2017-02-13

سابیر حوسێن
بوونی‮ ‬پلان و ستراتیژییەتی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەموو ئان و ساتێكدا گوتاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە پەنایدا گەشە دەكات و بەهێزترو تۆكمەتر دەبێ،‮ ‬هاوكات كۆتاییهێنان بە گوتاری‮ ‬وەعزو ئیرشاد ئامێز لە ئۆرگانەكانی‮ ‬سیاسییداو پەراوێز خستنی‮ ‬عەقڵی‮ ‬موحافیزكارانە،‮ ‬هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی‮ ‬حیزبێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خاوەن زانیاری‮ ‬و پێشكەوتوو دەبات،‮ ‬كە دەتوانێت بەشێوەی‮ ‬راستەقینە تەعبیر لە ویستەكانی‮ ‬خەڵك بكات و لەسەر گرفت و نەهامەتیەكانیان هەلوەستە بكات و داكۆكی‮ ‬و پارێزەری‮ ‬رەوای‮ ‬مافەكانیان بێت‮. ‬لێرەوە دەمەوێ ئەو حەقیقەتە بخەمە روو،‮ ‬وەكو قەناعەتی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆم،‮ ‬بڕوام بەوە هەیە،‮ ‬كە هەموو مرۆڤەكان لەیەكتری‮ ‬جیاوازن و بەدید وبیرو بۆچونی‮ ‬جیاوازیشەوە تەماشای رووداوو پێشهاتەكانی ژیان دەكەن و شرۆڤەی‮ ‬جیاوازیان هەیە بۆ گۆڕانكاریەكانی‮ ‬دەورووبەری‮ ‬خۆیان‮. ‬بەواتایەكی‮ ‬تر هەریەك لەئێمە ئاسۆی روانینی تایبەتی خۆی هەیە،‮ ‬كە رۆژمێری مێژوویی ژیانی تایبەتی خۆی بە ئەزموون و رووداو و بەسەرهاتەكانیەوە،‮ ‬تاڕادەیەكی زۆر،‮ ‬دەستنیشانی شێوازی بیركردنەوەی دەكات‮. ‬لێرەوە بێگومان جیاوازی روانین و بیروبۆچوون لەدایك دەبێت و هەر ئەوكاتەیش لەوە تێدەگەین،‮ ‬كەوا مرۆڤ بە ئەزموونی تایبەتی خۆی مەرجەعی جیاوازی بیركردنەوەی بۆ دروست دەبێت،‮ ‬كە دەستنیشانی ئاسۆی هوشیاری‮ ‬و شێوازی بیركردنەوەی دەكەن،‮ ‬سەرەنجام لەوە حاڵی‮ ‬دەبین وپتر لەو راستییە تێدەگەین كە جیاوازی بیروبۆچوون،‮ ‬شتێكی ئاسایی‮ ‬و بەشێكە لە سروشتی مرۆیی‮ ‬هەریەكێك لە ئێمە،‮ ‬ئەمە حەقیقەتێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگرەو لۆژیكێكی‮ ‬ستاندەردو دانپێنراوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كەسان و لایەنێك بەدیدەكەین كەخۆیان بە بەرنامەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬رەتوش كردووەو لەسەر حیسابی‮ ‬خەڵكی‮ ‬رەشۆك،‮ ‬پرۆسەی‮ ‬چاكسازیان كردۆتە وەسیلەی‮ ‬گەیشتن بە دەسەڵات،‮ ‬دەیانهەوێ بەخولقاندنی‮ ‬جۆرێك لە پەشێوی‮ ‬ئەجیندای‮ ‬خۆیان وەكو مەرامێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بهێننە دی،‮ ‬سەیریش لەوەدایە ئەوان،‮ ‬هەموو شتێك بۆ خۆیان بە رەوا دەبینن،‮ ‬بەڵام بۆ موقابیل بەتاوانی‮ ‬دەزانن،‮ ‬نەك هەر ئەوەندە بەلكو پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن بۆ ئەوەی‮ ‬شەرعیەت بدەنە خۆیان و تۆمەت بە بەرامبەرەكەیان ببەخشین،‮ ‬بۆیە هەرچی‮ ‬كەمو كوڕی‮ ‬وڵات هەیە دەیخەنە ئەستۆی‮ ‬بەرامبەرو هەرچی‮ ‬قەیران هەیە بە خولقێندراوی‮ ‬تەفسیر دەكەن و هەرچی‮ ‬خەونی‮ ‬ستراتیژیش هەیە دەیانهەوێ بیكەنە قوربانی‮ ‬مەودای‮ ‬كورتبینەی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بێگومان لە دۆخێكی‮ ‬وا ناتەندورستیشدا،‮ ‬بەشینەوەی‮ ‬تۆمەتێكی‮ ‬لەو شێوەویە ئەو حەقیقەتە دەسەلمێنێت بۆ رای‮ ‬گشتی،‮ ‬كەوا هەندێ لەو حیزبانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هێشتا لەچوارجیوەی‮ ‬چەمكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و فرە حیزبی‮ ‬و مۆرالی‮ ‬سیاسەت تێنەگەیشتون و كاركردن وسنووریان لەدەروەی‮ ‬هاوكیشەی‮ ‬ئازادییەكانە،‮ ‬بۆیە لەیەك كاتدا دەیانهەوێ لەسەر حیسابی‮ ‬حیزبی‮ ‬خاوەنشكۆ هەم موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان بكەن و هەمیش تۆمەت ببەخشنەوە،‮ ‬هاوكات هەندێ مۆدیلی‮ ‬حیزبی‮ ‬ئاینی‮ ‬پەیدا بوونە قانوون بۆ دنیای‮ ‬عیلمانیەت تەشریع دەكەن‮. ‬لەو میانەدا هەندێ لەو بانگەشە و بانگەوازانە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بەشێوازێكی‮ ‬نابابەتیانە و نازانستیانە،‮ ‬دەورووژێنن،‮ ‬سەرەرای‮ ‬دیفاكتۆكانیش هۆكاری‮ ‬دواكەوتن و ستەمكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و توندڕەوی‮ ‬لەناو كۆمەڵگەی‮ ‬كوردیدا بەپەیوەست بەخودی‮ ‬حیزبی‮ ‬فەرمانرەوا پەیوەست دەكەن و خۆیانی‮ ‬لێ دەبەنە دەر،‮ ‬واتە لەگەڵ گورگ دەخۆن و لەگەڵ مەڕیش شین دەكەن‮. ‬وەك توێژەرێكی‮ ‬ئیسلامیش جەختی‮ ‬لەسەر دەكاتەوە،‮ ‬ئەم حیزبانە زۆر گرنگە بەلایانەوە كە پێیان بووترێت حیزبی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬بەمەش دەیانەوێت هەڵگری‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬ئیسلام بن بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی،‮ ‬واتە ئەركی‮ ‬یەكەمیان بە ئیسلام كردنەوەی‮ ‬كۆمەڵگە دەبێت،‮ ‬لەكاتێكدا كە كۆمەڵگەكە خۆی‮ ‬مووسڵمانە،‮ ‬بەمەش ئیزدیواجیەتێك دروست دەبێت لەنێوان حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جەماعەی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬واتە پیاوێك دێت كە هەموو ژیانی‮ ‬لە بواری‮ ‬بانگەوازدا سەرف كردوە دێت و دەست دەداتە كاری‮ ‬سیاسی،‮ ‬بەمەش ئیسلام و سیاسەت هەردووكیان وێران دەبن‮. ‬بێگومان ئەو جۆرە لە ئیسلوبی‮ ‬سیاسەتكردن نەك هەر رێگا خۆش ناكەن بۆ چاكسازی،‮ ‬بەڵكو كاریگەری‮ ‬سەلبیان هەیە و راستەوخۆ دەبنە فاكتەرێك بۆ دواخستنی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و ئاڵۆزكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬كەشو هەوای‮ ‬دیموكراسیەت لەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دواتر ئەوە بۆ هەموو كەس زانراوە،‮ ‬كە ئەمرۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە دۆخێكی‮ ‬ئارام و حیوار و گفتوگۆی‮ ‬هێمنانە و لۆژیكیانە هەیە،‮ ‬نەوەك خۆشكردنی‮ ‬ئاشوبی‮ ‬لۆژیكی‮ ‬سیاسیی‮. ‬لە روانگەی‮ ‬ئەم راستیانەی‮ ‬سەرەوە پێویستە حیزب و لایەنەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێداچوونەوەیەكی‮ ‬ریشەیی‮ ‬بەسیستەم و پەیكەری‮ ‬ئیداری‮ ‬و رێكخستن و دامەزراوەكانی‮ ‬خۆیاندا بكەن،‮ ‬هەر هیچ نەبێ بۆ مەرحەلەی‮ ‬ئێستاكە تەوزیفی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬ئەكتیڤ بكەنەوە لە ئۆگانەكانیاندا،‮ ‬چونكە هەنوكە كاتی‮ ‬هاتووە كە هەنگاوی‮ ‬عەمەلی‮ ‬بۆ راگەیاندنی‮ ‬قەوارەیی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بهاوێژین و میوەش بەوەوە جوانە كە تاوەكو كالە بە دارەوە بێت،‮ ‬چونكە ئەگەر پێگەیشت و لێ نەكرێتەوە،‮ ‬دواتر بەسەر دارەوە دەرزێ و كەس كەڵكی‮ ‬لێ وەرناگرێ‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌