2017-02-13

شاخەوان خالید
بەدرێژایی‮ ‬مێژوو بەهۆی‮ ‬هەڵكەوتەی‮ ‬جیۆپۆلەتیك و دەوڵەمەندی‮ ‬ئاخەكەی،‮ ‬كوردستان كێبڕكێی‮ ‬نێوان ئیمپراتۆرەیەتەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بووە،‮ ‬هەر ئەم هۆكارەش وایكردووە دەوڵەتان شەڕی‮ ‬لەسەر بكەن،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكێكە لەو هۆكارانەی‮ ‬بەهۆیەوە كوردستان نەبۆتە دەوڵەت‮. ‬لەپاڵ ئەمە هۆكاری‮ ‬ناوخۆش هەبووە،‮ ‬لەوانە ئێمە لەناوخۆ دژایەتی‮ ‬یەكترمان كردووە،‮ ‬هیچ كاتێك لەسەر ئاڤاكردنی‮ ‬وڵات و‮ ‬یەكگرتن رێكنەكەوتووین،‮ ‬بۆیە هەڵەكانمان بۆ بەدەوڵەتبوون نەبووە،‮ ‬بەڵكو بۆ لەتبوون بووە‮.‬
تایبەتمەندییە نێونەتەوەییەكانی‮ ‬كورد
كورد نەتەوەیەكی‮ ‬دابەشكراو و خاك داگیركراو و سامان دزراوە،‮ ‬بەسەر چوار دەوڵەت‮ "‬عێراق و توركیا و ئێران و سوریا‮" ‬و سێ نەتەوەی‮ ‬سەردەست‮ "‬تورك و عەرەب و فارس‮" ‬دابەشكراوە،‮ ‬كورد زیاتر لە‮ ‬70 ملیۆن كەسە و خاوەنی‮ ‬زمان و خاك و مێژوو و نەریتە لە ناوچەكە كەخاوەنی‮ ‬ئیمپراتۆرییەتی‮ ‬میدیا بووە‮. ‬
راپۆرتی‮ ‬ستراتفۆر و كوردستان
لەچەند رۆژی‮ ‬رابردوو راپۆرتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ستراتفۆر بڵاوكرایەوە،‮ ‬لەم راپۆرتەدا دەزگای‮ ‬ستراتفۆر،‮ ‬باس لە نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬كورد و رۆڵی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە دەكات‮. ‬لە رۆژئاوا تیشك دەخاتە سەر رۆلی‮ ‬توركیا لە دابڕاندنی‮ ‬كانتۆنەكان لە‮ ‬یەكتری‮ ‬مانەوەی‮ ‬لە باب دوا سنووری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دەبێت،‮ ‬رەنگە هەوڵی‮ ‬زیاتر بدات بۆ كاریگەری‮ ‬لەسەر دۆخەكە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬توركیای‮ ‬نیگەرانكردووە پشتیوانی‮ ‬ئەمەریكایە لە كوردانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮. ‬
هەرچی‮ ‬سەبارەت بە باشووری‮ ‬كوردستانە،‮ ‬باس لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ دەكات،‮ ‬پارسەنگی‮ ‬هێزەكان گۆڕانگاری‮ ‬بەسەردا دادێت،‮ ‬لە راپۆرتەكە زیاتر هاتووە كە ئێران لە رێگای‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندەوە هەوڵدەدات توركیا پاشەكشە پێبكات بۆ دەرەوەی‮ ‬سنورەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەها لەراپۆرتەكە تەنها باس لەیەك هێزی‮ ‬خاوەن دیسپلینی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬وڵات دەكات ئەویش‮ ( ‬YPG‮-‬SDF ‮)‬ یە،‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستانیش باسی‮ ‬دوو هێزی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكات كە كاریگەرن و هاوكێشە سیاسییەكانیان بەدەستەوەیە و بڕیارە‮ ‬یەكلاكەرەوەكان لای‮ ‬ئەوانە‮. ‬
پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی
كورد و كوردستان
لە ساڵی‮ ‬رابردوو باشووری‮ ‬كوردستان گەورەترین پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەبوو،‮ ‬لەدانانی‮ ‬نەخشەرێگاكان و هاتنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆر لە سەرۆك وڵات و دیپلۆماسمان و كردنەوەی‮ ‬چەندین كونسڵخانەی‮ ‬وڵاتان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەش پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان و نزیكبوونەوەی‮ ‬زیاتر لە دەوڵەتبوون بەهێزكرد‮. ‬لەم نێوەند و دەوڵەتانە هاتنی‮ ‬بڕیار بەدەستانی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا و كەنەد وا‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا و وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬لۆكسمبورك،‮ ‬بەلجیكا و هۆڵەندا،‮ ‬ئیتالیا،‮ ‬هەنگاریا،‮ ‬،‮ ‬ئەڵمانیا و سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە سەردانەكان لە بواری‮ ‬ئەمنیشەوە بەردەوام بوون،‮ ‬لەوانە سەردانی‮ ‬نێردراوی‮ ‬ئەمنی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بەریتانیا تۆم بیكیت،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬جەنڕاڵ لوید ئۆستن‮. ‬ئەمەش ئەوە دەردەخات وڵاتان گرنگی‮ ‬بەكوردستان دەدەن و تەنانەت ئیدارەی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمریكا بەسەرۆكایەتی‮ ‬ترەمپ تێروانینیان بۆ كوردستان باشە و نیگەرانن لەگەندەڵی‮ ‬عێراق و هەیمەنەی‮ ‬ئێران بەسەر ئەو وڵاتەوە‮. ‬
عێراق نیگەرانە لەسەردانی‮ ‬دەوڵەتان
بۆ كوردستان
دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬ئەم ژمارە زۆرەی‮ ‬سەركردە و سەرۆك و نوێنەری‮ ‬دەوڵەتان بۆمان‮ ‬ڕووندەبێتەوە كە رێژەی‮ ‬سەردانەكانی‮ ‬نوێنەر و كاربەدەستانی‮ ‬ئەمریكا و خۆرئاوا بۆ كوردستان چوارهێندەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬سەردانەكانە بۆ بەغداد و ئەوەش زۆرجار بۆتە هۆی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لای‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق و دەڵێن دەبێت ئەو سەردانانە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬بەغداوە بن،‮ ‬نەك‮ ‬ڕاستەوخۆ بچنە كوردستان‮. ‬بەڵام دەوڵەتان گوییان بەم داواكارییەی‮ ‬عێراق نەداوە و سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان بەردەوام كردووە‮.‬
ئاستەنگەكانی‮ ‬بەردەم سەربەخۆیی‮ ‬بە رێككەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬نامێنێ
هەموو ئەو هۆكارانەی‮ ‬باسكران ئاستەنگن بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و مەترسیدار كۆسپ و رێگرییە ناخۆییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و دەستەواژەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬كاتی‮ ‬نەهاتووە و بارودۆخ لەبارنییە هەمووی‮ ‬جگە لەدواخستن و جێبەجێكردنی‮ ‬نەخشەی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬داگیركەر هیچی‮ ‬دیكە نییە،‮ ‬مانای‮ ‬چییە كاتی‮ ‬نەهاتووە كەچی‮ ‬هەموو نەتەوەكانی‮ ‬ناوچەكە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیانن و بۆیە دەبی‮ ‬توانا و ئیڕادەی‮ ‬خۆمان‮ ‬یەكخەین و ئامادەبین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەت لە چەند رۆژی‮ ‬ربردوو باس لەرێكەوتنی‮ ‬نوێی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكرێ و ئەمەش هەنگاوێك دەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم دوو هێزە سەرەكییەی‮ ‬كوردستان بەیەكەوە هەنگاوی‮ ‬كردەیی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بنێن‮. ‬
ریفراندۆم و سەربەخۆیی
بارودۆخی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان سەرەڕای‮ ‬كەموكوڕی‮ ‬و كێشە ناوخۆییەكانمان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرەوپێشچووە،‮ ‬لەبەر ئەوە پێویستە گەلی‮ ‬كوردستان ئەم دەرفەتە لەدەستنەدات و ساڵی‮ ‬نوێی‮ ‬2017 بكەینە ساڵی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەبارەت بەریفراندۆم پێشتر گەلی‮ ‬كوردستان بەرێژەی‮ ‬لە‮ ‬98% دەنگیان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬داوە و ئیتر كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە ئێمەش خاوەن كیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆمان لەژێر ئاڵا شەكاوەكەی‮ ‬كوردستان بین‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌