2017-02-12

سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە لە ماوەی‮ ‬چەند هەفتەیەكدا روونكردنەوەیەكی‮ ‬گرنگ لەبارەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬باج بڵاودەكاتەوە‮. ‬ترەمپ كە بەردەوامە لە ئەنجامدانی‮ ‬دیدارەكانی‮ ‬لەگەڵ جیهانی‮ ‬كاری‮ ‬ئەمەریكیدا،‮ ‬لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬لەگەڵ بەڕێوەبەرانی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬هێڵی‮ ‬ئاسمانیی‮ ‬كۆبوویەوە‮. ‬لە كۆبوونەوەكەدا،‮ ‬ترەمپ جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە كە سوورە لەسەر هەڵنانی‮ ‬ئەو هەنگاوانەی‮ ‬كاروباری‮ ‬ئەمەریكییەكان ئاسان دەكات و،‮ ‬گوتی‮: ‬كەمكردنەوەی‮ ‬باری‮ ‬باجی‮ ‬گشتیی‮ ‬شوێنكاری‮ ‬ئەمەریكییەكان هەنگاوێكی‮ ‬گەورەیە و كارەكان دەچنە سەر رێچكەی‮ ‬خۆیان‮، باوەڕم وایە كە ئەو بەروارەی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوە زۆر نزیكە‮. ‬لە ماوەی‮ ‬دوو‮ ‬یان سێ هەفتەی‮ ‬داهاتوودا لەبارەی‮ ‬باجەوە شتێكی‮ ‬لەرادەبەدەر باش بڵاودەكەینەوە‮، ‬لێكدانەوەكانی‮ ‬ترەمپ سەبارەت بە چاكسازی‮ ‬لە باج،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬رەنگدانەوەی‮ ‬هەبوو لە بۆرسەی‮ ‬نیویۆركدا‮. 

‬نیشاندەرەكانی ‮ ‬Standard و‮ ‬Poor و،‮ ‬تەكنەلۆژیای ‮ ‬Nasdaq لەسەدا حەوت بەرزبوویەوە و،‮ ‬گەیشتە بەرزترین ئاست بەراورد بە ئاستەكانی‮ ‬پێشوو‮. ‬بەهەمان شێوە نیشاندەری ‮ ‬Dow Jones بە‮ ‬150 پلە بەرزبوویەوە و‮ ‬200 پلەی‮ ‬تێپەڕاند و ئاستی‮ ‬پیوانەیی‮ ‬تۆماركرد‮، ‬هەروەها دوای‮ ‬روونكردنەوەكەی‮ ‬ترەمپ،‮ ‬بەهای‮ ‬دۆلار بەرامبەر دراوەكانی‮ ‬دیكە بەرزبوونەوەی‮ ‬بەخۆیەوەبینی‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌