژێمێك و حكوومەتێك تازە لە لایەن ئەو گرووپە ئۆپۆزیسیۆنانەی‮ ‬كە توركیا‮ ‬یارمەتیی‮ ‬دەدان و‮ ‬ڕێنوێنیی‮ ‬دەكردن‮. ‬ئەو تێروانینەی‮ ‬توركیا لە وەدا كورت دەكرایەوە و خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دەكرا،‮ ‬كە ئەو وڵاتە دەیویست سووریای‮ "‬پۆست-بەشار ئەسەد‮" ‬بەشێك بێت لە ناوچەی‮ ‬نفووز و هێژموونیی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬توركیا و هاوپەیمانی‮ ‬ئەو وڵاتە‮. ‬هەروەها توركیا لەو دەستێوەردانە ناڕاستەوخۆیەی‮ ‬لە سووریا،‮ ‬بە نیاز بوو بە كەمترین زیانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی،‮ ‬بە ئامانجە سەرەكییەكەی‮ ‬بگات،‮ ‬هاوكات دەیویست هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ پێشڤەچوونە سیاسی‮ ‬و سەربازییەكانی‮ "‬پەیەدە‮" ‬لە‮ ‬ڕۆژاوای‮ ‬كوردستان مامەڵە بكات،‮ ‬بەڵام ئەو سیاسەتەی‮ ‬توركیا شكستی‮ ‬هێنا و،‮ ‬نەك هەر نەیتوانی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬بپێكێت،‮ ‬بەڵكوو توركیا بوو بە هێزێكی‮ ‬پەراوێز و،‮ ‬چووە دەرەوەی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬هێزەوە.ئەو‮ ‬ڕۆڵە پەراوێزەی‮ ‬توركیا زیانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بە ئامانجە ستراتیژییەكانی‮ ‬گەیاند؛ لە لایەك هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات و پەیەدە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییەوە پێشڤەچوونی‮ ‬زێتریان بە خۆیەوە بینی‮ ‬و گەیشتنە نێو شارۆچكەی‮ ‬منبج،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەیشەوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسییەوە كانتۆنەكانی‮ ‬ڕۆژاوا وەك فۆرمێك لە سیستەمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬گۆڕا بۆ سیستەمی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و،‮ ‬جۆرێك لە پاڵپشتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە لایەن ئەمریكا و‮ ‬ڕووسیاوە بۆ هێزە كوردییەكان هەستی‮ ‬پێ دەكرا‮، ‬هەروەها پێگەی‮ ‬بەشار ئەسەد بەهێزتر بوو‮ ‬و شانسی‮ ‬مانەوەی‮ ‬لە دەسەڵات زێتر بوو؛ بەو شێویەیش سووریا لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ببێت بە ناوچەی‮ ‬نفووزی‮ ‬توركیا،‮ ‬بەپێچەوانەوە،‮ ‬بوو بە ناوچەی‮ ‬هەڕەشە بۆ ئەو وڵاتە‮، ‬ئەو گۆڕانكارییانە لە پرسی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬توركیا،‮ ‬هاوتەریب بوو لەگەڵ‮ ‬ڕووداوی‮ ‬كەوتنی‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬ڕووسیا لە لایەن سوپای‮ ‬توركیاوە،‮ ‬بەو شێوەیەیش پەیوەندییەكانی‮ ‬توركیا لەگەڵ‮ ‬یەكێك لە گرنكترین ئەو هێزانەی‮ ‬كە كاریگەریی‮ ‬لەسەر كۆی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬هێز لە سووریادا هەیە،‮ ‬تێك دەچێت؛ ئەویش‮ ‬ڕووسیایە‮، ‬لە پاڵ ئەو هەلومەرجانەی‮ ‬كە ئاماژەمان پێ كرد و توركیای‮ ‬لە سووریا تووشی‮ ‬قەیرانی‮ ‬ڕۆڵ كرد،‮ ‬هاوكات لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬توركیایش‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬گەورە و لەناكاو‮ ‬ڕووی‮ ‬دا؛ ئەویش كۆدەتا سەربازییەكە بوو‮.
‬ئەو‮ ‬ڕووداوە مێژوویییەی‮ ‬توركیا،‮ ‬هێندەی‮ ‬دیكە ئەو وڵاتەی‮ ‬تووشی‮ ‬قەیرانی‮ ‬ڕۆڵ لە سووریادا كرد؛ لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬پەراوێزەوە بۆ نەمانی‮ ‬ڕۆڵ،‮ ‬چونكە حكوومەتی‮ ‬ئاكەپە و دروستكەرانی‮ ‬بڕیار،‮ ‬ئیدی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬سەرلەنوێ‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ناوخۆ و سوپای‮ ‬توركیا بوون‮، ‬بۆیە بڕیاربەدەستان و حكوومەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬هەر زوو هەستیان بە مەترسیی‮ ‬ئەو هەلومەرجانە كرد و،‮ ‬زوو كەوتنە داڕشتنی‮ ‬ستراتیژییەتێكی‮ ‬نوێ بۆ سەرلەنوێ دروستكردنەوەی‮ ‬ڕۆڵ بۆ توركیا و،‮ ‬بوونی‮ ‬بەشێك لە هاوكێشە نوێیەكانی‮ ‬هێز لە سووریا.ئەو ستراتیژییەتە نوێیەی‮ ‬توركیا،‮ ‬نەك هەر توانیی‮ ‬ڕۆڵ بۆ توركیا دروست بكاتەوە،‮ ‬بەڵكوو ئەو وڵاتە دەبێتە‮ ‬ڕەگەزێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬سەرلەنوێ داڕشتنەوەی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬هێز لە سووریا‮.
‬لەو بارەیەوە،‮ ‬چەند پرسیارێك دەخرێنە‮ ‬ڕوو‮: ‬ڕۆڵی‮ ‬توركیا،‮ ‬لە نەمانی‮ ‬ڕۆڵەوە بۆ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە مەسەلەی‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬پرسی‮ ‬سووریا،‮ ‬چۆن بنیات نرایەوە؟ ئایە ئەو سیاسەتە نوێیانە چین،‮ ‬كە توركیا لەو بارەیەوە پەیڕەوی‮ ‬كردوون؟ ئامانجی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەو وڵاتە لە سووریا چییە؟هەنگاوی‮ ‬یەكەم بۆ بنیاتنانەوەی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬توركیا لە سووریا،‮ ‬لە ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە لەگەڵ‮ ‬ڕووسیا دەستی‮ ‬پێ كرد؛ بەو مانایەی‮ ‬كە‮ ‬ڕووسیا دەرگەی‮ ‬سووریای‮ ‬سەرلەنوێ بە‮ ‬ڕووی‮ ‬توركیادا كردەوە،‮ ‬واتە بەبێ ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕووسیا،‮ ‬ئەستەم بوو توركیا بتوانێت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بنیات بنێتەوە‮.
‬دوای‮ ‬ئەم هەنگاوە،‮ ‬توركیا سیاسەتگەلێكی‮ ‬نوێی‮ ‬گرتە بەر؛ لە جەنگی‮ ‬بەوەكالەتەوە بۆ دەستێوەردانی‮ ‬ڕاستەوخۆ و لە هێزی‮ ‬نەرمەوە بۆ هێزی‮ ‬ڕەق،‮ ‬واتە لە دەستێوەردانی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بۆ دەستێوەردانی‮ ‬سەربازی‮. ‬توركیا دەبیتە فاكتەریكی‮ ‬گرنگ بۆ سەرلەنوی‮ ‬داڕشتنەوەی‮ ‬هاوكێشەكانی‮ ‬هێز لە سووریادا،‮ ‬ئەویش لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بەرەبەندییەك و جەمسەریكی‮ ‬تازە،‮ ‬لە جەمسەری‮ ‬هەریمی‮ ‬هەریمی‮ ‬بۆ جەمسەرێكی‮ ‬هەریمی‮ ‬نێودەولەتی‮، بە دیوێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬توركیا كاتێك كە لە هێزگەلێكی‮ ‬هەرێمی،‮ ‬جەمسەرێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬پێك دەهێنێ،‮ ‬وەك ئەو جەمسەرە هەرێمییەی‮ ‬كە لە هەر‮ ‬یەك لە وڵاتانی‮ ‬توركیا و سعوودیا و قەتەر دروست ببوو بۆ ئیدارەدانی‮ ‬دۆخی‮ ‬سووریا،‮ ‬لە‮ ‬گێڕانی‮ ‬ڕۆڵ و گەیشتن بە ئامانجەكانی‮ ‬شكست دەهێنێت،‮ ‬ئەو كاتە سیاسەتێكی‮ ‬هاوپەیمانی ‮ ‬Coalition Politics‮‬ی‮ ‬نوێ دەگرێتە بەر و دەبێتە بەشێك لە هاوكێشەی‮ ‬هێزی‮ ‬نوێ؛ ئەو هاوكێشە نوێیەیش لە هێزگەلێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬پێك هاتووە،‮ ‬وەك هێزی‮ ‬توركیا،‮ ‬ئێران و‮ ‬ڕووسیا.بەو شێوەیەیش،‮ ‬بە چوونی‮ ‬توركیا بۆ نێو هاوكێشەی‮ ‬نوێوە،‮ ‬توركیا لاسەنگیی‮ ‬هێز بۆ لای‮ ‬ئەو بەرەبەندییە دروست دەكات كە پشتیوانی‮ ‬بەشار ئەسەد و حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریان‮.
‬كەواتە،‮ ‬ئامانجی‮ ‬توركیایش لە دژایەتیكردن و نەمانی‮ ‬بەشار ئەسەدەوە،‮ ‬گۆڕاوە بۆ سەرخستنی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەر دەسەڵات بۆ سازانكردن لەسەر بەشار ئەسەد و دروستكردنی‮ ‬كەشوهەوای‮ ‬لێكتێگەیشتن لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و بەشار ئەسەد؛ دانیشتنەكانی‮ ‬ئاستانە لە ئاییندەیەكی‮ ‬نزیكدا،‮ ‬گەورەترین گەواهیی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییەن.توركیا لەو‮ ‬ڕۆڵە نوێیە و لە پاشگەزبوونەوەی‮ ‬لەو ئامانجەی‮ ‬كە ئاماژەمان پێ كرد،‮ ‬دەیەوێت ئەو ئامانجە،‮ ‬بكات بە قوربانی‮ ‬گەیشتن بە ئامانجێكی‮ ‬گەورەتر،‮ ‬كە لە بەرژەوەندیی‮ ‬خودی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەییی‮ ‬خۆیدا بێت؛ ئەویش لەناوبردنی‮ ‬هەر قەوارەیەكی‮ ‬ئیداری‮- ‬سیاسییە كە پەیەدە بنیاتی‮ ‬ناوە‮. ‬لەو چوارچێوەیەیشدا،‮ ‬توركیا لە‮ ‬ڕێی‮ ‬دەستێوەردانی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬لە نێوخۆی‮ ‬سووریاوە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییەوە،‮ ‬توانیی‮ ‬یەكێك لە گرنكترین ئامانجە ستراتیژییەكانی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬بپێكێت،‮ ‬ئەویش گەیشتنە بە ناوچەی‮ "‬الباب‮".
‬بەو هەنگاوە سەربازییەی،‮ ‬توركیا توانیی‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە فراوانبوونی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ژێردەسەڵاتی‮ ‬پەیەده بكات و،‮ ‬نێوان هەردووك كانتۆنی‮ ‬عەفرین و جزیرێ دابخات‮. ‬ئەمە سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە توركیا توانیی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سووریای‮ ‬دیموكرات لە‮ ‬ڕۆژاوای‮ ‬فورات دوور بخاتەوە‮. ‬ئەم پێشڤەچوونە لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬توركیادا‮ ‬لە سووریا،‮ ‬ئەستەم بوو بێتە دی،‮ ‬ئەگەر توركیا نەبووبایە بە بەشێك لەو هاوكێشە نوێیەی‮ ‬هێز.لە ئاییندەیشدا،‮ ‬توركیا دەتوانێت‮ ‬یەكێك لە گرنكترین ئامانجەكانی‮ ‬بهێنێتە دی،‮ ‬ئەویش دروستكردنی‮ ‬ناوچەیەكە بە ناوی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئارام،‮ ‬كە ئەمریكا‮ ‬یەكێك بوو لەو وڵاتانەی‮ ‬ڕێگریی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬ئەو ناوچەیە دەكرد‮. ‬بەڵام لە بەرامبەر ئەو داوایەی‮ ‬توركیا،‮ ‬بێ گومان هەر‮ ‬یەك لە ئێران و‮ ‬ڕووسیایش داواكاریی‮ ‬خۆیان دەبێت،‮ ‬كە گرنكتریان‮ ‬ڕازیبوونی‮ ‬توركیایە بە مانەوەی‮ ‬بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات.بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی،‮ ‬دەتوانین ئاماژە بەوە بكەین كە هەر چارەسەرییەكی‮ ‬نوێ بۆ دۆخی‮ ‬سووریا،‮ ‬بەبێ‮ ‬ڕەزامەندیی‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە توركیا و ئێران و‮ ‬ڕووسیا،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكیی‮ ‬سووریاوه، ئەستەمە بێتە دی‮ ‬و،‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە وڵاتانی‮ ‬ئێران و‮ ‬ڕووسیا،‮ ‬هەستیان بەوە كردووە كە گرنگیی‮ ‬هاتنی‮ ‬توركیا بۆ نێو بەرەبەندیی‮ ‬ئەوان چەندە،‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬نوێی‮ ‬هێز و،‮ ‬بۆ ئیدارەدانی‮ ‬ململانێیەكانی‮ ‬هێز لە سووریا،‮ ‬دوور لە هەر كاریگەرییەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و لە لایەن سعوودیا و قەتەر و،‮ ‬دوور لە هەر كاریگەرییەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە لایەن ئەمریكاوە‮.‬
‮❊ ‬مامۆستای‮ ‬پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دراساتی‮ ‬ستراتیژی‮- ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەددین

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌