2017-02-13

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاتی هیندستان زه‌ماله‌ی خوێندن ده‌داته‌ هه‌رێم و هه‌ركه‌س خوازیاری خوێندنه‌ ده‌توانێت ناوی خۆیان تۆمار بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا  هاتووه‌:  فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی وه‌زارتمان ده‌توانن به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌له‌ نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ ناوهێنراوه‌كه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ خوێندن له‌ وڵاتی هیندستان كه‌ ساڵانه‌ سێ هه‌زار و 400 كورسی بۆ هه‌موو دنیا ته‌رخان ده‌كات".
ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "دوای ده‌رچوونی ناوی هه‌ر داواكراوێك، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان، مۆڵه‌تی پێده‌درێت".

له‌ باره‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه‌ هاتووه‌: "ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار بۆ ماسته‌ر له‌ 45 ساڵ و بۆ كتۆرا له‌ 50 ساڵ زیاتر نه‌بێت، خزمه‌تی فیعلی به‌پێی دواین بڕوانامه‌ له‌ دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌