2017-02-13

دیمانە‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەیاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەمێز خاوەن مێژوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬دەستكەوتە لەسەر ئاستی‮ ‬عێراق ودەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬بۆیە بەباشمانزانی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات كچە‮ ‬یاریزانی‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێزی‮ ‬یانەی‮ ‬پ.سلێمانی‮ ‬بدوێنین و سەرەتا ئەو لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ نێو دونیای‮ ‬وەرزش گوتی‮: ‬سەرەتای‮ ‬دەستپێكی‮ ‬وەرزشیم لەساڵی‮ ‬2005 ‮ ‬لەكازیوەی‮ ‬سەرا بوو كەبۆ فێربوونی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە سەردانی‮ ‬ئەوشوێنەم دەكرد،‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬باش بەشداری‮ ‬خولی‮ ‬فێركردن و بەهێزكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییەم كرد و تاوای‮ ‬لێهات لەیانەی‮ ‬كەمال سەلیم سەرەتای‮ ‬دەستپێكم‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێز بوو،پاشان بۆ ماوەیەك لەیانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬وشەقلاوە‮ ‬یاریم كرد و دواجار و دوا وێستگەم‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوو كە تائێستا لەگەڵ ئەو‮ ‬یانەیە خۆشبەختانە بەردەوامم‮.‬
لەبارەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێز خاتوو كانی‮ ‬شەوقی‮ ‬گوتی‮: ‬بێگومان زۆر‮ ‬یاری‮ ‬هەبوو كەئەنجامی‮ ‬بدەم،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێز تەنها ئارەزووی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییەم هەبوو كە ئەنجامی‮ ‬بدەم،‮ ‬بەمتمانەوەش تائەو كاتە زۆر دڵخۆشم كەئەو‮ ‬یارییە ئەنجام دەدەم‮.‬
لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬سەرمێز لەكوردستان كانی‮ ‬شەوقی‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەیش دەڵێت‮: ‬لەرابڕدوو و ئێستادا ئەو‮ ‬یارییە لەناو كۆمەڵگای‮ ‬خۆمان و دەرەوەی‮ ‬وڵاتاندا هەمیشە جێی‮ ‬بایەخ و گرینگی‮ ‬بووە،‮ ‬بەڵام خوازیارم زیاتر بایەخ و گرینگی‮ ‬بەو‮ ‬یارییە بدرێت‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەم كاتەدا‮ ‬یاریزانانی‮ ‬كچ و كوڕ‮ ‬زۆر پێویستیان بەم‮ ‬یارییە هەیە كەچی‮ ‬زۆر‮ ‬یانە هەر لەسەرەتاوە بیریان لەدامەزاندنی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە نەكردۆتەوە‮.‬
لەبارەی‮ ‬ئەو دەستكەوتە وەرزشییانەی‮ ‬كەلەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق دەرەوەی‮ ‬عێراق بەدەستیهێناوە خاتوو كانی‮ ‬گوتی‮: ‬زۆر دەستكەوتی‮ ‬وەرزشیم لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عێراق ودەرەوەی‮ ‬عێراقیش بەدەستهێناوە،‮ ‬بەڵام دوایین دەستكەوتی‮ ‬وەرزشیم لەوڵاتی‮ ‬توركیا بوو كە ماوەی‮ ‬چەند مانگێك بەر لەئێستا توانیم پلەی‮ ‬دووەم لەسەر ئاستی‮ ‬یانەكانی‮ ‬دەرەوە بەدەست بهێنم،‮ ‬بۆیە بەم ئەنجامەم زۆر شانازی‮ ‬دەكەم‮.‬
دواجار خاتوو كانی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬زۆر سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬كرد كەهەمیشە‮ ‬یارمەتیدەر بوونە لەپێشخستی‮ ‬ئاست و توانای‮ ‬ئەو،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬راهێنەری‮ ‬ئێستای‮ ‬یانەكەمان بەرێز بەلێن حەیدەر‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌